*43*

1.5K 353 242
                                    

.
.
.
Vøtê
.
.
.
75

هەموو وەستان بێ جوڵە ...دوای کەمێک ئاوڕیان بۆ دواوە دایەوە .. کەسی لێ نەبوو ..
ویستیان ڕوو لە جی هیون بکەن ..دەنگی شتێک هات کە بەر بویەوە ..سەیریان کرد .. کچێکە ...

ئەوە ئەو کچە بو .. کە جی هیون بینی و شوێنی هەڵە پێ وت ..بەڵێهـ‌ ..دوای کەوتبوو ..

جی هیون :-ببورە بۆ ترساندنت جین شیـ ... ئەو ئاراستەی دەمانچەکەی لەسەر سەری تۆ دانابوو .. دەی ویست بتکوژێت .. بۆیە من پێش ئەو تەقەم کرد لێی .. دەم زانی هەر دێت بۆ ئێرە .. بۆیە بەڕاکردن هاتم تا هیچی هەڵە ڕوو نەدات ..

نامجون :- دڵنیای کوشتت ؟؟

جی هیون :- ناهـ .. وا هەڵسایەوە .. لە قۆڵیم دا ..

ئاوڕیان دایەوە بینیان هەڵساوەتەوە و قۆڵی گرتوە ..

کچەکە :- وتیان زیرەکیت ... بەڵام زیرەکیتم پشت گوێ خست .. هەڵە بووم .. دەبوو سەرەتا تۆ لەناو ببەم ..

جی هیون خەندەی بۆی کرد :- دڵنیای ؟ همم .. ئەو نەفرەتیە تەنها سەگە بچوکەکانی دەنێرێت .. خۆی دەترسێت بێت .. واهـ .. .زۆر داماوە ..

کچەکە :- نەفرەتی بێ دەنگ بە ..

جی هیون :- نەفرەتی ؟؟ همم (دەستی لەسەر دەمی دانا بۆ بیرکردنەوە ) بیرم نایەت کۆتا جار کەی بوو کەسێک وای پێم وت .. بەڵام .. مرد ئەو وهـ ..

کچەکە کەم کەمە دەهاتە پێش بۆیان .. کوڕەکان ویستیان تەداخول بکەن و بێن بۆ پێشەوە جی هیون ئەوانی وەستاند ..

جی هیون :- پێم باشترە ئێوە لە دەرەوەی ئەم باسە بمێننەوە .. شتێک دەستی خۆمی تێدا بوو .. کەس تەداخوول نەکات !!!

هەموو وەستان ..

(باشە ... کاکە نابی کە کچ شەڕی لەگەر کچی دەکات بێیە ناو مەسەلەی دەنا بە توش دەکەوی 😂😂😂)

جی هیون جلەکانی خۆی چاک کرد .. چاکەتە درێژەکەی لەبەری کردەوە .. قژی خۆی بەست .. ئینجا ڕۆشت بۆ ئەو کچە ..

جیمین :- ئەو قژی بەست تا قژی ڕانەکێشن ؟ بە جدی بە ئازارە شەڕ لەگەڵ ئەو من دیومە ..

تای :- ئێهـ .. وایە .. باسی مەکە ئابڕووی کوڕت بردوە .. بە کچ ناوێری ..

جیمین زۆر تورە بوو .. ویستی قسە بکات جین وەستاندی :- هیچ مەڵێ هەموو شایەدین کە قسەی تای ڕاستە ...بێ دەنگ بە .. با تۆش بەرت نەکەوێت !!!

نامجون :- واهـ‌ .. بۆکسێکی بەهێزی لێی دا ..

هەموو سەیری جی هیونیان کردەوە .. زۆر بە خراپی لەو کچەی دەدا ... بەڵام ئەویش بە هێز بوو سەرەڕای بریندار بوونی قۆڵی ..

قژی توند گرتبو ڕای دەکێشا .. ئەویش بۆکسی لە سکی جی هیون دەدا تا بەری دات ..

دواتر دوور کەوتنەوە هەردووک بەهۆی ئازاریان ...

THÊ ÇRĪMÎÑÃL Where stories live. Discover now