27

249 67 24
                                    




بێزەحمەت بۆچی ئەوەندە ساردن؟
پێشتر ڕاتان لەنێو دێرەکان ئەنووسی هەرنا ئەوە تۆزێک گەرمی ئەکردم بۆ نوسین ئێستە ئەوەشتان نەماوە🙂؟
_________________________

پـــــۆڤــــی لــیلــیانـــا.

چوومە لای پەنجەرەی ژوورەکەم
کاتژمێر شەشـی بەیانییە
لەبەر ئازاری سکــم ناتوانم بخەوم
منداڵەکانم زۆر هار و هاجن
بەردەوام شەق لە دایکیان ئەدەن

لیانا : ئێوەش وەک و باوکتانن.

لەگەڵ سکی خۆما قسەم ئەکرد
ئاوڕم دایەوە
ڕاچلەکیم کە ئەو دێوەزمەم بینی
برۆکانم گرژ کرد
دوبارە سەرخۆشە؟

لیانا : چیت دەوێت.

یوونگی : خۆت بوێر دەر مەخە!!!
گەر نا خراپ پەشیمانت ئەکەمەوە

بە وروژێنەرییەوە وتی و بەرەو ڕووم هات
هەنگاوم نایە دواوە
ڕوخسارم کاڵ بوویەوە
بۆچی ئەوەندە لێی ئەترسم؟

لیانا : تکایە دوربکەوەرەوە
من لە مانگی حەوتەمم ناتوانم بەرگەی دڕندەیی تۆ بگرم

ئەو ئەڵێی وەحشە
وە لەگەڵ ئەوەی من هەوڵی دورخستنەوەی ئەدەم
لێدان و ئازاردان بەکار ئەهێنێت
هەموو لەشم جێی دەستە پیسەکەیەتی

یوونگی : پێم وتی خۆت بوێر دەر مەخە!

بە هەموو هێزی زلەیەکی پیا کێشام
ناڵەیەکی پڕ لە ئازارم کرد
خۆشبەختانە کەوتمە سەر جێگاکە
سەرم بەرز کردەوە و بە بوێری سەیریم کرد
گەر بۆ گیانی خۆم بوێر نەبم بۆ منداڵەکانم بوێرم!

لیانا : دەتکوژم سوێند ئەخۆم

بە هەموو هێزم پاڵم پێوە نا
پشتی بەر مێز و ئاوێنەکەم کەوت
شوشەکەی شکا و سەر ئەرزەکە پڕ بوو لە شوشە
ترس تەواوی لەشمی داگیر کرد
بە چاوە سووربووەکانییەوە سەیری کردم
بە خێرایی بەرەو ڕووم هات
قورگی گرتم و نوساندمی بە جێگاکەوە
هەناسەم بۆ نە ئەدا
هەستم ئەکرد ئەمە کۆتا ساتەکانمە
دەستی توندتر و توندتر ئەکرد
هەوڵم ئەدا پاڵی بنێم بەڵام بە تەواوەتی بێهێز بووم
هەستم ئەکرد کە جەستەم خەریکە خاو ئەبێتەوە
پێش چاوەکانم لێڵ ئەبوون
ئەمە کۆتا ساتەکانی ژیانمە؟

...~

« یوونگی! »

نامجوون وتی و خێرا یوونگی لەسەر لیانا لابرد
لیانا کەمێک کۆکی
وە کەوتە سەر جێگەکەی و بێهۆش بوو

جوون : ئەوە تۆ چی ئەکەیت!

یوونگی : با بتۆپـــێت!

لەنێوان ئێمە J.JKحيث تعيش القصص. اكتشف الآن