Luna's POV
ڕۆژەکانمان بە خۆشی بەسەر برد لە لەندەن
کاتی زۆر باش بەڕێ ئەکەین بەیەکەوە
ھەرچەندە لەبەر کاری کوڕەکان زۆر کاتی بەتاڵیان نییە
بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئێمە ناھێڵین ببێتە ڕێگر لەبەردەم بەیەکەوە بوونمان، ئێستا ئیتر ھەموو شتێك ئامادەیە
کوڕەکان زۆر بە باشی ڕاھێنانیان کردووە بۆ ڕۆژی کۆنسێرتەکە
وە یاریگاکەش ئامادە کراوە بە تەواوی
زۆر دڵخۆشین بەوە، ئەوەش زیاتر دڵخۆشم ئەکات کە
ئەو ڕۆژە من و ئێلا کوڕەکان ئامادە ئەکەین
دووبارە کارەکەی خۆم ئەنجام ئەدەمەوە کە ماوەیەکی زۆرە لێی دوورم، لەم ماوەیە لەسەر ڕووخساری تایھیۆنگ ڕاھێنانم کردەوە بە بەردەوامی تاوەکو باشترببم و بیرم نەچێتەوە
ھەرچەندە ئەوە وایکردبوو تایھیۆنگ بێزار ببێت
بەڵام چی بکەم! ھیچم لەدەست نەدەھاتھەروەھا دەربارەی ئەو شەوە
چەند جارێك پرسیارم لێی کرد، خۆی لە وەڵامەکەی بەدوور ئەگرت، لەبەر ئەوەش چیتر دووبارەم نەکردەوە
تاوەکو نەبێتە کێشە، وە لەوانەیە ئەوە باشتر بێتسەبارەت بە کاری ئەمڕۆی ئێمە
ڕۆژێك پێش کۆنسێرتەکەیە
کوڕەکان مۆڵەتیان ھەیە کە پشوو بدەن
وەك ئەوەی وتبوومان پلانی دەرچوونمان ھەیە
لە ماوەی ھەفتەی ڕابردووش کە لێرە بووین چەند جارێك
ڕۆشتنە دەرەوەیەکی سادەمان ئەنجامدا
بەڵام ئەمشەومان کرد بە دەرچوونێکی تایبەت
کە وەك خێزانێك بڕۆین و دووبارە لەندەن ببینینلونا: تایھیۆنگ من ئامادەم با بڕۆین
ئەوەم وت و بەرەو لای ڕۆشتم کاتێك چاوەڕوانم بوو
ھەردووکمان بە سادەیی جلمان پۆشیبوو کە ئەوە ستایلی تایبەت بە ئێمەیە، دەستیم گرت و لە ژوورەکە ڕۆشتینە دەرەوە
کوڕەکان یەك لەدوای یەك ئەھاتن
تا ئەوکاتەی ھەموومان ئامادە بووین و ڕۆشتینە خوارەوە
لە ھۆتێلەکە چووینە دەرەوە
سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتین و ڕۆشتین
وەك ھەموو کات سەیری دیمەنە جوانەکەی لەندەنم ئەکردلە شوێنێك ئۆتۆمبێلەکەمان پارك کرد
کڵاو و ماسکمان بەست، پاشان دابەزین
لەناو شەقامێکی زۆر جوان بووین، ھەموو شتێك ڕازاوە و تایبەت بوو، شەقامەکە، دووکانەکان، دیزاینەکان....
بەڵام ئەوەم نەدەزانی کە ئەم شوێنە ناوی چییە!لونا: تایھیۆنگ ئەم شەقامە ناوی چییە؟
تایھیۆنگ: شەقامی ئۆکسفۆرد
لونا: ھــم جوانە
ناوەکەشی خۆشەدەستمی گرت
بەیەکەوە ھەموومان سەیری شوێنەکەمان ئەکرد
زۆر گەڕاین و شتی جوانمان بینی
لە کۆتاییدا کە ماندوو بووین
ھەر لەسەر شەقامەکە لە نزیك خواردەمەنییەك دانیشتین
YOU ARE READING
We're Together ♥︎
Mystery / Thrillerکچێك دوای بوونی بە ئاڕمی ھەموو خەونی ئەوەیە بگات بە bts و بیانبینێت دوای زۆر ناخۆشی! ئایا ئەتوانێ خەونەکەی بەدی بێنێت؟ ئەکەوێتە خۆشەویستی لەگەڵ کێ؟ ژیان و خەونەکەی بەرەو کوێ ئەیبات؟ خوێنەر بە♥︎ 𝟸𝟶𝟸𝟶