Part 14

579 79 24
                                    

💜لای جان و كیژان💜

Jan's POV

ئەوە ماوەی مانگێکە دوای ڕۆشتنی لونا
من و کیژان بووین بە نزیك ترین ھاوڕێی یەك
ھەرچەندە سەرەتا کیژان زۆر خەمی ئەخوارد چونکە لونا لەگەڵ ئێمە نەبوو وە بە کەمی ئەمان توانی قسەی لەگەڵ بکەیت
بەڵام ھەرچۆن بێت ڕاھاتین لەگەڵ نەبوونی لونا
بووین بە نزیك ترین ھاوڕێ
زۆر لە یەکترەوە نزیکین تەنانەت ئەگەر ڕۆژێك یەك نەبینین
بە تەلەفۆن قسە دەکەین
ئەگەر بیرتان مابێت ئەوکاتەی لونام گەیاندە فڕۆکە خانە
پێم وت کە ھەستم بۆ کیژان ھەیە
ھەرچەندە دڵنیا نەبووم لە ھەستەکەم و بەڵێنم بە لونا دا ئاگاداری کیژان بم، ماوەی ئەم مانگە کاتێك لەگەڵ کیژان بووم
بە تەواوی توانیم لە ھەستەکانم تێبگەم
تێگەشتم لەوەی ھەستەکانم بەرامبەر کیژان ڕاستەقینەن
بە تەواوی و لە قوڵایی دڵمەوە خۆشمەوێت
ھەروەھا من ئەمڕۆم دیاری کرد بۆ ئەوەی کیژان ببینم و ھەستەکانم باس بکەم بۆی، ئاھ زۆر شڵەژاوم
لونا ئێستا زۆر پێویستم بە تۆیە
ھیوادارم وەڵامی پەیوەندیەکەم بدەیتەوە و کارەکەم بۆ ئاسانتر بکەیت.

دوای جەند جار پەیوەندی کردن سوپاس بۆ خوا وەڵامی دامەوە

جان: ئاھ لونا سڵاو

لونا: سڵاو جان
چۆنی گیانەکەم؟

جان: لەڕاستیدا زۆر باش نیم

لونا: بۆچی شتێکی خراپ ڕویداوە؟کیژان باشە؟

جان: بەڵێ بەڵێ ئەو باشە خەمت نەبێت ھیچی خراپ ڕوی نەداوە

لونا: ئەی چی ھەیە بۆچی بەو شێوەیە شڵاژاویت
بیڵێ و مەمترسێنە!

جان: لونا من ئەمەوێت ئەمڕۆ ھەستەکانم بۆ کیژان دەرببڕم
بەڵام ئەترسم...ئەو منی نەوێت
پەیوەندیم پێوە کردیت تاوەکو کەمێك ھێزم بدەیتێ
قسەکانت بۆمن ھیوا بەخشن

لونا: جان تۆ دڵنیایت لە ھەستەکانت؟

جان: بەڵێ زۆریش دڵنیام

لونا: باشە کەواتە مەترسە و ھەموو شتێکی پێ بڵێ
من دڵنیام کیژان تۆ ڕەت ناکاتەوە
بی خەم بە جان

جان: باشە وادەکەم لونا سوپاس بۆ ھەبوونت

لونا: شایەنی نیە گیانەکەم
بەڵام پێمبڵێ خۆ شتێکی سادە ڕێك ئەخەیت وایە؟
واتا کچان حەزیان بەوە ھەیە
ئەبێت کەمێك تایبەتتر لە پێشوو لەگەڵی بیت ئەمڕۆ
وە سوپڕایزێکی جوانی بۆ ئامادە بکە

جان: باشە بەڵام من چیبکەم
بیرۆکەیەکم پێ بڵێ لونا

لونا: ئێستا گوێ بۆمن بگرە بزانە چیت پێ دەڵێم........

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now