*31*

1.7K 396 168
                                    

.
.
.
Vote
.
.
.
60

پۆلیسەکە هاتە لای جەیهۆپ تا ئیفادە وەر گرێت و بزانێت چی بوە ... ئەویش نەی دەزانی چی بڵێت .. کە پۆلیسەکە جی هیونی بینی کە چارەیان دەکرد ... شۆک بوو ..

پۆلیسەکە :- ئەو زیندوە ؟؟؟ مـ ..... من باوەڕ ناکەم ...

جەیهۆپ بڕۆی خۆی بەرز کردەوە و سەیری ئەو پۆلیسەی دەکرد ...

پۆلیسەکە ڕووی لە هۆپی کرد :-تۆ و ئەوانە کێن ؟؟؟چۆن توانیوتانە ئەم ئەفسەرە ڕزگار کەن و بی هێنن بۆ ئێرە ... ؟؟؟ ئەو چۆن زیندوە ؟؟؟

جەیهۆپ :- لە ڕاستیدا دەبێت بزانم تۆ کێیت ؟؟؟

جی هیون ئەو کاتە کەمێک چاوی کردەوە .. کە ئەو پۆلیسەی بینی شۆک بوو بۆیە ڕێک چاوی داخستەوە لە ترسی ئەوەی شتێک ڕوو بدات ...

تەنها جیمین ئەوی بینی .. خەندەی کرد زانی ئەو شەیتانە شتێکی کردووە ...

پۆلیسەکە :-تۆ تەنها پێمی بڵێ چۆن دۆزیوتەوە ؟؟یان ئێوە خراپن و دەست بەسەرتان کردوە لای خۆتان ؟؟؟

جەیهۆپ :- دەتوانی تۆش تەنها پێم بڵێیت کە کێیت ؟؟؟؟؟

پۆلیسەکە :- من خۆشەویستی ئەوم ئێستا تێگەشی ؟؟؟

ڕێک هەر دوو پەردەی لای ڕاست و چەپی جی هیون هەڵداریەوە بە خێرایی و تای ڕێک هات بۆ ئەوێ بە خێرایی ...

جەیهۆپ و تای و یونگی و جۆنگ کووک :- خۆشەویست ؟؟؟؟

پۆلیسەکە سەیری کردن ...:- بەڵێ ... بۆ ؟ چی تیایە؟ بوەستن ..،نەکا خۆشەویستی ئێوەش بێت .. ؟؟؟

جی هیون "ئەک تۆ بە نەفرەت بیت باشە !!! ئێستا کاتی ئەمە بوو ؟؟؟ من تیا چووم تەواو !!!! "


جەیهۆپ ددانەکانی جیڕ کرد :- تۆ .... خۆم دەزانم چیت لێ دەکەم ...

پۆلیسەکە :- ئۆهـ ...ئۆهـ ...ئۆهـ ...هەڕەشە لە پۆلیس دەکەیت ؟ من تۆ زیندانی دەکەم ..

جین :- هێی هێی .... تۆچی دەکەیت ئەفسەر ؟ تۆ نازانیت ئەو کێیە ؟؟ وە هەرەشەی نەکردوە تێبگە !!

نامجون :- بێگومان هەڵە تێگەشتنێک هەیە بەڕێزم !

پۆلیسەکە چوە لای جی هیون .. دەستی گرت ... جەیهۆپ لە توڕەییا بۆی چوە پێش تا کەمێک تەمێی بکات ... بەڵام جین و نامجون توند گرتیان ...

تای مۆزێکی بە‌دەستەوە بوو و دەی خوارد ... لە پشت جەیهۆپ و ئەوان وەستا بوو ..

(بێ ئێوە ناخۆش 🍌🍌😂😅)

کە پۆلیسەکە دوور کەوتەوە .. جۆنگ کووک لە لای چەپی جی هیون لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوتبوو و پەردەکەی هەڵدابویەوە ..سەیر کردنێکی بکوژانەی دا بە پۆلیسەکە .. وە یونگی پەردەکەی داخست و پاڵکەوت بۆ پشوو دان ..

THÊ ÇRĪMÎÑÃL Where stories live. Discover now