دوای نۆ کاتژمێر و سی خولەك گەیشتینە لەندەن
کاروبارەکانی فڕۆکەخانەمان تەواو کرد و ھاتینە دەرەوە
ھەر لەبەردەم فڕۆکەخانەکە سەرنجم کەوتە سەر دیمەنی شوێنەکە
بەڕاستی زۆر زۆر جوانە، ناتوانم لە سەیرکردنی بێزار بم
خەڵکەکەیی و شوێنەکە تایبەت و جوانە
مرۆڤ لێرە ناتوانێت دڵتەنگ بێت
خەیاڵم ھەر لەسەر شوێنەکان بوو کاتێك نامجوون ئوپا منی لەو خەیاڵانەم دەرھێنانامجوون: با بڕۆین لونا
بەیەکەوە چوینە ناو ئۆتۆمبێلەێك کە بۆ ئێمە ئامادە کرابوو
پاشان بەڕێ کەوتین
تەواوی ڕێگاکە من سەیری شەقامەکان و خەڵك و شوێنە تایبەت و جوانەکانم کردووە، ئەوەی لەناو مۆبایلەکەم بە وێنە ئەمبینی ئێستا لەبەر چاومە بەڕاستی چونکە من جگە لە سییۆل زۆر حەزم بە بینینی وڵاتانی ئەوروپا ئەکرد ئەمویست لە ژیانم ئەگەر تەنھا بۆ یەك جاریش بێت سەردانی یەکێك لە وڵاتەکانی ئەوروپا بکەم
لەبەر ئەوەی کەلتور و نەتەوەیەکی جیاوازیان ھەیە
کە سیمای شارەکانیان بەگشتی کلاسیکە و ھەر لەسەر دیزاینە کۆنەکان دروست کراونەتەوە، کە ئەوە یەکێکە لە حەزەکانم ھەموو کات حەز بە شتی کلاسیك ئەکەم ھەر بۆیەش کۆفی شۆپەکەی مامە ھاجوونم زۆر بەدڵ بوو، لەندەنیش بەو شێوەیە جوان و دڵڕفێنە
خۆزگە ھەمووان بەیەکەوە ئەھاتین بۆ ئەوەی کاتی زیاتر لەم شوێنە جوانە بەسەر ببەین، ھەروەھا بیرم نەچێت لێرە کاتی ئێوارەیە
واتا خۆرئاوا بووە و خەریکە ئەبێت بە نیوەشەو
لەبەر ئەوەی دونیا بە تەواوی تاریك بووەگەیشتینە بەردەم یەکێك لە باشترین ھۆتێلەکانی لەندەن
ئێمە لە ئۆتۆمبێلەکە ھاتینە خوارەوە و پاسەوانەکە بردی بۆ پارکینگ، دواتر ڕۆشتینە ناو ھۆتێلەکە
ناوەوەی مۆدێرن بوو واتە کلاسیك نەبوو لەسەر نوێترین دیزاینی ئەوروپا دروست کرابوو بە ھەموو خزمەت گوزارییەکی پێویست و تەواو، بەڵام حەزم پێی ھەبوو شوێنێکی زۆر جوان بووڕۆشتینە لای ئەو کارمەندەی کە ژوورەکەمان پێئەدات
کارمەند: بەخێربێیت بەڕێز نامجوون
فەرموونامجوون: سوپاس ئێمە دوو ژوورمان لێرە گرتووە
کارمەند: زۆر باشە فەرموون بەڕێزم
دوو کارتی دایە دەستی ئوپا
پاشان خزمەتگوزارەکان ھاتن و جانتاکانی ئێمەیان گواستەوە بۆ ژوورەکە، چوینە ناو بەرزکەرەوەکە بۆ ئەو نھۆمەی ژوورەکەی ئێمەی لێیە، دابەزین و ڕۆشتینە بەردەم ژوورەکان
کە بەتەنیشت یەکترەوە بووننامجوون: بگرە لونا ئەمە کارتی ژوورەکەی تۆیە
لونا: ژووری من؟!
بەڵام من وامزانی ئەوە بۆ کەسانی ستافەکەیە
YOU ARE READING
We're Together ♥︎
Mystery / Thrillerکچێك دوای بوونی بە ئاڕمی ھەموو خەونی ئەوەیە بگات بە bts و بیانبینێت دوای زۆر ناخۆشی! ئایا ئەتوانێ خەونەکەی بەدی بێنێت؟ ئەکەوێتە خۆشەویستی لەگەڵ کێ؟ ژیان و خەونەکەی بەرەو کوێ ئەیبات؟ خوێنەر بە♥︎ 𝟸𝟶𝟸𝟶