15

166 53 22
                                    





دەستپێکردن.
________



بە لاوازی چاوەکانی کردەوە
کاتێک سەیری دەور و بەرەکەی کرد
زانی کە ئەمە ژوورەکەی خۆیەتی
دەرگاکە کرایەوە بەڵام خۆی کرد بە خەوتوو
دوبارە چاوەکانی داخست

ڕۆیا : کەللەڕەقی لەگەڵدا مەکە.

ئەوە دەنگی ڕۆیا بوو
لیانا توانی بیناسێتەوە
دواتر دەنگی یوونگی هات نەوەک تای
ئەمە لیانای سەرسام کرد

یوونگی : باشــــە
هەوڵ ئەدەم

******

شەو داهات
لیانا بەئاگا هاتووە
بەڵام هێشتا خۆی وەک خەوتوویەک دائەنا
نایەوێت قسە لەگەڵ هیچکامێکیان بکات
بەتایبەت یوونگی
ڕقی زۆر بەرامبەر هەستاوە
دەرگاکە کرایەوە
وایزانی دوبارە یوونگیە
بەڵام دەنگی تای هات

تایهیۆنگ : ڕۆیا ئەو بۆچی بەخەبەر نایەت؟

نیگەرانی لە دەنگیا دیار بوو
ئەمە لیانای خەمبار کرد
بۆیە ویستی چاوەکانی بکاتەوە
بەڵام پەشیمان بوویەوە کاتێک دەنگی ماچکردن هات
خەریکبوو بڕشێتەوە
براکەی لە ژوورەکەی ئەودا ماچی کچێک ئەکات؟

ڕۆیا : نیگەران مەبە ئازیزم
ئەو باش ئەبێت.

ئەوان دوبارە ڕۆیشتنە دەرەوە
لیانا چاوەکانی کردەوە
چاوەکانـــی پڕ فرمێسک بوون

لیانا : خۆم هەموو شتێک چارە ئەکەم
تەنها با بگەم بە بکوژەکان...
تۆش چارە ئەکەم سۆزانی پیـــــس.

خۆی خستە ژێر جێگەکەی
وە دوبارە خەوت

***

پـــــۆڤـــــی لیـــــلیانـــــا.

بەیانی هەستام لەخەو
دوای گەرماوێـــکی کورت جلێکی ئاساییم پۆشی بۆ زانکۆ
بلوزێـــکی لیمۆیی قۆڵدرێـــژ
وە پانتۆڵـــێکی کابۆیی
کەشەکـــە بەهارییە
جارێک سارد و جارێـــک گەرم

جانتاکەم لەشان کرد و ویستم بڕۆم
کاتی ئەوە هاتووە
ئیتر هەموو شتێک کۆتایی پێبێت
هەتا بتوانم هەل بە ئەوان ئەدەم کە من بڕفێنن
ڕۆیشتمە دەرەوە لە ژوورەکەم
یوونگی پیس و ئەو کچەم بینی
لە گفت و گۆ بوون
کاتێک منیان بینی ڕوخساریان تێکچوو
براکەم زۆر گەمژەیە
کە متمانە بە زۆڵێکی وەک ئێوە ئەکات
بەبێ ئەوەی گرنگیان پێبدەم
ویستم کە بڕۆم

یوونگی : بگەڕێوە ژوورەکەت لیانا.

هاهـ؟
ئەو بێڕەوشتە کێیە تا فەرمان بەسەر منا بکات؟
بە گاڵتەجارییەوە ئاوڕم دایەوە بۆی

لەنێوان ئێمە J.JKحيث تعيش القصص. اكتشف الآن