تایھۆنگ ڕوخساری لە لونا نزیک کردەوە
بە دەستەکانی ھەردوو دەستی لونای گرت و سەیری ناو چاوەکانی کردتایھۆنگ: من ئەوەم ئەزانی لونا
لونا: بەڵام چۆن ئەوەت ئەزانی؟
تایھۆنگ: ئەو بەیانیەت بیرە کاتێك لە گەشتەکە بووین
لەیەك ژوور ماینەوە
ئەوکاتە من پێش تۆ بەئاگا ھاتم
کاتێك بە ھێمنی وتت خۆشمەوێیت کیم تایھۆنگ
گوێم لێبوولونا: ئەوە واتا...
تایھۆنگ: ئەتوانی چاوەڕوانی وەڵامەکەم بکەیت؟
لونا: من تاوەکو کۆتایی تەمەنم چاوەڕوانم
بەڵام مەبەستت چییە لەوە؟تایھۆنگ: وەك وتم لونا
بۆ ئێستا وەڵامت نادەمەوە تەنھا چاوەڕوان بە لە ماوەیەکی نزیك وەڵامەکەم ئەزانیتلونا دەستی ھێنایە دەرەوە لەناو دەستەکانی تایھۆنگ
چاوەکانی پڕ فرمێسك بوون ھەستایەوە و ڕۆشتە دەرەوەی ژوورەکە، ڕۆشتە خوارەوە جیمین و ھۆبی لە ھۆڵەکە بوون
تێبینی ئەوەیان کرد کە لونا چاوەکانی سوور بوەتەوە و باش دیارنیەھۆبی: لونا وەرە لای من
تۆ باشیت بۆچی بەم شێوەیەیت؟لونا بەبێ وتنی ھیچ شتێك ڕۆشتە باوەشی ھۆبی و دەستی کرد بە گریان
جیمین: لونا گیانەکەم تۆ باشیت؟ چی بووە بۆچی دەگریت؟
جیمینیش بە گرنگی دانەوە ڕۆشتە نزیکی
لونا: من..ھەستەکانی خۆم بە تایھۆنگ وت
بە ھەنسکی گریانەوە قسەی ئەکرد و زۆر خەمبار بوو
ھۆبی: کەواتە ئەبێت دڵخۆش بیت
بۆچی ئەگریت؟لونا: چونکە تایھۆنگ وەڵامی نەدامەوە
بە دڵنیاییەوە ئەوەش بە واتای نەخێرە، ھەر خۆی نە ئەبوو ھیچ شتێك بڵێم من و تایھۆنگ ناتوانین بەیەکەوە بینجیمین: ھەرگیز بیر لەوە مەکەرەوە لونا
ئەو نەیوتووە نەخێر تەنھا وەڵامی نەداویتەوە
دڵنیام ئەوەش ھۆکاری خۆی ھەیە من قسەی لەگەڵ ئەکەمجیمین بەرەو ژوورەکەی تایھۆنگ ڕۆشت ھەرچەندە لونا ھەوڵی ئەوەیدا بیوەستێنێت بەڵام گوێی پێ نەدا چونکە خەمی بوو
ھۆبی: گیانەکەم سەیرم بکە
بە دەستەکانی سەری لونای بەرز کردەوە
بە چاوە پڕ لە فرمێسکەکانی سەیری چاوەکانی ھۆبی ئەکرد
YOU ARE READING
We're Together ♥︎
Mystery / Thrillerکچێك دوای بوونی بە ئاڕمی ھەموو خەونی ئەوەیە بگات بە bts و بیانبینێت دوای زۆر ناخۆشی! ئایا ئەتوانێ خەونەکەی بەدی بێنێت؟ ئەکەوێتە خۆشەویستی لەگەڵ کێ؟ ژیان و خەونەکەی بەرەو کوێ ئەیبات؟ خوێنەر بە♥︎ 𝟸𝟶𝟸𝟶