*18*

1.8K 415 216
                                    

.
.
.
VOTE
.
.
.
55

دوو ڕۆژ بەسەر ئەو ڕووداوە تێ پەڕی ....

باوکی جەیهۆپ هەڵسابوویەوە ... چونکە چەقۆکە زۆر ئازاری نەدابوو ... چی هیونیش چاک بوویەوە ... چونکە ئەو دەرمانەی کە تای لە دەموچاوی دا ... وای کرد چاک ببێتەوە ..بەڵام ئازاری زۆر بوو تا چاک بوویەوە ..

وە ئەوەندە زانیاریەی کە جی هیون دەستی کەوت ئەوە بوو کە باوکی هۆپی کەسێکی یەکجار ترسناکە ... هێزی سەیری لەوانەیە هەبێت .. بۆیە جی هیون چوەلای کوڕەکان دەی ویست بە هەر چی جۆرێک بێت بزانێت ئەوان چ جۆرە هێزێکیان هەیە ...

جی هیون دانشت لایان ...

یونگی :- خانمی ئەفسەر شتێکت دەوێت ؟

جی هیون :- هیچم ناوێت .. من دەمەوێ لێرە بڕۆم ...بێزار بووم ..

تای :-هممم .... ناتوانی بڕۆیت .. گەر بشڕۆیت ئەوا ڕێک من لە پڕ دەر دەکەوم و دەتگرم زۆر بەئاسانی !!

جی هیون :- هاهاها .. زۆر کۆمیدیە ...واتا تۆ جادووگەریت ؟

تای توڕە بوو :- نەخێر بەڵام ئێمە لە لایەن سەرۆکمانەوە هێزمان پێ بەخشراوە ...

جی هیون :- واتا جەیهۆپ هێزی پێتان داوە ؟؟ ووووهـ ... ئەمە باوەڕ پێ نەکراوە چونکە ئەو ناتوانێت هیچ شتێ بکات ترسنۆکە زۆر ...

نامجون :- ئەو وانیە .. بەڵکو کەسێکی زۆر ترسناکە ... وە ئەو هێزی‌ پێمان نەبەخشیوە .. پێش‌ ئەو ئێمە سەرۆکی خۆمان هەبوو ... ئەو هێزی‌ پێمان داوە !

جی هیون هەناسەیەکی بێزاری دایەوە و قسەی کرد :- ئەو پیرە پیاوە نەفرەتیە دەڵێیت ؟

هەمویان :-جوان ناوی بێنە !!

جی هیون :- هەر چۆنێک بێت ... واتا ئێوە هەمووتان یەک هێزتان هەیە ؟

جۆنگ کووک :- نەخێر .. جیاوازە !

جین :- هەر کەسە و توانای خۆی پێ بەخشراوە ...

جی هیون :- بەڕاست ؟ کەواتە توانای تۆ چیە ؟؟؟

جین خەندەی کرد :- من توانای جوڵاندنی شتەکانم هەیە ...

جی هیون :- باوەڕ ناکەم .. بی سەلمێنە ...

جین سەیری گۆشەکەی تەک جی هیونی کرد و چاوی بریسکایەوە ڕێک گۆشەکەی تەکی جوڵا و بەرەو جین ڕۆشت و گرتیەوە ..

جی هیون :- واهــ .... جوانە .. ئەی هی تۆ ببینم ...

دەستی بۆ تای درێژ کرد ...ئەویش خەندەی کرد و ڕێک لە شوێنی خۆی دیار نەما ... یەکێک دەستی لەسەر پشتی جی هیون دانا ڕێک لەشوێنی خۆی هەڵبەزیەوە .. تای بوو خەندەی بۆی کرد .... دواتر ڕۆشت لە تەکی دانشت ..

جی هیون :- واو ... شتێکی سەیرە !!

جۆنگ کووک :- هی خۆمت نیشان دەم ؟

THÊ ÇRĪMÎÑÃL Where stories live. Discover now