*40*

1.4K 341 251
                                    

.
.
.
VOTE
.
.
.
!!70!!

من ..... بێزارم ... گەر یەک شتی هەڵە ڕووبدات ... کەواتە من چیم کردوە ؟؟؟ گەر بڵێمە بەڕێوبەر بیکۆلا وتی ئەوانە بپارێزم ئایە باوەڕ دەکات ؟؟ نەفرەت ..
یانیش پێی بڵێم ئەژدیهای کۆتایی بوونی هەیە و هەوڵی لەناو بردنی مرۆڤایەتی دەدات ... نەخێر .. ئەو باوەڕ ناکات دڵنیام .. منیش سەرەتا باوەڕم بەم شتانە نەدەکرد ..بەڵام کە خۆم بینینم باوەڕم کرد ... چی بکەم من خودایە ..


جەیهۆپ وا هەوڵی کردنی شتێکی هەڵە دەدات .. چی بکەم ؟؟؟ مێشکە نەفرەتیەکەم کار بکە دەی !!! کار بکە ... بۆچی بۆچی کار ناکەیت ؟؟؟


"ئاخر دەورو بەرت حەز بە من ناکەن .. "

جی هیون " مێشکی نەفرەتی کاری خۆت بکە .. گرنگی بە دەورو بەرت مەدە .. "


جی هیون هاواری کرد :- بوەستن ...

هەموو وەستان و ئاوڕیان بۆ جی هیون دایەوە .. ئەویش هەڵسایەوە .. جلی بە خوێن بوو .. زۆر شێوەی بەسام بوو ...سەیر کردنەکانی ... ترسناک بوو ..

جی هیون :- کاتی شەڕ کردنە ؟؟؟ لە خۆتان بپرسن هەمووتان .. ئێستا کاتی شەڕ کردنە ؟؟؟ لەم حاڵە ؟



بەڕێوبەر :- بەڵێ .. ئێستا کاتی ئەوەیە هەموو شتێک یەکلایی بکرێتەوە .. بە تایبەتی تۆ !! دواتر ئەم بکوژانە !

جی هیون :- دەزانی .. من کە ئەوانم بینی ... بە خۆم وت هەموو دەکوژرێن .. وتم ئەوانە دەکوژم ..
بەڵام ... هەموو شتێکم لێ پێچەوانە بوویەوە ..
شتێک پەیدا بوو ..

ئەوشتە .. دەیەوێت تەواوی مرۆڤایەتی لەناو ببات .. گەر ئێوە نەوەستن لەمە و هەوڵی وەستاندنی ئەم شتە نەدەن ...

ئەوا نەک ئێمە بەڵکو هەموو زەوی لە ناودەچێت !!! گەر دەتانەوێ ئەم کوڕانە سزا بدەن یان دەزگیریان بکەن .. جارێ مەیکەن ..پێویستمان پێیانە ..
تا ئەم شتە لەناو دەبەین دواتر خۆم ئەوانە ڕادەستی ئێوە دەکەم ...تاوانبار هەر تاوانبارە ..
بەڵام سەرەتا دەبێت لە تاوانباری گەورە دەست پێ بکەیت ئینجا تاوانباری بچوک !! چونکە جاری وا هەیە تاوانباری بچوک لە زۆر شت یارمەتیت دەدات .. تاوەکو تاوانبارە گەورەکە بگیرێت ..

ئەمە قسەی خۆتە گەورەم ..

٭٭

هەموو بۆ ماوەیەک بێ دەنگ بوون ..وا دیار بوو بەڕێوبەر بیری دەکردەوە .. بەڵام نازانن ئەم پیاوە زۆر کەلە ڕەقە ...


بەڕێوبەر :- ئەم هەموو قسە هەڵبەستراوە چیە ؟؟ تاوانباری بچوک چیە ؟ تاوانباری گەورە چیە ؟؟ تۆ باسی چی دەکەیت ؟؟؟ تۆ تەواویت ؟؟ لەناو بردنی تەواوی مرۆڤایەتی چیە ؟؟ تۆ کات لە من دەکوژیت دەزانیت ..



THÊ ÇRĪMÎÑÃL Where stories live. Discover now