*5*

2.1K 460 301
                                    

.
.
.
Vote
.
.
.




دواتر کە جی هیون ڕۆشتەوە ماڵەوە .. دووبارە لە کامێراکە کەسێکی بینی .. هەمان شێوەی دوێنێی کردەوە و دیار نەمایەوە .. جی هیون تێلی بۆ کەس نەکرد شتەکەی لا ئاسایی بوو .. بەڵام هەر بیری دەکردەوە .. ئاخۆ ئەم بکوژە نادیارە کێیە !!!

دواتتر بوو بە بەیانی ڕۆژێکی نوێ دەستی پێ کردەوە ..


بیکۆلا لە کۆبوونەوەکە وتی ئیمڕۆ بڕۆنە نێو بازاڕ وەک کەسی ئاسایی بزانن هیچ شتێکی نامۆ دەبینن یان نا .. ئینجا دواتر هەمو جلی دەرەوەیان لەبەر کرد ..

چوار کەس دەبوون ..جی هیون و کچێک بە یەکەوە بوون .. وە دوو کوڕی تر بە یەکەوە بوون ... لە نێو بازاڕ دەسوڕانەوە ..

لە شوێنێک قەڵەباڵغی زۆر هەبوو .. جی هیون و کچەکە ڕۆشتنە ئەوێ .. بینیان کوڕێکی زۆر جوان هەیە ... جلێکی کیوتی لەبەرە .. تانجێکی شێوەی پشیلەی لەسەر بوو .. زۆر کیوت بوو .. خەندەی دەکرد .. زۆر کچ لەوێ بوون و دەوریان دابوو وێنەیان لەگەڵی دەگرت ..

کوڕەکە سەیری جی هیون و ئەفسەرەکەی کرد .. خەندەی بۆیان کرد .. دواتر ڕووی سوڕاندە لای ئەوانی تر ..

دوای ئەوە ئەوێیان جێ هێشت هەردووکیان ڕۆشتن بۆ کافێکە .. کە هەمووکات جی هیون و جەیهۆپ‌ دەڕۆشتن ..ئەو کافێیە لە نێو بازارە ...

لەوی دانشتن .. جی هیون جۆنگ کووکی بینی .. بەڵام ئەو جی هیونی نەبینی بوو .. سەرنجی لەسەر شتێکی تر بوو .. جی هیو کە سەیری کرد .. بینی لەو خەڵکە دەڕوانێت ..

دواتر سەیری جی هیونی کرد .. خەندەیەکی کرد و ڕۆشتە دەرەوە ..

ئەفسەرەکە :- چیە خۆشت دەوێت ؟؟

جی هیون :- نا نەخێر ...

ئەفسەرەکە :- نازانم ..بەڕای من خۆشت دەوێت .. چوکە زۆر سەیری دەکەیت .. بەڵام با‌ ئامۆژگاریت کەم .. کەسی نوێ .. هەرگیز جێگای متمانە نیە .. بۆیە ئاگادار بە ...

جی هیون :- باشە ...

دواتر ڕێک گوێیان لە دەنگی قیژاندن بوو .. هەردووکیان بە خێرایی ڕایان کردە شوێنە گشتیەکە ..

بینیان کچێک بە گولە کوژراوە ..

ئەو دووە بە خێرایی ڕۆشتن بۆ ئەوێ .. دوو ئەفسەرە کوڕەکانیش گەشتن ..

جی هیون :- کێ بینی چی ڕوویدا ؟؟؟

کچێک :- نازانم .. لە پڕ دەنگی تەقە هات و ئەم کچە کەوت ..

ئەفسەرە کوڕەکە :- لە وانەیە لە دوور لێیان دابێت ..

جی هیون :-نا باوەڕ ناکەم وابێت .. چونکە شوێن گولەکە وا دەری دەخات ڕێک لە پێشی بوە کە لێی داوە .. وە دەم و چاوی ئەم تەرمە بە شۆک دەچێت .. لەوانەیە کەسەکەی بینی بێت یان ئەو کەسە ترساندبێتی .. بۆیە وایە ..

THÊ ÇRĪMÎÑÃL Where stories live. Discover now