*36*

1.7K 378 304
                                    

.
.
.
VOTE
.
.
.
70


تێ پەڕاندنی کات ...
مانگێک تێپەڕی ...

لە ماوەی ئەم مانگەدا .. زۆر شت کرا ..
لەوانەش ..

کوڕەکان توانیان خانوێک بۆ خۆیان لە نزیک ماڵی جی هیون بکڕن .. وە جەیهۆپیش لەگەڵیان دەبێت ... زۆر ناچێتەوە ماڵەکەی خۆی .. پێی وایە لای هەوڕێکانی بێت خۆشترە ..

وە ئێستا پەیوەندی نێوان جی هیون و هۆشی زۆر باشتر بوە .. چونکە بۆی دەر کەوت ئەو کوڕێکی باشە .. چەندەها جار یارمەتی داوا لە زۆربەی شت و زۆر شتی بۆی کردوە ..

وە سەبارەت بەو کەسانەی کە جی هیون پێی وتبوون مانگانە مووچەیان بۆ دابین دەکات .. هەموو کوڕەکان یارمەتیان دا .. وە کورە نیاز خراپەکەش جەیهۆپ خۆی چوو ئوتومبێلێکی بۆی کڕی تا واز لە جی هیون بێنێت چونکە ئەوە زۆر بێزاری دەکرد .. ئەو کوڕە جاری واهەبوو نیوەی شەو تێلی بۆ جی هیون دەکرد دەی وت وەرە لام کارم پێتە ...

وە ئەو کەسانەی کە چاودێریان دەکردن .. هەموو کوڕەکانی نیگەران کردوە ... تەنانەت جی هیون هەستی کردوە کە دوای ئەویش کەوتون .. وە هەستی کردوە کە دوای هۆشی کەوتوون .. دەترسێت بە هۆی شتێکی هەڵە ئەویش بکەوێتە کێشەوە ..

وە ئیمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە هەموویان بڕیاریان داوە بڕۆنە قاوەخانەکەی جی هیون کە لێی کار دەکات .. دواتر دەڕۆنە رێستورانتەکەی جیمین ..

نیو کاتژمێر مابوو بۆ تەواو بوونی کاتی کار کردنی جی هیون ..

درگاکە کرایەوە بە پێکەنینی کوڕەکان .. کە ئاوڕی بۆیان دایەوە هیوای بۆ گەڕایەوە .. چونکە ئەو کوڕانە زۆر ئارامی بەخشن .. وا لە مرۆڤ دەکەن لە ناخۆشترین ساتی دا بێت هێور ببێتەوە ..

هەمویان دانشتن و جی هیون قاوەی بۆیان هێنا ..بە هۆشی وت لایان بێت بەڵام ئەو وتی دایکی نەخۆشە بۆیە پەلەیەتی ..

ئەم ماوەیەش ..جی هیون هەستی بە سەیر کردنە سەیرەکانی جەیهۆپ کردوە .. وای لێ دەکات سوور ببێتەوە ..وە چەندەها جار کە جەیهۆپ ویستوویەتی شتێکی پێ بڵێت ڕێک شتێک بووە یانیش یەکێک لە کورەکان هاتوە و تێکی داوە .. جی هیون زۆر حەز دەکات بزانێت ئەوەی کە جەیهۆپ دەیەوێت بڵێ چیە ...

جی هیون :- کوڕینە ... من بەم جلانە نایەم بۆ ڕێستورانت !

تای بە گاڵتەوە قسەی کرد :- ئەی بە جلێکی تری فەرمی دێیت ؟
من قەت تۆم نەدیوە بە جلێکی کچانە یان ئاسایی و جوان بێیتە دەرەوە ..
هەموو کات وەک ئەوە وایت کە بچیت بۆ شەڕ .. کەسایەتیت بگۆڕە خاتوو جی هیون !

نامجون :- هم .. بە ڕای منیش وابکە ..

جین :- ستایلی کچانەت لێ دێت .. وە هەم گەر خوت بگۆڕیت لەوانەیە کەسێک هەر هەبێت تۆی بە دڵ بێت ..

THÊ ÇRĪMÎÑÃL Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon