*48*

1.4K 349 200
                                    

.
.
.
Vote
.
.
77
.
ڕەنگە ٥٠ کۆتایی بی ! 💔👀

کە گەشتن بە فڕۆکە خانەکە .. تای بە هێزەکەی توانی شمشێرەکە نادیار بکات لە کاتی پشکنینی جانتایەکان ..بۆیه بە بێ کێشە ڕۆشتنە نێو فڕۆکەکە و بەرەو کۆریا بەڕێ کەوتن ..

جی هیون سەری لەسەر شانی جەیهۆپ دانا :- ماندوو بووم ...

جەیهۆپ :- بخەوە .. کە گەشتین ئاگادارت دەکەمەوە ..

جی هیون :- باش ... خۆشم دەوێیت ..

جەیهۆپ :- ئۆو ... منیش .. زۆر لە ناکاو بوو ..دەزانی بەهۆی ئەم باسەوە نەمان توانی وەک دوو خۆشەویست بین و دڵمان خۆش بێت ..ببوورە بۆ ڕوودانی ئەمانە ..

جی هیون :- ...

یونگی :- گوێی لێت نیە ئەو خەوتوە ...

جەیهۆپ خەندەی کرد :- ماندوو بو بۆیە ..هیۆنگ من دەتوانم لەگەڵی دڵخۆش بم ؟ یاخود ئـەم ڕۆژانە دەبینم ؟

یونگی :-بەڵێـ .... دڵخۆش دەبن بەیەکەوە .. دووعاتان بۆ دەکەم بە یەکەوە بن .. گەر ئێمەش نەماین ئەم دووەتان بەیەکەوە بن و دڵخۆش بن ..

نامجون :- ئۆهۆ .... تۆ لەجیاتی ورەی پێ بدەی ئازاری دەدەیت ... تەنها ئەمە دانێ لە مێشکت هەمووان بەیەکەوە دڵخۆ‌ش دەبین .. بیر لەمە مەکەرەوە کە ناتوانین .. ئەرێنی بە ..‌گەر شتێکی ئاواش‌ ڕوویدا . .دوونیا نەوەستاوە ..دەبێت بەردەوام بین .. گەمژەینە .. ئەرێنی بن .. گەر ناخۆشیش ڕووی دا دەتوانن بەسەر ئاستەنگەکان تێپەڕن .. ئێوە باشترینن ..

جەیهۆپ :- سوپاس بۆ هەموتان براکانم ..

٭٭٭

تێ پەڕاندنی کات ..

ئەوان گەشتنەوە کۆریا ... گەڕانەوە ماڵەوە .. تیڤیان هەڵکرد .. چی ڕووی داوە لەم ماوەیە !! دوونیا وێران بوە..

پێشکەشکار :- وڵاتی لەندەن ... وێران بوە ..تا ئێستا ٣ تەقینەوەی زۆر بەرز ڕوویداوە .. کە هەمویان نەناسراون ..
ئەتۆمێکی ترسناکە .. مرۆڤ دەتوێتەوە پێی !!!

پێشکەشکار :- بەپەلە ... دووبەی ! ئاو لە پڕ زۆر بووە ... دەڵێن گوایە سەدی سەرەکی شکێنراوە و ئاو زۆر بووە ..وا بڕوات تەواوی دووبەی ژێر ئاو دەکەوێت !!!

پێشکەشکار :- ئەرجەنتین ! شەوانە بە سەدان کەس نادیار دەبن دواتر دەدۆزرێنەوە بە نیوەیی .. وا پێ دەچێت مشەخۆرێک پەیدا بووبێت و مرۆڤ بخوات .. تکایە .. هاوڵاتیانی ئەرجەنتین لە ماڵ مەیەنە دەرەوە !!!

پێشکەشکار :- کۆریا ... شتانی نامۆی تیا ڕوو دەدەن ..ئاخۆ ئەوان هۆکاری ئەم ڕووداوانەی جیهانن یان چی ؟؟ بۆچی کۆریا بە نامۆیی ڕەفتار دەکات ؟؟ وا بڕوات لە لایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە سزا دەدرێت و توشی هێرش و قات و قریێکی زۆر دەبێتەوە ..ئەمە کارەساتە !!
کۆریا تاوانبار دەکرێت بە ڕفاندنی دکتۆر ڕۆبێرتی ئەمەریکی ..


THÊ ÇRĪMÎÑÃL Where stories live. Discover now