Part 40

570 65 13
                                    

Luna's POV

دوای یەکەم ژووان بەستنی من و تایھیۆنگ
ئیتر ڕۆژەکان زۆر خێرا تێپەڕ بوون
لەبەر دڵخۆشیمان و بەسەر بردنی تەواوی کاتەکان بەیەکەوە نەمان زانی چۆن ئەو ھەموو کاتە تێپەڕ بوو
وانەکانم تەواو بوون، تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵم ئەنجامدا
زۆر ھەوڵمدا و ماندوو بووم بە یارمەتی مامۆستا تایبەتەکەم بەڕێز چانگ ھەروەھا ئوپاکانم و تایھیۆنگ
بەڕاستی کاتێکی سەختم بەڕێ کرد بەڵام بەڕێز چانگ زۆر مامۆستایەکی باش بوو بۆمن کاتێکی زۆری بۆ تەرخان ئەکردم سەرەتا بە ھەڵە لێی تێگەیشتین بەڵام ئەو کەسێکی باش و بەڕێز بوو
بە قورسی ھەوڵمدا تاوەکو بگەم بەو ئامانجەی دامنابوو
ئوپاکانم زۆر ھیوایان بە منە کە سەربەرزیان بکەم
بتوانم نمرەیەکی بەرز بەدەست بھێنم و ھەوڵ و ماندوو بونەکەیان بە زیایە نەدەم، بەڵێنم بە خۆم دا شتێك بکەم کە شانازیم پێوە بکەن
تەنانەت لە ماوەی تاقیکردنەوەکانم بەھۆی وانە خوێندن لەبیرم ئەکرد ژەمەکانم بخۆم، تایھیۆنگ جێسیکای بە تایبەت دانابوو تاوەکو چاودێری ژەمە خواردنەکانم بکات لە ترسی ئەوەی نەوەك نەخۆش بکەوم، ڕۆژێکم لە بیرە دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکەم کاتێك گەڕامەوە ماڵەوە بە پەلە جلەکانم دانا و دەستم کردەوە بە وانە خوێندن لەسەر ئەوەی تایھیۆنگ لێم توڕە بوو
بەڵام ھەر زوو ئاشتی کردمەوە لەبەر ئەوەی خەم نەخۆم
ئەوە زۆر شێتانەیە
تەنانەت ھێندە لاواز بووم ئێستا ئوپاکانم بە زۆر ڕۆژانە پێنج ژەم خواردنم ئەدەنێ تاوەکو کێشم وەك خۆی لێ بێتەوە
لە ئێستاش و کاتی وانەکان کاتێك لەبیرم دەکرد خواردن بخۆم
حەبی ڤیتامینەکانیان بۆ ئەھێنام تاوەکو زەرەر بەر جەستەم نەکەوێت، دوای ئەم ھەموو ھەوڵ دان و ناخۆشییە
لە کۆتاییدا ھەموو شتێك تەواو بوو
قوتابخانەم تەواو کرد، تاقیکردنەوەکانم تەواو کرد
بەڵام زۆر شڵەژاوم بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان
وام داناوە بتوانم یەکەمی قوتابخانەکەم بەدەست بھێنم ئەگەر بتوانم لەوانەشە نەتوانم بەڵام بێ ئومێد نیم
نامجوون ئوپا بە شێوەیەك فێری نەکردووم کە بێ ھیوا بم و واز لە ئامانجەکەم بھێنم
بەیەکەوە چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانین
ئەمشەو من و تایھیۆنگ و ئوپاکانم لەسەر سایتێکی تایبەت چاوەڕوانی ئاشکرا کردنی ئەنجامەکانین
ھەمووان لە ژوورەکەی نامجوون ئوپاین
بە تووندی دەستی تایھیۆنگم گرتووە زۆر ئەترسم
ئەترسم چونکە لەوانەیە بەدەست نەھێنانی خەونەکەم کەمێك ساردم بکاتەوە، بەڵام نا من باوەڕم بە خۆمە
ئەبێت ئەوەی لە چارەنووسم نوسرا قبوڵی بکەم

تایھیۆنگ: دڵنیام ھەموو شتێك وەك ئەوە ئەبێت کە خۆت ئەتەوێت بەیبی

بە میھربانییەوە دەستی بە قژمدا ئەھێنا
زۆر سوپاس گوزارم کە لەم کاتە گرنگەی ژیانم لەگەڵ تایھیۆنگ و ئوپاکانمم، وزەیەکی زۆر باشم ئەدەنێ

ھۆبی: بەڵێ ئێمە دڵنیاین لە ھەوڵدانەکانت لونا

نامجوون: ئەگەیت بەوەی خەونت پێوە ئەبینی گیانەکەم
من دڵنیام

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now