.
.
.
Vote
.
.
.گەر خوێندتانەوە هەوڵدەن خەتتان هەبێت .. چونکە ئەوی وێنانەی کە دایان دەنێم بیبینن بە چێژ تر دەبێت ..
(+12)
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭دواتر بوو بە بەیانی جی هیون ڕۆشت بۆ دەوام .. وەک هەمو ڕۆژەکانی تر کاتژمێر ٦ ی بەیانی لەبەردەم بارەگاکە بوو ...
دواتر ڕۆشت بۆ ژوورەوە .. ڕێک بەڕێوبەر و ئەفسەری پلە بەرز بیکۆلای بینی لەوێ وەستابوون قسەیان دەکرد .. دیار بوو بەڕێوەبەر زۆر توڕە بوو ..
جی هیون زانی لەسەر ئەو قسە دەکەن .. بەڕێوبەر کە جی هیونی بینی پێی وت بێتە لایان .. ئەویش بە ترسەوە ڕۆشت .. چونکە سزاکەی هێشتا ماوە هی هاواری دوێنێ شەوی .. هەر کە ڕۆشتە لایان بە ڕێزەوە سڵاوی کرد
(وەک تەحیەیەک بۆی کرد )
بەڕێوبەر :- وەرە ژوورەکەم .. ئەفسەر بیکۆلا دوای کەمێک تۆش وەرە ..
بیکۆلا :- فەرمانتە گەورەم ..
جی هیون دوای بەڕێوبەری کەوت تا ژوورەکەی ڕۆشتن ..
دواتر بەڕێوبەر لەسەر کوسیەکەی دانشت وتی :- پێم وتی سزات دەدەم ... دەی .. هەر ئێستا ٥٠ شناو بکە بەبێ وەستان ... وەستایت زیاد دەکات ..
جی هیون ئاهێکی بێزاری هەڵکێشا و دەستی بە شناو کردن کرد .. دواتر کە گەشتە ٤١ ڕێک ئەفسەر بیکۆلا هاتە ژوورەوە .. کە جی هیونی بینی پێی پێکەنی .. زانی شتێکی کردوە بۆیە سزا دراوە ...
بیکۆلا :- گەورەم .. کارت پێم بوو ؟
جی هیون :- گەورەم تەواو بووم ..
بەرێوبەر :- باشە هەڵسەوە .. ئەفسەر بیکۆلا ... تۆ چۆن قسە لەگەڵ جی هیون دەکەیت و پێی دەڵێیت تۆ بۆ پلەی بەرز باشیت ؟؟؟ تۆ نازانیت ئەو شتێک بزانێت داوای دەکات ؟
بیکۆلا :- گەورەم من ڕاستم وتوە .. ئەو بۆ ئەوێ باشە .. زیرەکە زۆر ..
بەڕێوبەر بە توڕەیی بۆکسی لە مێزەکە دا .. وای کرد جی هیون و بیکۆلا هەڵبەزنەوە :- زیرەکە ؟؟ تۆ دەزانیت ئەو تەنها دایکی ماوە .. تۆ دەزانیت گەر بچێتە ئەوێ چی دەبێت ؟؟؟ نازانی بکوژە ئەفسانەیی و نادیارەکان دەیکوژن ؟؟
بیکۆلا :- دەزانم .. .بەڵام لە ئێستادا ژمارەیان زۆر کەمی کردوە .. کەسیش نایەوێت بێت و بەشدار بێت .. بەڵام وا جی هیون داوا دەکات .. من پێویستم بەئەفسەرە ..
![](https://img.wattpad.com/cover/227637130-288-k101842.jpg)
KAMU SEDANG MEMBACA
THÊ ÇRĪMÎÑÃL
HororCompleted ✔️✔️ (جۆری چیرۆک :-خەیاڵی .... ترسناک ... سەرکێشی ... ئاکشن ... خۆشەویستی ... جەنگان لە پێناو مانەوە لەژیان ..) Mama I'm In love with a criminal ... And this type of love isn't rational .. phicycal Mama please don't cry i will be alright A...