*13*

1.9K 441 247
                                    

.
.
.
Vote
.
.
.

جـ ..جەیهۆپ ؟؟؟؟

مـ ...مامە ؟؟؟؟

جی هیون ئەوەندە شۆک بو بو نەی دەتوانی باوەڕ بەوە بکات کە ئەوانەی بەرامبەری لەوێن !!

جی هیون :- جەیهۆپ !!! ئەمە یاریە وایە ؟؟؟ من باوەڕ بەمە ناکەم .... مامە ... ئەی تۆ لەگەڵ باوکم لە ڕووداوی هاتوچۆ نەمردن ؟؟؟؟ گەر تۆ زیندو بیت ئەی کوا باوکی من ؟ ئەویش زیندوە ؟؟؟؟

ب.جەیهۆپ :- باوکت مردوە ... تەنها من ڕزگارم بوو ...

جی هیون :- وتیان تۆ مردووی لەگەڵی .... ئەی بۆچی تۆ جەیهۆپ .... بۆچی ئەوکاتە وەک من دەگریایت و دڵت تەنگ بوو ....یانیش‌ بۆ حاڵی من دەگریایت ؟؟؟ ناهـ ... با بڵێم بۆ ئەوە وات دەکرد تا من هەڵخەڵەتێم ... تۆ چ جۆرە مرۆڤێکیت ؟؟؟ ئەی ئەو هاوڕێیەتیە هەمووی درۆ بوو ؟ تۆ چۆن کەسێکی ؟؟؟ دەزانیت دوای مردنی باوکم و دوای لە دەستدانی چەندەها کەسم .. تەنها تۆم هەبوو ... تۆم هەبوو پشتی پێ ببەستم و ئاگادارم بێت .. بەڵام چی ... وا ئەو کەسە تاوانبارە ... بەڵکو سەرۆکی تاوانبارەکانە ...

جەیهۆپ :- هێور بەوە ... من هەرگیز نەمدەویست تۆ سەبارەت بەم شتە بزانیت تا هەر بەیەکەوە بمێنینەوە وەک هاوڕێ ...بەڵام تۆ چویتە نێو ئەو دەستەیە .. وە من دڵنیا بووم گەر تۆ بهاتیتایە نێو گرووپەکە بەهۆی زیرەکیت هەمو شتێکت ئاشکرا دەکرد ... بۆیە چەندەها جار ئاگادارم کردیتەوە ...بە هاتنە ماڵەکەت و ناردنی پیاوەکانم بۆ ماڵەکەت و هەڕەشە لێ کردنت ... بەڵام تۆ وازت نەهێنا ... زۆرم کرد بەڵام تۆ وازت نەهێنا و هەمو شتێکت ئاشکرا کرد !!

جی هیون دەستی بەسەری گرتبوو .. بەرگەی ئەو هەمووە شتەی نەدەگرت .. هەر کە باوکی جەیهۆپی دەبینی زیاتر شێت دەبوو .. چونکە ئەو لەژیانە و باوکی مردوە کە هەموو شتێکی پەیوەست بوو‌ بە‌ باوکیەوە ..

جی هیون بە هاوارێکی بە‌ئازار قسەی کرد :- بەسە ... بەسە من توانام نەما ...توانام نەما ..... هەمیشە من دەبێت ببم بە کەسی سەرەکی و بکرێمە ئامانج و ئازار بدرێم .. بۆچی ؟؟؟ بۆچی هەموو دەورو بەرم خیانەتم لێ دەکەن بۆ ؟؟؟ من چیم ؟؟؟

جین زۆر خەمی بۆی دەخوارد ... هاتە تەکی و شانی گرت تا ئارامی بکاتەوە .. جی هیون دەستی لادا ...بەرەو لای جەیهۆپ‌ ڕۆشت ... جۆنگ کووک شڵەژا ... جینیش بە هەمان شێوە ... ترسان لەوەی شتێک لە سەرۆکەکەیان بکات ...

جی هیون لە پێش جەیهۆپ‌ راوەستا :- باشە تۆ دڵخۆشی منت دەویست یان ئازاردان ؟؟؟

جەیهۆپ :-من بێگومان دڵخۆشی تۆم دەوێت .. بەڵام کە تۆ هەموو شتێک تێک بدەیت من چی بکەم ؟؟؟

THÊ ÇRĪMÎÑÃL Where stories live. Discover now