Part 25

569 78 8
                                    

ئێستا کاتژمێر 6:00ی ئێوارەیە
من ھەموو ئامادەکارییەکانی خۆم تەواو کردووە
لەبەردەم ئاوێنەکە وەستام و سەرنجی خۆمم ئەدا، بەڕاستی زۆر گۆڕاوم وەك خانمێك دەردەکەوم ماکیاژ و جل و ستایلی قژەکەم تایبەت و سەرنجڕاکێشە
ماوەیەك سەرنجی خۆمم دا تاوەکو لە کۆتاییدا شتێکم کەم بوو
ئاھ بەڵێ ملوانکەکەم ماوە
لەناو بۆکسێکی تایبەت بوو کە مانگی ڕابردوو جیمین بە دیاری بۆی ھێنابووم، ملوانکەیەکی ناسك بوو کە مەرجانێکی ناسکی پێوەبوو زۆر حەزم لێیەتی و شتێکی تایبەتە
ھەڵم گرت بیکەمە ملمەوە کاتێك مۆبایلەکەم زەنگی نامەیەکی بۆ ھات

From My Hobi:لونا گیانەکەم ئێمە لەگەڵ جان و کیژان بەڕێ کەوتین تۆش لەگەڵ تایھۆنگ بەیەکەوە وەرن چاوەڕوانتانین

وەڵامیم دایەوە پاشان گوێم لە دەنگی دەرگا بوو بەدڵنیاییەوە ئەوە تایھۆنگە

لونا: فەرموو تایھۆنگ

ھاتە ژوورەوە و کاتێك منی بینی تەنھا سەرنجی ئەدام
ھەستم بەو سەرنجە تیژانەی ئەکرد لە ڕووخسارمەوە تاوەکو قاچەکانم سەیری ئەکرد و شۆك ببوو بەڵام ناھەقی ناگرم چونکە زیاد لە پێویست خۆم ڕازاندبۆوە، ڕاستیش بڵێم تایھۆنگ بۆ ئەمشەو زۆر قۆز دەردەکەوت ئەمەوێت تەواوی شەوەکە لەگەڵی بم و لە نزیکی بم، ئەو جل و بەرگەی لەبەری کردبوو زۆر پیاوانە و سەرنجڕاکێش دەری خستبوو کە من  حەزم پێیەتی
ھەرچەندە تایھۆنگ قاتی زۆر لێ جوانە
وادەکات قۆزیەتی و تایبەتیەکەی زیاتر دەربکەوێت
تۆ ئەمشەو چاوەکانم دیلی خۆت ئەکەیت بەو شێوەیە تایھۆنگ

(بیرکردنەوەی تایھۆنگ)
*چاوەڕوانی ئەوە بووم بە شێوەیەکی تایبەتە خۆی ئامادە بکات بەڵام نەك بەم شێوەیە سەرنجڕاکێش و ھۆت!!
ناتوانم چاوەکانم لەسەری لابدەم چونکە بەڕاستی ئەوەی بەردەمم شازادەیەکە لونا تۆ دڵە بێتاوانەکەی من شێتی خۆت ئەکەیت ئەزانی!
لە ڕاستیدا ئەو ئەزیە و ستایلەی زۆر تایبەتە و لێی ھاتووە
جەستەی لونا سێگۆشەییە، بەو شێوەیەی لای شانەکانی و سینگی بچوکە ھەروەھا کەمەری بایك و ڕان و سمتی پان و کەمێك گەورەیە کە ئەوە جەستەیەکی زۆر ھۆتە و من حەزم پێیەتی وەك باڕبییەکە بەو ئەزییەوە
دڵم خۆشە کە ئەمشەو ئەتوانم بیکەم بە ھی خۆم
ئەگەرنا لەوە زیاتر بەرگەی چاوەڕوانیم نەدەگرت*

لونا: وەرە ژوورەوە تایھۆنگ
من تەواو بووم تەنھا ئەم ملوانکەیە ماوە لە ملی ئەکەم

کاتێك ئەوەم وت ھاتە نزیکم و ئەوەی بە دەستمەوە بوو لێی وەرگرتم

تایھۆنگ: بھێڵە من ئەو کارە بکەم

چاوەڕوانی ئەوە نەبوو وەڵامی بدەمەوە
ڕووی وەرگێڕام و بەرامبەر ئاوێنە گەورەکەی ژوورەکەم بووم
سەرقاڵی لە مل کردنی ملوانکەکەم بوو
کاتێك ئەو دەستە ساردەی بەر ھەربەشێکی پێستم ئەکەوت
تەزوو بە لەشمدا ئەھات
نازانم بە ئاسایی ئەو کارەی ئەکرد یانیش بۆچی بۆ من وەك دەست لێدانێکی پڕ لە خۆشەویستی بوو
وەك ئەوەی بە پەنجەکانی بیەوێت پێستە ڕووتەکەم ماچ بکات
مێشکم بە تەواوەتی شڵەژابوو
ملوانکەکەی داخست و ھەردوو دەستی خستە سەر کەمەرم
لە خۆی نزیك کردمەوە و پاشان ماچی شانەکانمی ئەکرد
گەرمی ھەموو جەستەمی داپۆشیبوو
شڵەژام بەو کارەی
ئەوە تەنھا ماچێك بوو بەڵام بۆ من واتای زۆری ھەبوو
نازانم بەم کارانەت ئەتەوێت چی لە دڵم بکەیت
بەڵام ئەوە بەڕاستی وای لێ کرد لە شوێنی خۆی نەوەستێت و وەك شێتێك بکێشێت بە سینگمدا
دوای تەواو کردنی ئەو کارەی کە کردی
دوور کەوتەوە و ئەو کۆتە درێژەی کە دامنابوو کاتێك ڕۆشتم بیدەم بەسەر شانەکانم تاوەکو سەرمام نەبێت
ھەڵیگرت و دای بەسەر شانەکانما
پاشان دەستی گرتم و ڕۆشتینە ناو سەیارەکە و بەڕێ کەوتین
بە دڵنیایی ئەمزانی کە ئەزانێت ئێستا لەناو مێشکم چی ئەگوزرێت
و پڕە لە پرسیار و چاوەڕوانی وەڵامە
بەڵام تەواوی ڕێگاکە بێدەنگ و دڵخۆش بوو!

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now