*22*

1.9K 424 230
                                    

.
.
.
VOTE
.
.
ئەم بەشە هەندێ شتی تێدایە ... ئاگادار بن ..
وە دووەم .. لە خوارەوە هەندێ شت دەڵێم بی خوێننەوە بە جدی وام لێهات واتپاد بسرمەوە ...
نازانم دەسرمەوەیان نا !!
.
.
.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


دواتر هەموو دانشتن ... ناتوانن قسە لەسەر ئەم بابەتە بکەن ... چونکە هەر قسە کردنێک .. سەرۆک ئاگادارە و پێی دەزانێت ... بۆیە جۆنگ کووک بیرۆکەی ئەوەی بۆ هات لەسەر کاغەز بنوسن و قسە بکەن ...

لێرەدا بە کاغەز قسە دەکەن ..

جۆنگ کووک " بەم شێوەیە قسە بکەن .. گەر ئاوا قسە بکەین سەرۆک نازانێت ... دواتر کاغەزکان دەسوتێنین ... "

جین " باشە ... تای ... تۆ دڵنیای لەوەی کە ئەو شتانێک دەبینێت ئێمە نای بینین ..."

تای " بەڵێ .. ئیمڕۆ زۆر ئاوای لێ هات .. وە سەرۆک دەتوانێت شتێکی ئاوا بکات .. من دڵنیام .. هەموو شتێکی لە دەست دێت ئەو .. "

جیمین " ڕاشکاوانە قسە بکەم ... سەرۆک سەرەتا ئەو چاوەی کە ئاسایی دەبینم .. وای لێ کردبوو جنۆکە و خەوف و شتی تری پێ بینم .. بەڵام من نەم توانی بەرگەی ئەو شتە بگرم ... چونکە ئەوە زۆر ناخۆشە .. لە پڕ یەکێ دێتە پێشت و زۆر ترسناکە .. بۆیە داوام لێی کرد بۆمی لادات .."

نامجون "ئەی بۆچی بە ئێمەت نەوتوە هیچ ؟ "

جیمین" لە ڕاستیدا دەمویست وا بڵێم .... بەڵام زمانم ئەو کات لە قسە دەوەستا .. نەم دەتوانی هیچ شتێک بدرکێنم .. لەوانەیە ئەوە سەرۆک بوبێت کە وای لە من کردبێت .."

یونگی "همم ... من دیقەتی هەندێ شتم دا .. جی هیون بێجگە لەوەی ئیمرۆ کە دەترسا و دەی وت شتێک لێرەیە ... کەمێک پێش ئێستا .. ویستی قسە بکات نەیتوانی .. وەک ئەوە بوو دەمی گیرا بێت .... دواتر دەستی لەسەر گەروی دانا .. من وای بۆ دەچم وەک جیمین بێت .. "

هەمویان "وایە "

جیمین "باشە ئامانجی سەرۆک چیە ؟؟ بۆچی ئاوا دەکات ؟ "

جین " زۆر ڕاشکاوانە دیارە .. دەیەوێت جی هیون بکوژێت پێش ئەوەی جەیهۆپ بگەڕێتەوە "

نامجون " ئاوا ناوی مەهێنە "

جین " ئێرە سەر کاغەزە .. خۆ بە زار نیە .. "

جۆنگ کووک " ئەوەی لەسەر ئێمەیە .. پارێزگاری لە جی هیون بکەین .."

تای "بەڵام دەزانیت گەر بەرهەڵستی سەرۆکی گەورە بکەین چی ڕوو دەدات ؟؟؟ لەوانەیە هەموومان بکوژرێین !!! "

جۆنگ کووک " دەزانم ..... تەنها ئاگاداری دەبین .. ئەوەی دواتر لە مێشکتان دەر بکەن .. .ئێمە بۆ ئەوە دانراوین خەڵک بکوژین و بکوژرێین .. با جارێک بتوانین کارێکی باشیش بکەین و یارمەتی کەسێک بدەین ... "

THÊ ÇRĪMÎÑÃL Where stories live. Discover now