*49*

1.4K 389 245
                                    

.
.
.
Vøtê
.
.
پارتی ٤٣/٤٤/٤٥/٤٦/ بکەنە ٩٠ ڤۆت !!
وە ٤٨ و ئەم بەشە ٩٠ ڤۆت !!
بەشی داهاتوو هەم زۆر زۆرە .. هەم کۆتاییە بۆیە بەمە پاداشتی بکەن !!!!
٭٭٭٭٭٭٭٭٭

جی هیون چاوەکانی کردەوە ... کۆخی ... بەهۆی زۆر ئاو خواردنەوەوە کەمێک ئاو لە دەمی هاتە دەرەوە لەگەڵ کۆخین ..

ئەو خۆی مەلە دەزانێت ... بەڵام گەر لە پڕ بێ‌ ئەوەی هەناسەی قووڵ بدەیت بکەویتە ژێر ئاوێکی قووڵ و شوێنی دەرهاتن نەبێت بێ گومان هەناسەت بۆ نادرێت زۆر و ئاو دەچێتە دەمتەوە تا دەخنکێیت ..

یەکەمین شت کە جی هیون بینی .. ئەو ژوورە بوو کە خۆی لەوێ بوو ... ژوورەکە هیچی لێ نەبوو ... هەموو ڕەنگی سپی بوو .. درگا دیار نەبوو .. پەنجەرەی لێ نەبوو ..

(بەکورتی White Room )

جی هیون :-ئێرە کوێیە !! کۆتا جار کە ئاگام لە خۆم نەما لە نێو ئاو بوم .. تا ئێستا جلەکانم هەمووی تەڕە .. ئەمە مانای ئەوەیە کە ماوەیەکی زۆر نیە هێنراومەتە ئێرە !!

هەڵسایەوە .... ژوورەکە سەرەڕای ئەوەی کە هیچی لێ نەبوو ..بەڵام ئەو هەر گەڕا ... دەستی لەسەر دیوارەکە بوو و دەڕۆشت .. دەستی بە‌دیوارەکە دەخشاند تا تێبینی شتێک بکات کە بەرز و نزمیەکی بچوکی هەبێت ..

دۆزیەوە !!!!

واتا درگای ئەم ژوورە شاراوەیە .. دەستی بە‌توندی لەسەر شوێنەکە دانا ... درگا کرایەوە ..

بە پێچەوانەی ئەم ژوورە سپیە .. دەرەوە زۆر تاریک بوو ...دوو شەقاوی بۆ دەرەوەی ژوورە سپیەکە هاوێشت ..

دڵی هەستی بە باشی نەدەکرد .. ئەم ناوە هەستێکی ناخۆشی پێ دەبەخشێت .. وەک ئەوە وایە شتێک لەم ژوورەدا هەبێت ..

مێشکی دەی وت بڕۆ ژوورەوە ... دڵی دەی وت لە شوێنی خۆت بە جوڵە مەکە ..

بەگوێی دڵی کرد ... لەوێ مایەوە بێ جوڵە ..بەهۆی داخرانی درگای ژوورە سپیەکە بەتوندی وای کرد هەڵبەزێتەوە چونکە هەم دەنگێکی گەورەی هەبوو هەم لە ناکاویش بوو ..

ئاوڕێکی بۆ دواوە دایەوە .. هیچی نەبینی ..
چاوەکانی داخست ... هەناسەیەکی قوڵی بە لوتی هەڵمژی ... چـ ... چی ..؟؟
بۆنی شتێکی پیس دێت .. ئا ئەمە دڕندەیە یان مردوە یان چی ؟؟ نەفرەت .. ئەمە چی ڕوو دەدات .. هەر بەڕاستی من لەکوێم ..؟؟؟

بە هۆی بێ دەنگیە زۆرەکەوە هەستی بە جوڵەیەک کرد لە لای ڕاستی ...

کەسێک لێرەیە !!

بە هێواشی ڕووی بۆ لای ڕاست برد ... چاوەکانی کردەوە .. بەڵام خۆزگە نەی دەکردەوە ..

کەسێک لە پێش دەمو چاوی بوو ... نیوەی دەمو چاوی هی خۆی بوو واتا ئاسایی بوو .. نیوەکەی تری ئێسک بوو !!!!

THÊ ÇRĪMÎÑÃL Where stories live. Discover now