Part 39

583 68 33
                                    

Taehyng's POV

لەگەڵ ھەڵھاتنی تیشکی خۆری بەیانی
دوای بارانێکی بە لێزمەی نیوە شەو، لەگەڵ بۆنی فریشتە بچکۆلەکەی باوەشم بەئاگا ھاتم
ئاھ چەند بەیانییەکی تایبەت و جوانە
دڵخۆشی سەرتاپامی گرتۆتەوە
چەند ئاسوودەیە دڵم، وەك ئەوەی بارێکی قورسی لەسەر نەمابێت
بەدڵنیاییەوە ھەر وایە چونکە دوبارە توانیم خۆشەویستەکەم لەباوەش بگرم، بۆنی تێکەڵ بە ھەناسەکانم بکەم
دڵخۆشم دوبارە توانیم بەدەستی بھێنمەوە
بەڵام ئەوەش ئەزانم کە ئەو تەنھا ھی منە
بیر لەوە ئەکەمەوە ئەمڕۆ بکەم بە یەکەمین ژوان بەستنمان
لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێستا بە شێوەیەکی تایبەت ژوانمان نەبەستووە ئەمەوێت لێرە لە ماڵە دڵخوازەکەی ڕۆژێکی ناوازەی پێشکەش بکەم لەگەڵ شەوێکی تایبەتیش...
پێویستە ھەندێك ئامادەکاری بچووك ئەنجام بدەم
بۆ ئەمەش پەیوەندی بە جیمینەوە ئەکەم
دڵنیا بوومەوە لەوەی لونا خەوتووە
مۆبایلەکەم لە نزیکم بوو ھێنام و پەیوەندیم کرد
دیارە ھێشتا بەئاگا نەھاتووە دوای سێ پەیوەندی وەڵامی دامەوە

***

تایھیۆنگ: سڵاو جیمین

جیمین: ئاھ سڵاو تایھیۆنگ چی ھەیە بەم بەیانییە؟

تایھیۆنگ: ئەمەوێت لە کارێك یارمەتیم بدەیت
ئەمڕۆ ئەکەم بە یەکەمین ژوان بەستنمان لەگەڵ لونا
پێویستم بە یارمەتیەکانتە

جیمین: بەڕاست؟!
کەواتە ئێوە...

تایھیۆنگ: بەڵێ ئاشت بووینەوە بەھۆی ئەو پلانە ناوازەیەی داتان نابوو

جیمین: ئاھ باشە کەواتە ئاشکرا بووین
ئێستا ئەتەوێت چی بکەیت؟

تایھیۆنگ: بەباشی گوێم بۆ بگرە جیمین
(Sorry🥺)...............
بەو شێوەیە ئەمەوێت ھەموو شتێك زۆر ناوازەبێت
ڕۆژێکی تایبەتی پێ ببەخشم

جیمین: ھــم ئەی چی دەربارەی شەوەکەی؟

تایھیۆنگ: بیرم لەوەش کردۆتەوە
ئەگەر ڕازی بوو...

جیمین: باشە کەواتە ھیوادارم نەرم و نیان بیت
ھەرچەنە باوەڕم پێت نیە
بەھەرحاڵ کاتێکی خۆش بەسەر ببەن
ھەموو شتێك بەمن بسپێرە

تایھیۆنگ: سوپاس جیمین
ھیوای بەختی باشم بۆ بخوازە
ھەروەھا ئۆتۆمبێلێکیشم بۆ بنێرە
دەی پێویستە دایبخەم خەریکە لونا بەئاگا یەت

جیمین: زۆر باشە
خوات لەگەڵ

***

ھیوادارم تۆش ڕۆژێك کەسە ڕاستەکە بدۆزیتەوە و دڵخۆش بیت لەگەڵی جیمین لە دڵەوە ھیوای خۆش بەختیت بۆ ئەخوازم

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now