Part 18

590 84 3
                                    

دوای ڕۆشتنی ماوەیەك بەسەر گەشتەکەیان
کارەکانیان لە کۆمپانیا زیاتر بووە
زیاتر لە کاتی خۆیان بۆ کارکردن تەرخان کردووە
بۆ پێشکەش کردنی موزیك ڤیدیۆیەك
ھەروەھا لوناش وەك ئەوان ھاوکار بوو وە یارمەتی ئەدان
گرنگی تەواوی پێ ئەدان تاوەکو تەندروست و باش بن

بۆ ئەمڕۆ لونا قوتابخانەی زوو تەواو بوو
ڕۆشتە کۆمپانیا تاوەکو کارەکانی ئەنجام بدات
بەبێ ئەوەی پرسیار لە ھیچ کەس بکات بەدوایان ئەگەڕا
تاوەکو لە کۆتاییدا ئەوانی دۆزییەوە لە ژووری دانس

Luna's POV

ئاھ لە کۆتاییدا ئەوانم دۆزییەوە
سەرقاڵی ئەنجامدانی دانسەکەیانن لێیان تێکنادەم
لێرە دائەنیشم و چێژ لە سەیرکردنیان وەرئەگرم
چەند حەزم بەوە ھەیە منیش ڕۆژێك ببم بە دانسەرێك
بتوانم وەك ئەوان دانس بکەم و خۆشی ببینم
بەڵام دڵنیام من وەك ئەوان جوان و سەرنجڕاکێش نابم
وەك ئەوانیش سەرکەوتوو نابم
پێویستە بەشی دانس ھەڵبژێرم بۆ خوێندنی کۆلێژ
ھەروەھا داوا لە ھۆبی ئەکەم یارمەتیم بدات و بیرۆکەکەمی پێ ئەڵێم دڵنیام وەك ھەموو کات ھیوام ئەداتێ
وام لێ ئەکات سەرکەوتوو بم لە بەدیھێنانی خەونەکانم
نەك تەنھا ھۆبی ھەر یەکێك لە ئەوان
ھیوایەکن بۆ من کە ھەمووکات لەپشتم ئەوەستن و ھانم ئەدەن
ئەگەر بکەوم ئەوان ھەڵم ئەستێنن
سەرکەوتوو بم زیاتر ھانم ئەدەن
خۆشمەوێن بەڕاستی
لە ناخی دڵمەوە دڵخۆشم بە بوونتان

سەیری ئەوانە بکە بەڕاستی زۆر جوانن
ئۆھ خوایە ئەوە تەواو بوون
با بڕۆم و ئاویان بۆ ببەم

لونا: باشترینەکان ئێستا ماندوو بوون و پێویستیان بە ئاوە

ھۆبی: بەڕاستی پێویستمانە لونا

نامجوون&یوونگی: سوپاس لوناا

جین: بەخێربێیت کیوتی

کووك: ماوەیەکی زۆرە لێرەیت؟

جیمین: ئێمە لە کاتی دانس ئاگامان لە چواردەورمان نیە

لونا: نــا زۆر نییە
ماوەیەکی کەمە، حەزم کرد تەماشاتان بکەم

تایھۆنگ: بۆچی؟
حەزت بە دانس کردنە؟

لونا: بەڵــێ
لە ڕاستیدا من زۆرم حەز پێی ھەیە
ھەر لەبەر ئەوەش ئەمەوێت چێژ لە تەماشا کردنی ئێوە وەربگرم
کاتێك بەو شێوەیە دانس ئەکەن

ھۆبی: بەڵام ئێمە بۆچی ئەوە نازانین
کەواتە ھەوڵ ئەدەم ڕاھێنانت پێ بکەم لەمەودوا

لونا: ھەروەھا من بیرم لەوەش کردۆتەوە
لە بەشی دانس بخوێنم ساڵی داھاتوو

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now