*26*

1.7K 405 263
                                    

.
.
.
.
Vøtê
.
.
.
55
.
.
.

ئەوانەی ژوورەوەی بینی .. توشی شۆک بوو بوو .. دەستی توند لەسەر دەمی خۆی دانا تا نەقیژێنێت و هاوار نەکات ..

جی هیون هەستی کرد باوکی جەیهۆپ وا لەوێ دێتە دەرەوە ... بۆیە بە خێرایی ئەوێی جێ هێشت ...

چوو بۆ خوارەوە لای کوڕەکان .. بە تەنیا لە سوچێک دانشت و خەیاڵی ڕۆشتبوو ..


" ئەم ماڵە نهێنی زۆری تیایە ... ئەو ژوورەی کە بۆی چووم ... سەد لە سەد دڵنیام ژووری جەیهۆپ بوو ... بەڵام بۆچی ئاوا بوو ؟؟ وەک کۆگایەک بوو ! نا وەک تاقیگەیەک بوو !!!

بەڕاستی سەیر بوو !! ئەو شوێنە هیچ لەوە نەدەچوو لەم ماڵە بوونی هەبێت ... زۆر گەورە بوو .. هیچ بە ماڵیش نەدەچوو !!
گەر ژوورێک بتوانێت ئاوای لێ بێت ... ئەوا ڕاستیش زۆر بەئاسانی دەشاردرێتەوە ...

مـ .... من ...ئەو ئەفسەرەم بینی ... کە دەی وت دەبم بە باوک !!! هـ ... هەڵواسرابوو .. دەستێکی لێ کرابوویەوە ... قاچێکیشی بە تەواوەتی لێ کرابوویەوە !!!! تاقی کردنەوەیان لەسەری دەکرد ؟؟ یان چی ؟؟ بووەستە !!!
یـ ... یان ئەو نەفرەتیە دەیان کات بە دڕندە و ئەو شتانە ؟ نەخێر ئیتر !!!!!!من شێت دەم .....

هەموو هەڵەی من بوو .. گەر من کارێکی ئاوام نەکردبووایە .. گەر من نەڕۆشتبام بۆ ئەم بەشە .. ئەوا هیچ کەسێ ئاوا نە دەمرد نە منیش دەمزانی هاوڕێکەم چ جۆرێکە و لە دایکم دوور نەدەبووم ... هەمووی هەڵەی من بوو !!!! مایەی لێ خۆش بوون نیم من !! "

لەگەڵ مێشکی خۆی قسەی دەکرد .... تا یەکێک لە خەیاڵەکانی دەری هێنا ...

جۆنگ کووک :- جی هیون .. تۆ باشی؟؟؟

جی هیون :-ها ؟

جۆنگ کووک :- هیچ ... وەرە شتێک بخۆ ..

جی هیون بە دەنگ قسەی کرد وای کرد هەموو سەیری بکەن :- من دەمەوێ لێرە بڕۆمە دەرەوە !!!

جین :- بۆچی ؟

جی هیون :- بێزار بووم ..... کوا جەیهۆپ ؟؟ بۆچی نایەتەوە ؟؟ بۆ پەیوەندی ناکات .. یان بۆ ئێوە بۆی ناکەن ؟

نامجون :- ئەم هەموو پرسیارە !!.. لە دەرەوەی وڵاتە ... وە ئێمە هیچ نین تا پەیوەندی پێوە بکەین .. وە ئەو بۆ کەسانێکی وەک ئێمە پەیوەندی ناکات ..

جی هیون بەو قسە کردنە زۆر توڕە بوو .. دڵنیا بوویەوە ئەوانە خۆیان وەک کۆیلەیەک دەبینن ...

جی هیون :- دەتوانی بوەستی لەم جۆرە قسە کردنانە ؟؟ بۆ ئەو بە دەست خۆیەتی بۆ ئێوە تێل ناکات !!!! کواوایفاتان هەیە لێرە ؟

THÊ ÇRĪMÎÑÃL Where stories live. Discover now