34

196 66 23
                                    








پـــــۆڤـــی جۆنگکووک :

منداڵەکانم لە کۆتایدا ئەو باسەیان کرد
کە هەمیشە لێی ئەترسام
تەنانەت بیریشی لێبکەنەوە
چۆن پێیان بڵێم بوومە هۆی مردنی دایکیان؟
من بەڵێنم پێدا ڕزگاری بکەم
بەڵام لە خەمی ژیانی خۆم ئەوم لەنێو ئاگر بەجێ هێشت
سەیرێکی جۆنگسیۆکم کرد
نازانم چ وشەیەک بڵێم
ڕاستییەکان بڵێم؟
یاخوود درۆ بکەم؟
چی ئەگەر گەورە بن و ڕاستییەکان بزانن
لێم خۆشنەبن کە یەکەم لەبەر کوشتنی دایکیان
دووە لەبەر ئەوەی درۆم لەگەڵیان کردووە

جۆنگکووک ؛ سیۆک ئەتوانین جارێکی تر ئەم باسە بکەین؟

سیۆک فرمێسکەکانی سڕیەوە
ئەزانم کە ئەو منی زۆر خۆش دەوێت
وە زۆریش ڕێزم ئەگرێت
هەرچیەک بڵێم پێچەوانەی قسەکانم ناکات

سیۆک : باشە باوکە
بەڵام من چاوەڕێی ئەو ڕۆژەم دایکمم بۆ بێنیت.

خۆزگە بکرابایە
گەر قەرەبووەەکەی ژیانی خۆم بایە
ئەوە ئەمدا
خۆزگە بمتوانیبایە لیانا بگەڕێنمەوە

جۆنگکووک : چی ئەگەر دایکتان نەتوانێت بێتەوە؟

سیۆک بە چاوە فراوان و پڕ فرمێسکەکەی سەیری کردم

سیۆک : کەواتە من دایکم هەیە باوکە؟

سەرم بە بەڵێ جوڵاند
لە کۆتایدا هەر ئەبێت بزانێت
بۆیە بڕیارم دا بەشێک لە ڕوداوەکانی بۆ باس بکەم

جۆنگکووک : سەیربکە کوڕەکەم
تۆ کوڕە ژیر و ئاقڵەکەی من و لیانایت
لیانا واتا دایکە نازدارەکەی تۆ
بۆیە هەرگیز نامەوێت لەدوای باسکردنی ڕوداوەکە
بگریت یاخوود دڵگران بیت
چوونکە بەم کارە هەم من و هەم دایکە فریشتەکەت دڵگران ئەکەیت
بەڵێ تۆ دایکێکـــت هەیە
ئەو ناوی لیانایـــە
بەڵام ئەو ئێستا لەم دونیایە نییە
فریشتەیەکـــی قژ زەرد ئێستا لەئاسمانەکانەوە لە ئێمە ئەڕوانێت
ئەوە دایکی تۆیە
ئەو لەو ڕۆژەی ئێوە لەدایکبوون بوو بە فریشتە
بەهۆی ڕووداوێکەوە
ئێستا نا بەڵام ڕۆژێک ئەوەشت بۆ باس ئەکەم
ئەو ئێوەی زۆر خۆشدەویست
بەڵام ویستی خودا وابوو لەگەڵ ئێمە نەبێت
خودا لیانای خۆشدەوێت
بۆیە ئەوی بردەوە بۆلای خۆی....

سەرنجم دا سیۆک بەزۆر فرمێسکەکانی ڕاگرتبوو
ڕامکێشایە نێو باوەشی خۆم

جۆنگکووک : باشە من چیم پێوتیت
خۆ دایکت بەجێی نەهێشتووین
ئەو زۆرزانە تەنها ئەو ئەتوانێت ئێمە ببینێت
لەوانەیە ئێستا لێرە بێت و ماچی ڕوومەتەکانیشت بکات
بەڵام ئێمە هەستی پێناکەین

لەنێوان ئێمە J.JKحيث تعيش القصص. اكتشف الآن