.
.
.
VOTE
.
.
.
57
جی هیون :- گەورم ... گەورەم .... ( ئاوڕی بۆ ب.جەیهۆپ دایەوە ) تۆ چـ ......تاسا ... ئەو ... ئەو ... کلکی خۆی لە پشتی بیکۆلا چەقاند ...
جی هیون :-تـ .... تۆ چ شتێکیت ؟؟؟؟ تۆ .. .مرۆڤ نیت ...
تای هاواری کرد :- جی هیون ڕاکە !! ئەمە چیە !!!
هەمو کوڕەکان کە گەشتن تاسان ..... نەیان دەزانی ئەمە وەحشە یان نا !!!!
ب.جەیهۆپ :- هەی بە نەفرەت بیت ... تۆ هەمیشە ناچارم دەکەیت شتانێک بکەم کە نامەوێ .....
بیکۆلا هۆشی نەما ... ئەو وەحشە پیسەش خێرا هات ...جی هیون بیکۆلای توند گرت بە باوەشیەوە ... ب.جەیهۆپ بە تەکیان دا ڕۆشت ...ڕێک ڕۆشت بۆ لای ئاگرەکە ...
ب.جەیهۆپ :- ناهـ .... نەخێر !!! تاقیگەکەم !!! زەبەلاحە گەورەکانم !!!
ئەو خەریک بوو دەگەڕا تا بزانێت هیچ زەبەلاحێکی گەورەی ماوەتەوە ...
جی هیون :- تای ... خێرا وەرە با ڕزگاری بکەین ..
تای نەدەجوڵا .. نەک تای .. بەڵکو هەموویان تاسا بوون لە ترسناکی ئەم وەحشە و شوێنەکە ...
جی هیون هاواری کرد :- تای وەرە خەریکە دەمرێت !!!!!
تای :- من نایەمە لای ئەمە !!!
جی هیون :- هەی بە نەفرەت بیت !!! باوکت وا خەریکە دەمرێت تۆش ئاوا دەکەیت ؟؟؟
تای شۆک بوو :- بـ .... باوک ؟؟؟
جی هیون :- وەرە ...
تای بە تاساوی ڕۆشت بۆ لای جی هیون .. سەیری بیکۆلای دەکرد ..
جی هیون :- کاتی شۆک بوون نیە .. وا خەریکە دەمرێت ... با ڕزگاری بکەین ...
تای :- مـ .... من ڕزگاری ناکەم ... ئەو گەر باوکی من بێت ... بۆچی منی خستە ئەم حاڵەی ئێستام ؟؟ بۆچی منی دا بە .... بە .... وەحشێک !!!!
جی هیون :- ئەو تۆی بەو نەدا .. بەڵکو ئەو بە زۆر تۆی بردوە !!! هەرەشەی کردوە کە تۆ دەکوژێت ....ئەویش لە پێناو ئەوەی تۆ زیندوو بیت هەموو شتێکی کردوە !!! بەسە خێرا وەرە بیبە ..
بیکۆلا چاوی کردەوە ... گوێی لە قسەکانیان بوو ... سەیری تای کرد .. خەندەی کرد بۆی ...دەستی بەرز کردەوە .. تای تەنها سەیری دەکرد ... ویستی خەندەیەک بۆ ئەو کەسەی پێشی بکات .. کە چەند چرکەیەکە زانیویەتی باوکیەتی ...
ئەو ڕەنگی دەم و چاوی گۆڕا ..
خێرا قۆڵی جی هیون گرت :- جی هیون ... کوڕەکەم .... کوڕەکەم... بپارێزە تکایە .. هەموویان ... مەهێڵە هیچیان بمرن لەبەر خۆت نا لەبەر من ئەمە بکە تکایە .. ئەوان هەموو ژیانیان تاڵ کراوە ... وایان لێ بکە بکەونە خۆشی و ڕزگاریان بکە .. من متمانەم بە تۆ هەیە .. دەتوانیت وا بکەیت ...
VOCÊ ESTÁ LENDO
THÊ ÇRĪMÎÑÃL
TerrorCompleted ✔️✔️ (جۆری چیرۆک :-خەیاڵی .... ترسناک ... سەرکێشی ... ئاکشن ... خۆشەویستی ... جەنگان لە پێناو مانەوە لەژیان ..) Mama I'm In love with a criminal ... And this type of love isn't rational .. phicycal Mama please don't cry i will be alright A...