لە شوێنێکی دوور لە لە خۆمەوە دانیشتم و خەریکم سەیری خۆم ئەکەم، ئەو بەستەزمانە چەنــــــد بـــێ ڕەحمـــانە تەنهــــایــــــە.🖤
_____________________پـــــۆڤــــی لــیلــیانــا.
لەگەڵ ڕۆیا لە باخچەکەی ماڵەکەی یوونگی دانیشتبووین
ئێستا ئەزانم چەند میهرەبان و باشە
ئەو لەبەر من بووە بە کۆیلەیەکی یوونگی
هەرچەند داوام لێکرد بڕوا
گرنگی بە قسەکانم نەدا
ئەو وای لە یوونگی کردووە ئاڵودەی بێت
یوونگی داواکاری ڕۆیا ڕەت ناکاتەوە
بەڵام وەک خۆی وتی
لەبەرامبەر هەر داواکارییەکی شەوێکی پڕ لە ئازاری هەیە
مەبەستم لێدان نییە
بۆ ئێمەی ئافرەت لەلایەن پیاوێکی نەناسراوەوە
لە لێدان پیسترە.جەستە و ڕوخسار و تەنانەت ناسنامەکەشی گۆڕیوە
بۆ ئەوەی یوونگی نەیناسێتەوە
وەک و سۆزانییەک و چاودێریکەرێکی من هاتووەتە ئەم ماڵە
بەڵام یوونگی متمانەی پێیەتی
ئەو وتی کە ماوەی سێ مانگە یوونگی ئەناسێت
زۆری پێچوو بەڵام لە کۆتاییدا متمانەی ئەوی بەدەست هێناوەلیانا : ڕۆیا بەڵێنێکم پێبدە.
ڕۆیا سەیری کردم
خەندەیەکی کرد و سەری بە بەڵێ جوڵاندلیانا : ئەگەر هەر شتێک ڕوویدا
تەنها منداڵەکانم لێرە ڕزگار بکە.ئەو خەندەی کاڵ بوویەوە
سەری نزم کردەوە و کەمێک بیری کردەوەڕۆیا : مەبەستی من ڕزگارکردنی تۆیە لیانا
ئەزانی براکەم دوای تۆ چی بەسەر هات؟
لیانا من لە منداڵییەوە بووم بە دایک وە باوکیش
بووم بە دایک و باوکی براکەم و ڕۆڵەکەی خۆشم
جۆنگکووک زۆر بچووک بوو
تەنها ١٤ ساڵ بوو
کە من بووم بە دایک
دایکم هەرگیز گرنگی بە ئێمە نەدەدا
لەدوای مردنی باوکم ئەویش مرد
بەڵام جۆنگکووک لە هەموو کەسێک زیاتر خۆشی دەویست
سەرەڕای ئەوەی بە نزیکبوونەوەی ئێمە لەو
دایکم هەمیشە توڕە دەبوو
بەڵام هەرگیز بۆ جارێکیش جۆنگکووک دڵی لە دایکم نەشکا
وە منیش هەرگیز نەمهێشتووە
کە جۆنگکووک پێویستی بە شتێک بێت و لەبەردەستی نەبێت
ئێستا چۆن بەرگەی ئەو ئازارەی بگرم لە دووری تۆ؟
ئەزانی چەند وێران بووە؟
یوونگی هەردوو قاچی شکاند
هیچ ڕێگایەکی نەهێشت بۆ ئەوەی بێت و ڕزگارت بکات
بەڵام خۆ بەمن ئەکرا
بۆیە هەرگیز بەبێ ڕزگارکردنی تۆ لەم ماڵە ناڕۆم
تەنانەت گەر مەرگی منیش لەسەر ئەم ڕێگایە بێتچاوەکانم پڕ فرمێسک بوون
نەمتوانی لەباوەشی بگرم
چوونکە یوونگیم بینی سەیری دەکردین
خۆم ئاسایی کردەوەلیانا : ڕۆیا یوونگی سەیری ئێمە دەکات.
سەری بە بەڵێ جوڵاند
تەنها بە بێدەنگی دانیشتبووین
جار جارە سەیری یوونگیم ئەکرد
زۆر بە سەیری سەیری ئەکردین
ئەمڕۆ بەیانی زۆر توڕە بوو
چوونکە پەڕاوێکی گرنگی ون کردبوو
زۆر توڕەبوو لەمن
چوونکە وتی کە گوایە ڕۆشتوومەتە ژوورەکەی
وە دەستکاری پێداویستییە تایبەتەکانیم کردووە
دوو زلەم بەرکەوت
بەڵام ڕۆیا منی لەژێر دەستی دەرهێنا
منیش سەرسام بووم
چوونکە ماوەیەک پێش ئێستا
دوو ئافرەتی خزمەتکاری لەپێشم کوشت
کاتێک هەوڵیان ئەدا من لەژێر لێدانە بە زەبرەکانی ڕزگار بکەن
بەڵام تەنها بە قسەیەکی ڕۆیا وەستا لە لێدانم
وەک ڕۆیا وتی
یوونگی خراپ ئاڵودەی ئەو بووە
أنت تقرأ
لەنێوان ئێمە J.JK
Romanceقەت بووە ئەو یاریەی ئەیکەیت ببێت بە ڕاستی؟ یاریکردن لەگەڵ خانمە قژ زەردەکە چێژبەخشە. ... ئێوارەیەکی درەنگە و لەگەڵ سەیرکردنی ئەستێرەکان ئاواتی مەرگی خۆم و سزای تۆ ئەخوازم. ... « هەموو شتێک لەنێوان ئێمەبوو، وە لە نێوان ئێمە مایەوە، وە بۆ هەمیشە لەنێ...