*50*"THE END"

2.9K 410 421
                                    

.
.
.
💜Vote💜
💜 &💜
💜tag your friends 💜
.
.
.

جەیهۆپ دوونیای بەسەر دا ڕووخا !!! بێ هێز بوو ... لاواز بوو ... ئەم دڵەی وەک شووشەیەکی بێ ناز کەوت و شکا .. ورد بوو ..

(هەوڵ دەدەم لە ڕووی زمانەوانی باشترین بەکار بهێنم لەم بەشەدا )

جەیهۆپ :-قسەی پووچـ .. چۆن ؟؟ چۆن دەتوانی ڕێگا بە زارت بدەیت وشەی ئاوای لێ بێتە دەرەوە ؟؟؟

نامجون :- دەتوانی لەمە تێ بگەیت کە ڕاستی ناگۆڕێت ؟؟؟

جەیهۆپ :- تێ ناگەم ...چونکە ئەمە ڕاستی نیە دەزانیت وایە ؟؟

نامجون بێ دەنگ مایەوە و سەری خۆی هێنا خوارەوە .. جەیهۆ‌پ وەک شێتی بەسەر هاتبوو ..کوڕەکان چیان دەوت ئەو دەی وت درۆ دەکەن ..

تای خۆی پێ نەگیرا ..فرمێسکی هاتە خوارەوە ... جۆنگ کووک لەباری شۆک دابوو سەرەتا ..بەڵام دواتر هەستی بەگەرمی کرد لەسەر ڕووخساری .. بەڵێهـ ...
ئەویش فرمێسکەکانی کەوتن و لە چاوەکانیدا هاتنە خوارەوە .. بە ئازار بوو ئەم شتە ..بە شێوەیەک کە باوەڕ پێ نەکراو بوو ..

جەیهۆپ :- تـ ... تۆڵە ... سوێند دەخۆم تۆڵە دەکەمەوە ...

با بزانم تۆڵە لە کێ دەکەیتەوە ؟؟ کەسێک کە ناتوانی بی‌ بەزێنی ؟؟

هەمووان ئەم دەنگە نەفرەتیەیان ناسیەوە ... خۆیان ئامادە کرد بۆ هێرشی کتوپڕ و لەناکاو ..

جەیهۆپ جی هیونی دانا عەرزەکە و هەڵسایەوە ...هەموو شتێکی دەکرد تا نەگریت .. چونکە نایەوێت لەم کات و ساتەدا .. خۆی بە لاواز دەربخات .. نایەوێت ڕێگا بە خۆی بدات لاواز بێت لە ئێستادا .. چونکە .. نیازی ئەو ...

کردنی جەنگی خوێناویە لە پێناو تۆڵەدا .. ئەویش ڕازیە لە بەرامبەر ئەوەی گیانی خۆشی لەسەر دا بنێت !!


جەیهۆپ :-وەرە دەرەوە .. تا مردن ڕوو بەڕووم بجەنگە !! لە کوێی ؟؟ نەفرەتی !!وا دەزانی ژیانت زۆری ماوە ؟

هممم .... بەڕای من هێشتا ماوم لە ژیان ..وە .. من ئەوم نەکوشتوە .. بەڵکو شتێکی تر بوو کوشتی ...ئەویش بە فرمانی من ... باوەڕم نەدەکرد ئاوا لاواز بێت ... دەپاڕایەوە بۆ ژیانی ... دەی وت یارمەتیم بدەن من دەمرم ..

جەیهۆپ و جیمین ڕێک خۆیان گرژ کرد ... ئەمە ئەو ڕستەیە بوو کە بە گوێیان دا هات دواتر هەستی مردن !!! واتا پێشبینیان ڕاست بوو بە تەواوەتی ڕاست بوو !!!!

جەیهۆپ پڕ بە دەگی هاواری کرد :- لە کوێی نەفرەتی ..

وەڵام نەبوو .. دیار بوو ئەم دڕندە پیسە نەمابوو لەم شوێنە ..

THÊ ÇRĪMÎÑÃL Where stories live. Discover now