*17*

1.8K 428 342
                                    

.
.
.
Vote
.
.
.
!!55!!

دواتر جی هیون بە زۆر خۆی خەواند ...

بوو بە بەیانی ... هەڵسا لە خەو ..بڕیاری دا نەڕواتە دەرەوە لە ژوورەکەی ...

لە درگای ژوورەکەی درا ... لە شوێنی خۆی هەڵبەزیەوە چونکە زۆر لەپڕ لەدرگا درا ..

نامجون :- جی هیون ... هەڵسە دەی کاتی نانی بەیانیە ... یونگی وتی بێتە خوارەوە تا سەرۆک نەهاتوە ...

جی هیون :- یونگی کێیە ؟؟؟ من نایەمە خوارەوە با بۆ خۆی وا بڵێت ...

نامجون :- باشە وابزانم تۆ بە شێوە ئێمە دەناسیتەوە و ناومان نازانیت .. هەر چۆنێک بێت وەرە خوارەوە تا سەرۆک نەهاتۆتە خوارەوە ..

جی هیون :- من نایەمە خوارەوە ... وازم لێ بێنە گەر دەتەوێ لێت نەدەم ..

نامجون ڕۆشت ... جەیهۆپ کە هاتە خوارەوە بینی جی هیونی لێ نیە .. هیچ قسەی نەکرد ... تەها بە ساردی سەیری کرد .. دواتر دانشت و نانەکەی خوارد ..هەموو پێیان سەیر بوو .. زانیان ئەوانە خراپ  دڵیان لێک شکاوە ..

دوای نان خواردن ئەرکەکەیان دەستی پێ دەکرد ... بۆیە هەموو خۆیان ئامادە کرد ... جۆنگ کووک لە دەرەوەی ماڵەکە وەستا بوو و جلی ئەفسەری پۆشی بوو ...جی هیون لە پەنجەرەکە سەیریانی دەکرد ..

جۆنگ کوک ئاوڕی دایەوە ئەوی بینی .. ڕێک دوێنێی بیر کەوتەوە ڕووی خۆی سوڕاند و تای هات قسەی لەگەڵ دەکرد ..

دواتر یەکە بە یەکە هاتنە دەرەوە .. جەیهۆپیش کۆتا کەس بوو هاتە دەرەوە .. قسەی لەگەڵیان دەکرد .. چونکە ئیمجارە کارەکە گرانە بۆیە جەیهۆپیش دەڕوات ...

ئاوڕی دایەوە بۆ جی هیون .... ئەویش زۆر بەساردی و توڕەیی سەیری دەکرد ... دواتر ڕێک پەردەکەی داخست ...

ئەوانیش ڕۆشتت ... تاکە کەس کە لەو دڕندانە لە ماڵەوە مابێتن تەنها باوکی جەیهۆپ بوو ... !!

جی هیون دانشتبوو .. دواتر سکی قۆڕەی کرد :- هەموو ڕۆشتن .. وابزانم ئێستا پێویستە بڕۆمە خوارەوە شتێک بخۆم ... زۆرم برسیە ..

درگای ژوورکەی کردەوە کە کلیلی دابوو .. چوە خوارەوە .. لە مەتبەخەکە سەلاجەکەی کردەوە و کەمێ شتی دەرهێنا .. دانشت خواردی .. دواتر هەستی کرد کەسێ لە دواوەی وەستاوە ..ئاوڕی بۆی داوە .. خەندەی بۆی کرد ...

جی هیون :- چیە برسیتە ؟

ب.جەیهۆپ بە ڕقەوە وەڵامی دایەوە :- نەخێر 

جی هیون :- ئم ..ئەوانی تر بۆ کوێ ڕۆشتن ؟

ب.جەیهۆپ :- بۆ‌ ئەو کارە ڕۆشتن کە دوێنێ گوێت لێ بوو ... 

جی هیون پەرداخەکەی دەستی کەوت و شکا .. بیری چوبویەوە دوێنێ چی بوو و دەی ویست بۆ ڕابکات ..

THÊ ÇRĪMÎÑÃL Where stories live. Discover now