*14*

2K 462 363
                                    

.
.
.
.
Plz døñt màké mé ûñgré júst vøtē
.
.
.
تکایە وامەکەن توڕە بم .. تەنها ڤۆت بکەن ...
.
.
.
Vote

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


ڕێک یەک لە دواوە ناو قەدی گرت و بۆ لای خۆی ڕای
کێشا ...

جی هیون :- بەرمدە ...

جۆنگ کووک :- شششششـ .... بۆ کوێ ؟

جی هیون ئاوڕی دایەوە بینی جۆنگ کووکە .. بەساردی سەیری کرد ... دەستی لادا :-دەڕۆم بۆ دۆزەخ !!

جۆنگ کووک خەندەی کرد :- ئاخر دۆزەخ لێرە نیە !! مەبەستم لە دەرەوە نیە .. دۆزەخ لە ژوورەوەیە !!

جی هیون :- بێ دەنگ بە نەفرەتی ... هەر کە من لێرە ڕۆشتمە دەرەوە خۆم دەزانم چیتان بەسەر دێنم !!

جۆنگ کووک هیچی نەوت تەنها خەندەی کرد ... جی هیون دەستی بە ڕۆشتن کردەوە ... جۆنگ کووکیش لەدوای دەڕۆشت ...

دوای ماوەیەکی زۆر جی هیون هەر هیچ جادەیەکی نەدەدۆزیەوە ... لە نێو دارستانێکی گەورە گیری خواردبوو ...

جی هیون :- بە نەفرەت بن ..کوا هیچ شتێک دیار نیە بێجگە لە دار ... من لە دەرەوەم بەڵام نازانم لە کوێم !!!

جۆنگ کووک :-دڵنیای لە دەرەوەی ؟؟؟

جی هیون :- ئێ لە دەرەوەم ... ئەم دارستانە گەورەیە زۆر ... ئێوە شوێنەکەتان لە نێو دارستانێکە ...

جۆنگ کووک شانی بادا :- هم ... نازانم ... تەنها بە ڕای من ئێرە دەرەوە نیە !

جی هیون سەیری کرد :- واتا ئێرە دەرەوە نیە ؟؟؟من هەر لە ناوەوەم ؟

جۆنگ کووک :- وابزانم ...(پێکەنی) چونکە منیش ئێرەم هەمووی نەدیوە .. پێم سەیرە دارستانێکی گەورەیە ئێرە ..(شێوەی جدی کردەوە)دەی با بگەڕێینەوە ...

جی هیون :- من نایەمەو دەڕۆمە دەرەوە ... نامەوێت ئێوەی نەفرەتی ببینم ...

جۆنگ کووک هەناسەیەکی پڕ توڕەیی دایەوە .. خۆی ئارام کردەوە :- جی هیون ! وامەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچم .. دواتر شوێنێکت دەشکێت ... هەرگیز توڕەییم تاقی مەکەوە !!

(قسەی من 😂توڕەییم تاقی مەکەوە !)

جی هیون :- تۆش هەرگیز نەکەی ئەفسەرێک توڕە بکەیت .. دواتر خراپ لێدانت بەر دەکەوێت !!!

جۆنگ کووک لە بێزاریا مستە کۆڵەی توند کرد .. دواتر بەرەو جی هیون ڕۆشت و هەڵی گرت و خستیە سەر پشتی و ڕۆشتەوە بەرەو شوێنەکەیان ..

جی هیون هاواری دەکرد :-
هەی کوڕی &%@#&$&#& هەی #&$&®© دام گرە خێرا هەی ©£€^® دامگرە !!!

THÊ ÇRĪMÎÑÃL Where stories live. Discover now