Part 11

662 102 18
                                    

Taehyung's POV

ھەست بە دڵخۆشی ئەکەم کاتێك ئەبینم لونا پێئەکەنێت
کە پێم وت بەیەکەوە بڕۆین و کەلوپەلی قوتابخانەکەی بکڕین زۆر دڵی خۆش بوو
دوبارە...لە باوەشی گرتم!
بەڵام پێم وابێت ئەمجارەش بەبێ ویستی خۆی بوو
نازانم ئەوەی ھەستی پێدەکەم چۆنە
ھەر ئەوەندە ئەزانم کە حەزم پێی ھەیە ھەموو کات بەو شێوەیە لە باوەشم بگرێت، ئەو جەستە بچوكەی کاتێك دێتە ناو قۆڵە گەورەکانی من...وەك
وەك جوجەڵەیەکی بچوك وایە ئەو
دڵ تەنگیم نامێنێت کاتێك لە نزیکی خۆم ئەیبینم
وەك ئەوەی من منداڵێك بم و پێویستم بە باوەشە بەسۆزەکەی بێت
بەڵام....من بۆچی بەو شێوەیەم؟!
چی بەسەر مێشك و دڵت ھاتووە تایھۆنگ بەرامبەر لونا؟

End taehyung's POV
Luna's POV

زۆر دڵم خۆشبوو کاتێك تایھۆنگ بەو شێوەیە و بەو خێراییە کارەکانی بۆ جێبەجێ کردم، نەمتوانی خۆم کۆنترۆڵ بکەم و لە باوەشم گرت، زۆر بە توندی نوساندبووم بە خۆمەوە
نەم ئەویست کاردانەوەی ببینم سەرەڕای ھەڵسوکەوتەکەم
بەڵام زۆر تامەزرۆی باوەشی بووم
ئەمویست ھەستی پێ بکەم و بۆنی بکەم، دڵم خۆی ناگرێت و بە خێرایی ئەکێشێت بە سنگمدا کاتێك لێوەی نزیکم
ھەستم بەوە کرد ئەویش ئەوەی پێ خۆشبوو
چونکە دورنەکەوتەوە بەڵکوو ئەویش وەك من زۆر بە توندی لە باوەشی گرتبووم
مێشکم ھاتەوە سەرخۆی...ھەرچەندە شەرمەزار بووم
کەمێك ھاتمە دواوە و دوور کەوتمەوە باوەش کردنەکەمان بچڕاند

End Luna's POV

لونا و تایھۆنگ باوەشەکەیان بچڕاند
ڕومەتەکانی لونا لە شەرما دوبارە پەمەیی ببون

تایھۆنگ: تۆ گەرماتە لونا؟ ڕومەتەکانت پەمەیی بوون
*بە مەبەست ئاوای وت ئەیزانی لونا شەرمی کردووە*

لونا: ئا....نەخێر
کەواتە بابڕۆین و شتەکان بکڕین من ئەڕۆم و خۆم ئامادە ئەکەم
*بابەتەکەی گۆڕی*

تایھۆنگ: باشە لونا منیش چاوەڕێت دەکەم
*بە پێکەنینەوە ئاوای وت*

لونا ڕۆشتە ژورەکەی و دەرگاکەی داخست
زۆر شەرمەزار ببوو وە ئەیزانی تایھۆنگ بە مەبەست ئاوای وتوە تاوەکو زیاتر وای لێبکات شەرم بکات
لە مێشکی خۆیدا ھەر قسەی ئەکرد

*لونا گەمژە کەمێك کۆنترۆڵی ھەڵسوکەوتەکانت بکە
ماوەیەکی تر چۆن ئەتوانیت لەگەڵی وانە بخوێنیت!
پێویستە جارێکی تر خۆت شەرمەزار نەکەیت*

*دەستم کرد بە لەبەرکردنی جلەکانم

بلوسیکی قۆڵ کورتی ڕەشم لەبەر کرد تا ڕانەکانم بێ پانتۆڵ تەنھا گۆرەویەکی ڕەشم لەبەر کرد تا ئەژنۆم و قژم بەردایەوە و ھەندێك لە بۆنە ناسك و کچانەکانم لەخۆم دا، کەمێکیش ماکیاژم کرد
زۆر سادە و جوان بوو
دواتر ڕۆشتمە دەرەوە لە ژورەکەم تایھۆنگم بینی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی چاوەڕوانمە
دەرگای سەیارەکەم کردەوە و سەرکەوتم
جلەکانی تایھۆنگ بلوسێکی سپی تەنك بوو لەگەڵ پانتۆڵێکی ڕەش بەڵام پان و فش بوو، دواتر بەیەکەوە بەڕێ کەوتین*

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now