*1*

4K 545 195
                                    

.
.
.
Vote
.
.
.
دووبارەی دەکەمەوە ئەم چیرۆکە دیمەنی وای تیایە بۆ هەموو کەس نابێت .. وە لەوانەیە بتریست و شتێکت بەسەر بێت .. بۆیە گەر خوێندتەوە .. هیچ شتێک لەسەر من نیە چونکە ئاگادارم کردیتەوە بۆ دوەمین جار
وە گەر خوێندتانەوە هەوڵدەن خەتتان هەبێت .. چونکە ئەوی وێنانەی کە دایان دەنێم بیبینن بە چێژ تر دەبێت ..
(+12)


٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

جەیهۆپ دووبارە لە هەمان کافێ دانشتوە و قاوە دەخواتەوە ..چاوەڕێی جی هیون دەکات ...

وە جی هیونیش پێی وت لە ئەرکەکەی تەواو بێت دەگاتە لای ..

دوای نیو کاتژێر درگای کافێکە کرایەوە .. جی هیون بوو .. جەیهۆپیش دەستی بەرز کردەوە تا بیبینێت .. دواتر جی هیون ئەوی بینی و ڕۆشتە لای ..

جی هیون :- چۆنیت ؟؟؟ وهـ ... بەڕاستی من ماندوو بووم ئیمرۆ ..

جەیهۆپ خەندەی بۆی کرد :- من باشم سوپاس .. تۆ چۆنیت ؟؟؟ تۆ هەمیشە ماندووی کە دێیتە لام ..

جی هیون :- وایە ... ئیمڕۆ دوای دزێک کەوتم لەگەڵ دوو ئەفسەری تر ...

جەیهۆپ :-ئەوەی کەمێک پێش ئێستا لە تیڤی نیشانی دا ؟؟ کە بانکێکی تاڵان کردبوو ؟؟

جی هیون :- ئا ئا بەڵێ ... بەڕاستی دەزگیر کردنی زۆر زەحمەت بوو ..

جەیهۆپ سەیری کرد و پێکەنی :- چیە کوشتت ؟؟

جی هیون :- ناا .. کوشتنی چی ؟؟

جەیهۆپ‌ پێکەنی :- بۆیە وام وت چونکە جلت کەمێ بە خوێنە .. هەی ئەفسەر ..

جی هیون سەیری خۆی کرد :- ئاهـ ... هیچ نەبوو تەنها فیشەکێکم لە قاچی و قۆڵی دا تا لە ڕاکردن بوەستێت .. وە زۆر لێم نزیک بوو .. تەنانەت دەم و چاویشم بوو بە خوێن بەڵام پێش‌ ئەوەی بێم شوشتم ..

جەیهۆپ :- تۆ دەزانیت من بە خوێن تێک دەچم .. ؟؟؟

جی هیون قومێک لە قاوەکەی جەیهۆپی خواردەوە :- بەڵێ دەزانم .. بە مناڵیش هەر ئاوات دەکرد .. کە خوێنت دەبینی پێت دەوتم پێی تێک دەچم بیسرە .. هههه هەر وا ماویت ..

جەیهۆپ :- ئێ چی بکەم .. نەگۆڕاوم .. بەڵام خۆ تۆ دەزانی من کۆمپانیام هەیە ..

وەک پۆزێک بەسەری لێی دەدا ..

جی هیون :-هاها .. دەزانم .. پۆز لێ مەدە بەسەرم .. منیش ئەفسەرێکی گرنگم .. وە بەناو بانگیشم ..

جەیهۆپ بە بەرزی پێی پێ کەنی :- بەناو بانگ .. گرنگ ؟؟ واو .. زۆر هەزەلیە .. تۆ تەنها ئەفسەرێکی ئاسایی چونکە تا ئێستا هیچ کارێکی گەورەت نەکردوە تا پلەت بەرز بکرێتەوە ...

جی هیون :- وایە .. بەڵام خەریکە پلەم بەرز دەبێت ..

جەیهۆپ لە پێکەنین وەستا :- بەڕاستە ؟؟ کەی ؟؟

THÊ ÇRĪMÎÑÃL Where stories live. Discover now