11

183 48 20
                                    







دوای ســـــــێ ڕۆژ
پـــــۆڤی لـــیلــــیانـــــــــــــــــــا.


سێ ڕۆژی ڕێک
سێ ڕۆژ تێپەڕی کە بە تەنها لەم ماڵەم
هەست بە بێزارییەکی زۆر ئەکەم
جۆنگکووکم نەبینیـــــوە لە سێ ڕۆژ پێش ئێستەوە
وە هێشتا بڕیاری ئەوەشم نەداوە
کە بگەڕێمەوە یاخوود لەگەڵ جۆنگکووک بمێنمەوە
من بەدوای تۆڵەی خێزانەکەمەوەم!
گەر نەگەڕێمەوە
ئەوا هەرگیز بکوژەکان نادۆزمەوە.

« خاتوو لیلیانا خوانەکەت ئامادەیە »

ئەوە یەکێک لە خزمەتکارەکان بوو
ئەو ئافرەتێـــکی گەنج و زۆر جوانـــــە
وە زۆر خوێن شیرینیشە
هەرچەن بێزار ئەبم کە بەو شێوەیە بە جدی بانگم کەن
خۆم وەک و پیرەژنێکی ٦٠ ساڵان دێتە بەرچاو
بەڵام هەمیشە ئەڵێت کە ڕاهاتووە
وە جۆنگکووک پێی ناخۆشە کە خزمەتکارەکان هفەرمی نەبن لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکانیا
شتێک کە زۆر سەرنجی ڕاکێشام
جۆنگکووک کە ئەم ماڵە بەرفراوان و جوانەی هەیە
بۆچی لە شوقەیەکی کۆنی وەک شوقەکەی ئێمە ئەمێنێتەوە؟
بڕیارم داوە کاتێک ئەیبینم لێی بپرسم
بەهەرحاڵ
زۆرم برسیبوو بۆیە ڕۆیشتم بۆ ئەوەی نان بخۆم

لیانا : زۆر سپاس میلانــــا
وەرە و لەگەڵــــم خوان بخۆ
بەڕاستی بێزاربووم لەوەی بە تەنها خوان بخۆم
وە بانگی پورێش بکە

پورێ مەبەستم لە کارەکەرەکەی ترە
ئەو پوری میلانایـــە
بەڵام ئەو زۆە تێکەڵـــی من نەبووە
وە زۆر قسەم لەگەڵی نەکردووە
چوونکە بەردەوام لە چێشتخانە و باخەکەی پشتەوەیە
لە میلاناوە زانیم کە باخە گەورەکەی ئەم ڤێلایە تەنها ئەو خزمەتــــی ئەکات
وە حەزی بە کارەکەشییەتی
بەڵام هەر ئافرەتێکی خوێن شیرینە

میلانا : بەڵام خاتوونەکەم ئەگەر بەڕێز جۆنگکووک ~~~

قسەکەم پێبڕی
بەڕاست من بێزاربووم لەوەی بەتەنها لەسەر ئەم مێزە گەورەیـــــە دابنیشم و خوان بخۆم

لیانا : تکایە میلانا سەرسەختی مەکە
نن فەرمانت پێئەکەم!

کە زانی هەلــــی نەماوە
سەری بە بەڵێ جوڵاند
وە ڕۆیشت بانگــــی پورێی کرد
بە یەکەوە گەڕانەوە دوای چەند خولەکێک
بە خەندەوە لەسەر مێزەکە دانیشت
بەڕاست دڵخۆشم دوای چەند ڕۆژێک تەنهایی
ئێستا لەگەڵ ئەوان خوان ئەخۆم

لیانا : کەواتـــە پورێ کەمێک باسی خۆتم بۆبکە.

حەزم ئەکرد کە زیاتر پەیوەندیمان باش بێت
ئەو خەندەیەکی نازداری بۆ کردم
هەر بەڕاست ئەو زۆر خوێن شیرینــــە...
وە...
وە زۆر بە دایکم ئەچێت

لەنێوان ئێمە J.JKحيث تعيش القصص. اكتشف الآن