.
.
.
VOTE
.
.
.
55
.جەیهۆپ :- ئـەمە چ نەفرەتیەکە ؟؟؟؟
ڕێک بەرەو ڕوویان ڕۆشت و لەیەکدی جیا کردنەوە ... یەخەی جۆنگ کووکی بە توندی گرت و پشتی لە دیوار دا :- تۆ چۆن شتی ئاوا دەکەیت ها ؟ چۆن دەوێریت لێی نزیک ببیتەوە ؟ باجی ئەمانە هەمووی دەدەیت !!!!
بۆکسێکی بە توندی لێ دا .. جی هیون هاواری کرد و ناوی هێنا :- جەیهۆپ...بەسە وامەکە ..... دوور کەوە ..
ئەویش نەدەوەستا و بۆکسی لێ دەدا .. جی هیون زۆر هاواری کرد سوودی نەبوو .. ناچار دەبو ئەو کارە بکات ...
وتی :- باشە من بەمەڕازی بووم پێویست دەکات لێی بدەیت ؟؟؟
لە لێدان وەستا ..هەردووکیان بە شۆکەوە سەیریان کرد ... هەردووکیان نا بەڵکو هەموویان ..
جی هیون ڕۆشت و جبەیهۆپی دوور خستەوە :- بەسیکە ! بوەستە لەم شەڕە نەفرەتیە !
جەیهۆپ :-بە چی ڕازیت ؟ مەبەستت چیە جی هیون ؟
جۆنگ کووک :- وەرە لای من ..
دەستی جی هیونی ڕاکێشا و ویستی بۆ لای خۆی بی بات بەڵام جەیهۆپ دەستەکەی تری گرت :- دەستی لێ مەدە ..
جۆنگ کووک :- سەرۆک دەتوانی دەستی بەر دەیت ؟؟
هەر مشتومڕیان بوو جی هیون زۆر بێزار بوو هاواری کرد و دەستی هەردووکیانی لادا :- بەسە بێزار بووم... واز لە من بێنن ... گەمژەینە .. هەردووکتان یەک لەیەکتر خراپ ترن بەتەمای چین لە من ؟؟ دەتانەوێ یەکێکتانم بە دڵ بێت ؟؟ خەیاڵتان خاوە ... بە نەفرەت بن ..
وشەی کۆتایی بە هاوار وت و لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە ..ئەوانەی لای درگاکە بە بێ دەنگی ڕێگایان بۆ چۆڵ کرد تا بڕوات ..
جەهۆپ و جۆنگ کووک سەیری یەکیان کرد ..
جەیهۆپ :- من نەم زانی تۆ بەم شێوەیە دەبیت .. گەر نا تۆم هەڵنەدەبژارد ..
جۆنگ کووک :-هەڵەی خۆت بوو !! ئاگادارم کردیتەوە ..پێم وتیت لەوانەیە شتێک ڕوو بدات هەردووکمان پێمان ناخۆش بێت ... بەڵام تۆ گرنگیت پێ نەدا وتت من لێی نزیک ببمەوە !!!
جین :- یەکێکتان تێم گەیەنن چی بوە ؟؟؟
هەردوکیان :- هیچ !
دواتر لە ژووەکە ڕۆشتنە دەرەوە ... تای بە دوای جی هیون دەگەڕا ... نەی دۆزیەوە ... زانی چۆتە دارستانەکە .. لەوێ دەگەڕا ...
جی هیونیش لە دارستانەکە لە لای دارێک دانشتبوو و پشتی پێ دادا بوو ..
جیمین :- بۆچی لێرەیت ؟
جی هیون ئاوڕی دایەوە ... بینی جیمین لە لای دارێکی تر وەستاوە و سەیری دەکات بەو چاوە دوو ڕەنگەیەوە ...
ESTÁS LEYENDO
THÊ ÇRĪMÎÑÃL
TerrorCompleted ✔️✔️ (جۆری چیرۆک :-خەیاڵی .... ترسناک ... سەرکێشی ... ئاکشن ... خۆشەویستی ... جەنگان لە پێناو مانەوە لەژیان ..) Mama I'm In love with a criminal ... And this type of love isn't rational .. phicycal Mama please don't cry i will be alright A...