Part 38

583 69 21
                                    

I want to be Chocolate😭☝🏻

Luna's POV

بەیانی کاتێك بەئاگا ھاتم
دوای ئەو ھەموو خەم خواردن و ناڕاحەتییەی شەو بینیم
سەیری ژوورەکەم کرد من لە ژوورەکەی جین ئوپا خەوتووم!
بەڵام ئەی ئوپا لەکوێیە؟!
ھەستام بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم کردمەوە و ڕۆشتمە خوارەوە
بەڵام ھیچ کەس لە ماڵەوە نییە بۆچی؟
کاتژمێر چەندە!؟
سەیری کاتژمێری ھۆڵەکەم کرد ئاھ ئەوە نۆی بەیانییە
من بۆچی ئەوەندە درەنگ بەئاگا ھاتووم
ئوپاکانم بە برسێتی ڕۆشتوون؟!
بەپەلە ڕۆشتمە ژوورەکەم جلی قوتابخانەم لەبەر کرد لەگەڵ شوفێرەکە ڕۆشتمە قوتابخانە
بە فرسەتم زانی کە پرسیاری لێ بکەم چونکە کاتم نەبوو ھیچ لە جێسیکا بپرسم

لونا: ببورە کوڕەکان لە کۆمپانیان وایە؟

شوفێرەکە: بەڵێ بەڕێزم

لونا: کاتژمێر چەند ڕۆشتن؟

شوفێرەکە: ھەشتی بەیانی ڕۆشتن
بەڵام پێموایە زوو دەگەڕێنەوە لەبەر ڕۆشتنتان بۆ دەرەوەی شار

لونا: باشە زۆر سوپاس

دەرەوەی شار وابزانم مەبەستی ماڵەکەی مامە ھاجوونە
ئاھ بیرم نییە ئەمڕۆ پێنج شەممەیە
کەواتە ئەمشەو لەگەڵ سبەی شەو لەوێ بەسەر ئەبەین
ھیوادارم ھەموو شتێك بەباشی بڕوات

دوای بەسەربردنی ڕۆژێکی درێژ و ماندووکەر لە قوتابخانە گەڕامەوە، نزیکی ئێوارە بوو
کوڕەکان ھاتبوونەوە بەپەلە ڕۆشتم بۆ ژوورەکەم خۆم بگۆڕم بەڵام جێسیکام لە ژوورەکەم بینی

لونا: جێسیکا چی ڕوودادات؟

جێسیکا: لونا بەڕێز جین وتی کە ئەو جلانەی پێویستتە کۆیان بکەمەوە و بیخەمە نێو جانتاکەت
بۆ ئەوەی ئامادە بێت کەمێكی تر بەڕێ بکەون

لونا: باشە جێسیکا سوپاس

جلەکانم گۆڕی و گەرماوم کرد پاشان خۆم ئامادە کرد
قژم لە دواوە بەنزمی بەست
بۆدیەکی بێجی قۆڵ کورت لەگەڵ پیجامەیەکی سپیم لەبەر کرد

جانتاکەم کە جێسیکا ئامادەی کردبوو ھەڵم گرت
لەگەڵ خۆم بردمە ماڵەوە
لە نزیك دەرگاکە دامنا و ڕۆشتم بۆ ژوورەکەی یوونگی ئوپا
بەسەر پلیکانەکان سەرکەوتم
لە دەرگای ژوورەکەیم دا، پاشان ڕۆشتمە ژوورەوە

لونا: سڵاو ئوپا

یوونگی: سڵاو گیانەکەم وەرە

ئاماژەی بۆ کردم بڕۆمە لایەوە کاتێك لەسەر کورسی کارکردنەکەی سەرقاڵی کۆمپیتەرەکەی بوو
ڕۆشتمە نزیکی دانیشتم

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now