.
.
.
Vote
.
.
.ئەم بەشە هەندێ شت لە خۆ دەگرێت .. کە لەوانەیە بەرگەی نەگرن .. ئاگادار بن ..
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
بە خێرای ڕۆشتمە لای درگای بارەگاکە ..پێش ئەوەی بڕۆمەوە ژوورەوە ئاوڕێکی دواوەم دایەوە ...
ئەوە چی بوو بینیم ؟
بینیم جۆنگ کووک و کوڕە چاو دوو ڕەنگەکە ڕێک لەبەردەمی من وەستاون ...
ڕێک درگاکەم کردەوە و هاوارم کرد :- خێرا وەرن ئەوەتان بکوژەکان ..
پۆلیسەکان هاتن .... تا ئاوڕم بۆ جۆنگ کووک و کوڕەکە دایەوە ...
چی ؟؟؟
کەسی لێ نەمابوو ... بەڵام لە عەرزەکە کاغەزێک کەوتبوو ..
لێی نوسرابوو ...
" خۆت ماندوو مەکە .. ناتوانی بمان گریت ئیمڕۆ !!"
ئیمرۆ ؟؟؟ مەبەستی چـ ..... نەکا !!!!!
خێرا ڕام کردە ژوورەوە ... و کۆبوونەوەیەکمان کرد ..
جی هیون :- ئیمرۆ ... پێویستە هەموومان ئاگادار بین .. چونکە بکوژەکە دوو نیشانەی بۆمان داناوە ...
یەکەم :- چومەوە ماڵەوە کاڵەکێک دانرابوو لە ماڵەکەم ... کە هی هاڵۆوین بوو ...
ئەفسەرەکان :- هی ئێمەش وابوو ..
جی هیون بەتەواوی دڵنیا بوویەوە لە شتەکە ..
جی هیون :-ئەمە مانای وایە لە هاڵۆوین شتێک دەکەن .. بە ڕای من خۆیان دەگۆڕن و خەڵک بەئاسانی دەکوژن ..پێویستە زۆر ئاگادار بین ..
ئەفسەرەکان :- باشە ...
بیکۆلا :- ئەی نیشانەی دووەم چیە ؟
جی هیون :- وە دووەم ...تازە کاغەزێکیان بۆم جێ هێشتبوو ... نوسرابوو ...
" خۆت ماندوو مەکە .. ناتوانی بمان گریت ئیمڕۆ !!"
من وا هەست دەکەم ئەمە وەک ئاگاداریەک بێت بۆمان ...
ئەفسەرێک :- واتای چیە ؟
جی هیون :-ئەوان لەوانەیە هەمویان ئیمڕۆ بەکۆمەڵ خەڵک بکوژن ...
بێ دەنگیەکی سەیر لە کۆبوونەوەکەدا دروست بوو ... دیار بوو هەمویان پەشۆکاون ..
جی هیون :- من وا هەست دەکەم وا بێت ..بەڵام ١٢ ئەفسەر کەمە به ڕای من ...
بیکۆلا :- ئەفسەری زیادەت دەوێت ؟؟
جی هیون :-بەڵێ ..ئەویش بۆ کاتی پێویست .. بەڵام ئیمرۆ دەبێت هەر ١٢ کەسمان بڕۆینە دەرەوە و ئاگادار بین .. بۆیە یان ئەفسەر بیکۆلا ... یا کەسێکی تر دەبێت بمێنێتەوە ..
VOCÊ ESTÁ LENDO
THÊ ÇRĪMÎÑÃL
TerrorCompleted ✔️✔️ (جۆری چیرۆک :-خەیاڵی .... ترسناک ... سەرکێشی ... ئاکشن ... خۆشەویستی ... جەنگان لە پێناو مانەوە لەژیان ..) Mama I'm In love with a criminal ... And this type of love isn't rational .. phicycal Mama please don't cry i will be alright A...