Part 17

617 85 12
                                    

Taehyung's POV

لەگەڵ دەرکەوتنی تیشکی خۆر
لە ئاسمانی جوانی شین
بەئاگا ھاتنەوەی زەوی بۆ دەست پێکردنی ڕۆژێکی نوێ
دەرکەوتنی ڕەنگە جوانەکانی گژوگیا و گوڵە بۆن خۆشە پایزییەکان
چاوەکانم دوای خەوێکی پڕ لە خۆشی و ئاسوودەیی کرانەوە
زەردەخەنەی سەر لێوەکانم دەستی پێکرد کاتێك چاوە تامەزرۆکانم کەوتە سەر ئەو فریشتەیەی لە تەنیشتم خەوتووە
قژە ڕەشە ئاوریشمەکەی ڕوخسارە سپی و لێوە ئاڵە پەمەییەکانی شاردبۆیەوە،  دەستم درێژ کرد تاوەکو لایان بدەم لەسەر ڕوخساری و بتوانم بە باشی ژیان ببینم
وەك شازادەیەك خەوتووە کە حەز ناکەم بەئاگای بھێنم
ئاھ  سەیرکە ھێشتا توند دەستەکانی گرتووم،
پێم سەیرە ئاخۆ مرۆڤێك چۆن ئەتوانێت بەو شێوەیە جوان و شیرین بێت؟! نزیك بوومەوە لێی ناوچەوانم نوساند بە ناوچەوانیەوە
ئەمویست زیاتر ھەست بە بوونی بکەم لە نزیكم
ھەناسە گەرمەکانی تێکەڵ بە ھەناسەکانم بکەم
بۆنی وەك گوڵی بەھار خۆشە
مەست ئەبم کاتێك بۆنی ئەکەم وەك ئەوە وایە لە بەھەشت بم
حەز ئەکەم ئێستا کات بوەستێنم تاوەکو نە تۆ لەو خەوە خۆشەت ھەڵبستی نە منیش لەو بۆنە خۆشەت بێبەش بم

ماوەیەك بەو شێوەیە مامەوە
ھەستم کرد نزیکە لەوەی لەخەو ھەڵبستێ بەھۆی جوڵەکانیەوە
ھەر زوو چاوەکانم داخست و بە شێوەیەك خۆم نیشاندا کە خەوتبم

End Taehyung's POV
AND
Luna's POV

چاوەکانم دوای خەوێکی درێژ و قووڵ کردەوە
بەڵام چیم بینی!
ئەو کەسەی خاوەنی دڵ و مێشك و ڕۆحی منە
ھێندە لێم نزیك بوو کە ھەناسە گەرمەکانی ئەیدا لە ڕوخسارم
تاوەکو ئێستا بەو شێوەیە نەمتوانیوە ڕوخساری ببینم
ھەرچەندە پێشتر لەیەکتر نزیك بووینەتەوە
بەڵام لەبەر زۆری شەرم و شڵەژانەکانم سەرنجی ھیچم نەداوە
ئێستا من زۆربە باشی تۆ ئەبینم تایھۆنگ
سەیرکە لەگەڵ من لەسەر یەك جێگای خەوتنیت
ھێشتا دەستەکانی منت گرتووە
ناوچەوانمان بەیەکەوە نووساندووە وەك ئەوەی ئامادەبین
دەست بکەین بە ماچکردنێکی قوڵ و پڕ تامەزرۆ
من...من ئێستا ئەمەوێت تەواوی ئەو ڕوخسارە جوانە ماچ بکەم
بەبێ لەبیر کردنی ھیچ گۆشەیەك.
گوێت لە دەنگی دڵمە؟
ھەستی پێبکە چەند خێرایە و بۆ یەك چرکە ئارام ناگرێت
ئەوە تەنھا کاتێك لە تۆ نزیکم بەو شێوەیەیە
خۆزگە ئەخوازم ببم بە بەشێکی ژیانت
بتوانم گرنگیت پێ بدەم و ئاگادارت بم.

بە دەنگێکی ھێمن و لەسەرخۆ وتم
*خۆشمەوێیت کیم تایھۆنگ*

ھەستامەوە و بەبێ کات بەفیڕۆدان ڕۆشتمە گەرماو
حەزم بەوەیە ھەموو بەیانیەك گەرماو بکەم
بەڵام سەرەتا سەیری کاتژمێرەکەم کرد
ئاھ  سوپاس بۆ خوا کات زۆری ماوە بۆ ئەوەی کوڕەکان ھەستن لە خەو بە باشی ئەتوانم کاتی خۆم وەرگرم و دواتر خواردن ئامادە بکەم

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now