*34*

1.6K 389 191
                                    

.
.
.
Vøtê
.
.

65




جی هیون ڕۆشتەوە ژوورەکەی خۆی ..ئەوانی تریش هەر دەنگە دەنگیان دەهات دیار بوو قسە دەکەن و پێ دەکەن زۆر دڵخۆش دیار بوون ..


ئەویش هیچ هەستی بە دڵخۆشی نەدەکرد .. هەم ماندوو بوو ..هەم قۆڵی کەمێک دەهێشا .. وە هەم بیری دایکیشی دەکرد و خەمی دەخوارد لەم هەڵە تێگەشتنەی دایکی ..

لەدرـگاری ژوورەکەی درا .. هەڵسا لەسەر جێگاکەی تا بزانێت کێیە .. درگاکەی کردەوە .. ڕێک لایتێکی موبایل لە چاوی درا و چاوی داخست ..

جەیهۆپ پێکەنی :- خانمی جدی .. بۆ نایەیتە لای هاوڕێکانت ؟ بۆچی بە تەنیایت ؟

جی هیون چاوی کردەوە .. تای و جۆنگ کووک و جیمینیشی بینی لەگەڵی ..

خەندەیەکی گەورەی بۆ جەیهۆپ کرد .. خێرا چوە باوەشی و توند لە باوەشی گرت ..
ئەم کارەی هەموانی سەرسام کرد چونکە زۆر لە ناکاو بوو .. دواتر لە پڕ گوێیان لە هەنسکی گریان بوو .. جەیهۆپ باوەشەکەی توند تر کرد ... هەستی کرد کە دەیەوێت بگری ..

گریانەکەی دەنگی بەرز بویەوە و لە شوێنەکە دەنگی دەدایەوە .. دیار بوو کە زۆر ئازاری هەیە .. ئەوانی تریش خەمباری لە دەم و چاویان بە دی دەکرا ..


جەیهۆپ :- شششـشـــــــــ ...مەگری جی هیونا ... چیتە ؟؟ شتێک بێزاری کردووی ؟ قسە بکە من هەم کوڕەکان هەن هەمومان لێرەین ..

جی هیون :- زۆر زۆر بێزارم ... چی بکەم تکایە ... دەمرم من .. لە ژیان بێزارم ..دایکم ... منی دەر کرد .. زۆر بەئازارە ئەمە.. لە هەموو کێشەکانم بە ئازارترە ..

جەیهۆپ خەندەی کرد :- بڕۆینە لای ؟؟ ئەو چاوەڕوانتە ؟

جی هیون سەری دەرهێنا لە باوەشی و سەیری کرد .. بینی ئەو و ئەوانی تریش خەندەی بۆ دەکەن :- چۆن ؟ خۆت دەزانی کە چەندە توڕە بووە .. چۆن چاوەڕوانم دەکات .. ؟؟

جەیهۆپ‌ باوەشەکەی نەهێشت و موبایلی دەر کرد :- دڵنیای ؟ بوەستە با بیبینین ...

تێلی بۆ دایکی جی هیون کرد :- سڵاو پوورێ .. چۆنیت ؟ حاڵت باشە؟ ئاهـ .. ئەو باشە خەمت نەبێت .. بوەستە ئێستا پێی دەدەم ..

جەیهۆپ بە کیوتی موبایلەکەی لە دەست جی هیون نا و پێی وت قسە بکات لەگەڵ دایکی ...


جی هیون :- سڵاو دایکە ..

د. جی هیون :- سڵاو کچەکەم .. تۆ باشی ؟؟ حاڵت باشە ؟؟ زۆر داوای لێ بووردن دەکەم کە هەڵە لێت گەشتبووم .. جەیهۆپ ئیمرۆ هات و هەموو شتێکی بۆ ڕوون کردمەوە .. ببوورە من بێ ئەوەی بزانم قسەم کرد و هەڵە تێگەشتم ..وەرەوە ماڵەوە .. دایکت چاوەڕوانتە .. وە با ئەوانی تریش ٮبێت تاوەکو خانوێک دەگرن با لای ئێمە بن باشە ؟

THÊ ÇRĪMÎÑÃL Where stories live. Discover now