*47*

1.4K 378 274
                                    

.
.
.
VOTE
.
.
.
77


بوو بە بەیانی .. هەموان خۆیان ئامادە کردبوو .. هەڵسان و لە هۆڵەکە دانشتن .. تەنها جۆنگ کووک مابوو ..

نامجون :- تای .. خێرا بڕۆ لەم ژوورە دەری بهێنە ..

تای ویستی بڕوا جۆنگ کووک خۆی هاتە ژوورەوە .. هەمو بە شۆکی سەیریان کرد ...

جۆنگ کووک باولێکی زۆر گەورەی پێ بوو لە کاتێکا ئەوانی تر تەنها جانتایەکیان پێ بوو .. وە جلێکی زۆر جوانی لەبەر بوو .. پانتۆڵێکی ڕەش .. وە بلوسێکی گەورەی سپی .. وە کڵاوێک کە چاوەکانی داپۆشی بوو .. شێوەیەکی جوانی هەبوو ..


جیمین :- یاهـ ... منیش دەمەوێ وا بکەم بوەستن ..

تای :- منیش ..

ویستیان بڕۆنە ژوورەکانیان جەیهۆپ هاواری کرد :-ئێمە ... دەڕۆین بۆ ئاهەنگ یان چی ؟؟ ئێوە بۆ وا دەکەن ؟؟ وا دەزانن ئەم گەشتە بۆ خۆشیە ؟؟ هەر گەشتینە ڕۆما ڕێک هەموو شوێنەکانی مۆزەخانەکان دەکەین دواتر ڕێک دەگەڕێینەوە ..

جی هیون :- کوڕینە ... درەنگە ..گەر دوای ئەم کێشانە لە ژیان ماینەوە .. ئەوا دەڕۆین بۆ گەشتێکی ئاوا هەمومان باشە ؟؟ تەنها جارێ کاتی ئەمە نیە .. با بڕۆین خێرا فڕۆکەمان لە دەست دەچێت ها !!

هەموان قایل بوون و ڕۆشتن بەرەو فڕۆکەخانە .. دواتریش بە خێرایی بۆ ناو فڕۆکە ..

تێ پەڕاندنی کات ...

ئیتاڵیا / ڕۆما ...

جۆنگ کووک :- واهـ .... چەندە خۆشە ... شوێنی ئاوا هەیە لە جیهان ؟ ...

یونگی :- بێ گومان بچکۆل .. شوێنی زۆر خۆش هەیە .. تەنها ئێمە نەمان دیوە ... لەوانەیە ئێرە بە چاو شوێنی تر هیچ نەبێت ..

جەیهۆپ :- جی هیون GPS هەڵکە ...با بزانین چەند مۆزەخانە هەیە لێرە ..

جی هیون :-بوەستن با سێرچێکی ئەم ناپیلیۆنە بکەم ..دەمەوێ بزانم شێوەی چۆنە ..

دوای سێرچ کردن شێوەی بینی و هەندێ زانیاری دەست کەوت ..

جی هیون :- همم .... جوانە ... لە سەردەمی ئەوان کوڕی لەم شێوەیە بە ڕای من زۆر جوانە .. ئۆو چاوی جوانە .. ستایلەکەیم بە دڵە .. لەوانەیە ئەمە شمشێرەکەی بێت ..
بوەستە .. ئەمە دەڵێت پاشای فەرەنسا بووە !!! ئەی بۆچی ئێمە هاتینە ئیتاڵیا ؟؟؟؟ یاهـ ... واتا هەڵە هاتووین ؟

هەموو کردیان بەمشتومڕ و شڵەژان .. تای بە مۆنی قسەی کرد وای کرد هەموو سەیری بکەن ..

تای :- منیش دەزانم ئەمە و ڕووداوەکە لە فەرەنسایە .. بەڵام .. کەلوپەلەکانی گواستراوەتەوە مۆزەخانەی ڕۆما لە ئیتاڵیا .. دەتێ بگەن .. بۆ ئەوەی پارێزراو بێت هێنراوەتە ئێرە .. واتا لێرەیە بۆ وا تێک چون ؟؟

THÊ ÇRĪMÎÑÃL Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin