*23*

1.8K 416 227
                                    

.
.
.
VOTE
.
.
.
!!!! 55 !!!!
.
.
د

ووبارەی دەکەمەوە ئەم چیرۆکە دیمەنی وای تیایە بۆ هەموو کەس نابێت .. وە لەوانەیە بتریست و شتێکت بەسەر بێت .. بۆیە گەر خوێندتەوە .. هیچ شتێک لەسەر من نیە چونکە ئاگادارم کردیتەوە

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


بەیانی بوویەوە و خۆر هەڵهات .... ڕووناکی لە جامی ژوورەکەی جی هیون هاتە ژووەوە .. وای کرد چاوی توند بنوقێنێت .. ماندوو بو .. خۆی دووێنێ شەو بەباشی تێ نەپەڕی ... کەمێ زۆریشی ویست تا خەوت دوای ئەو‌ هەموو شتە .. بەڵام ...
هیچ شێک نەهات بۆ ژوورەکەی .. ئەوە دڵخۆشی کرد ... زانی چونکە لای کوڕەکان پارێزراوە شت نابینێت ..

دواتر هەڵسایەوە ... سەیری کاژێری کرد .... ٨:٢٠ خولەکی بەیانی بوو ...

جی هیون :-ئۆهۆ .... زۆر زووە .. باشە من دەبێت بخەوم ... بۆچی ئاوا زوو خەبەرم بویەوە؟؟ خۆ دوێنێ سێی شەو خەوتم لە ترسان ...

هەڵسایەوە و درگای ژوورەکەی بە هێواشی کردەوە لە ترسان تەنها سەری دەر هێنا ...
سەیری ڕاست و چەپی خۆی کرد ...کەسی لێ نەبوو .. هیچیشی نەبینی ...

ڕۆشتە دەرەوە و لە درگای ژووری تای دا .. تا خەبەری بکاتەوە .. حەزی نەدەکرد تەنیا بێ .. ڕاستیەکەی دترسا ... هەر کەسێک شتێکی ئاوای بەسەر بێت بێگوما دەترسێت ...

زۆر لە درگای دا ... کەس نەی کردەوە ... دواتر ڕۆشتە بەردەم درگای جۆنگ کووک .. بە دودڵی لە درگای دا ... شڵەژا .... هێشتا جۆنگ کووک درگاکەی نەکردبوویەوە جی هیون زۆر شڵەژا و نەی دەزانی چی بکات ...

بەڵام ئەویش درگای نەکردەوە ....

" باشە ئەمانە لە کوێین ؟؟؟ لەوانەیە ڕۆشتبن بۆ خەڵک کوشتن !!!! ئەی هاوار من چ ئەفسەرێکی بێ کەڵکم ناتوانم بیان وەستێنم و هیچم پێ ناکرێت لە بەرامبەریان ..."لە دڵی خۆی وتی ..

(تێبینی .... گەر لە نێو ئەوە شتم نوسی ... "×××" ئەوا بزانن لە نێو دڵی چۆی قسە دەکات جا هەر کامیان بن ..ئەوکات پێتان دەڵێم ...)

"باشە .. من دەبێت بزانم لە ژوورەوەن یاخود نا .."

درگای ژووری جۆنگ کووکی کردەوە ..

ژوورێکی زۆر زۆر دڵ ڕفێن بوو ... واهـ ... کوڕێکی زۆر بە دیزاینەرە .. شتەکانی زۆر ڕێک و پێک و جوانن ...دواتر کەمێکی تر ڕۆشتم ... ئۆهـ ...نەفرەت !!!!!!

ئەو لە سەر جێگاکەیەتی خەوتوە و بێ قەمیسە ... باشە ئەمە وای لێ کردم خۆم چەندە شڵەژاو بووم دوو قاتی تر شڵەژاوو تر بم ... نەفرەت !!!!

دڵم دەستی بە خێرا لێدان کرد ..حەزم دەکرد بڕۆمە نزیک تری .. بەڵام .. مێشکم زلەیەکی لێ دام و وتی بڕۆ دەرەوە خێرا .. من تێوە گلاوم ... نازانم چی بکەم .. بڕۆمە دەرەوە ؟ یان کەمێک سەیری بکەم ؟ ئاهـ ..شێت بووم ....

THÊ ÇRĪMÎÑÃL Where stories live. Discover now