Part 19

537 86 6
                                    

Luna's POV

چاوەکانم کردەوە
لەو ژوورەی ھەمیشە ویستوومە لێی بم
لای ئەو ئەکەی ھەمیشە ویستوومە لای بم
دووبارە و وەك جاری پێشوو
دەستەکانی بەرنەداوم
ھێشتا دەستم لەناو دەستە گەورەکانی دایە
کە دەستی من نیو ھێندەشی نابێت
ئاواتی من ئەوە بوو بەو شێوەیە دەستی بگرم و سەیری ناو چاوەکانی بکەم
دەستم ھێنا بە قژە درێژە ڕەشەکانیدا
ئاھ  چەند حەزم بەو قژە جوانەتە تایھۆنگ
ئەمەوێت یەك یەك ماچی بکەم و بۆنی بکەم

ماوەیەك بەو شێوەیە مامەوە
لە ڕوخسارە جوانەکەیم ئەڕوانی
پاشان ھەستامەوە و ڕۆشتم بۆ ژوورەکەم تاوەکو جلەکانم بگۆڕم و وەك ڕۆتینی ھەموو بەیانیەکم گەرماو بکەم

لە گەرماو ھاتمە دەرەوە و جلێکی ئاسودەم لەبەر کرد
کە بۆدیەکی کەمێك سکینی مۆری تۆخ
لەگەڵ پیجامەیەکی فشی ڕەساسی
دواتر گەڕامەوە نانی بەیانی ئامادە بکەم

دەستم کرد بە ئامادەکردنی نانی بەیانی
کاتێك یوونگیم بینی بۆلای من ئەھات

یوونگی: بەیانی باش لونا

لونا: بەیانی باش ئوپا گیانەکەم

یوونگی: بۆنی ئەو خواردنە خۆشانەت بە ئاگای ھێنام
وە زۆریش برسیمە

لونا: ھەر ئێستا تەواو ئەبم و بە زووترین کات
خواردن ئەدەم بە ئوپاکەم

یوونگی: سوپاس گیانەکەم
کەواتە منیش ئەڕۆم و لە دەرەوە ھەوایەك ھەڵئەمژم

لونا: باشە ئوپا
ئاگاداری خۆتبە دەرەوە ساردە

زەردەخەنەیەکی جوانی بۆ کردم و ڕۆشت
بەم بەیانییەو ئەو ڕوخسارە جوانە ببینیت
باوەڕ ناکەن چی ھەستێکە!

خوانی بەیانیم ئامادە کرد
کوڕەکان ھاتن و لە شوێنەکانی خۆیان دانیشتن
دەستیان کرد بە نانخواردن
وەك ھەمووکات گفتوگۆمان ئەکرد لەسەر شتەکان
گوێمان لە دەنگی دەرگا بوو
جێسیکا ڕۆشت تاوەکو دەرگاکە بکاتەوە

جیمین: ئەبێت کێ بێت بەم بەیانییە!

جێسیکا: لونا ئەم بەڕێزە کاری بە تۆیە

ڕووم وەرگێڕا تاوەکو بزانم کێیە
بەڵام.....
چی ئەوە من کێ ئەبینم!!!
لەبەر سەرسوڕمانەکەم خێرا ھەستامەوە لەسەر کورسییەکە
فرمێسکی چاوەکانم خۆیان نەگرت و ھاتنە خوارەوە
دڵخۆشی ھەموو جەستەمی گرتەوە

لونا: جــ  جان!!

بەرەو لای ڕۆشتم و لەباوەشم گرت
چەند تامەزرۆی ئەو باوەشە بووم
ئەمویست چەند کاتژمێرێك بەو شێوەیە لە باوەشی بمێنمەوە
چەندم بیر کردبووی جان
برا باش و بێ وێنەکەی من

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now