Part 9

633 104 8
                                    

دڵم خۆشە کاتێك ئەبینم کوڕەکان پێدەکەنن
بە ھەموو بونمەوە خۆم پێشکەشی ئەوان ئەکەم
ژیانم واز لێ ئەھێنم بۆ دڵخۆشکردنیان
ئەمەوێت ئەگەر تۆزێکیش بێت بتوانم یارمەتیان بدەم
گرنگیان پێ بدەم، خەم لە تەندروستیان بخۆم
پێش گرنگی دان بە خۆم
گرنگی بەوان بدەم!
ئەمە ھەموو ئەوەیە کە چەند ساڵە ھەوڵی بۆ ئەدەم
ئەمێنمەوە لەگەڵیان تا ئەوکاتەی ڕۆح لە جەستەم نامێنێت
من پەیوەست بووم پێیانەوە
وازھێنان شتێکی مەحاڵە کە ھەرگیز ناتوانم ئەنجامی بدەم

لەم بیرکردنەوانەیا بووم کاتێك ھەموان ویستیان بڕۆنەوە ماڵەوە
چومە لای ھۆبی

لونا: ھۆبی ئەتوانین ئەمڕۆ بەیەکەوە بچینە بازاڕ کردن

ھۆبی: ببورە لونا من کاری ترم ھەیە ناتوانم
بەڵام شەو کاتێك گەڕامەوە ئەتوانین بەیەکەوە بەڕۆین
باشە؟

لونا: باشە ھۆبی زۆر سوپاس *زەردەخەنەی بۆ ھۆبی کرد*
بەڵام تۆ بەتەنھا ئەڕۆیت؟

ھۆبی: نەخێر من لەگەڵ نامجوون و جین ئەڕۆم
لەوانەیە کارەکانمان زۆر نەخایەنێت
دڵنیابە پێش ئەوەی دونیا تاریك بێت ئەگەڕێینەوە

لونا: باشە ھۆبی گیانەکەم ئاگاداری خۆتان بن
ھۆبی زەردەخەنە جوانەکەی بۆ کردم پاشان ڕۆشت

منیش حەزم بەوە بوو بە پێ کەمێك پیاسە بکەم
دواتر بگەڕێمەوە
چونکە وەك وتم حەزم بە پیاسەی شەقامەکانە
ڕۆشتم و جانتاکەم ھێنا وچووم بۆ نھۆمی کۆتایی کە لەوێوە ئەمتوانی بڕۆم و دەرگای گەڕانەوەی کارمەندەکانی
کۆمپانیاکە بوو
بەڵام ئەوەی سەیر بوو تایھۆنگ و جیمین و کووك
لە نھۆمی خوارەوە بوون
ئەوان منیان بینی بۆیە ڕۆشتمە لایان

لونا:  ئێوە ناگەڕێنەوە ماڵەوە؟

جیمین: کەمێکی تر ئەگەڕێینەوە
ئەی تۆ لەگەڵ ئێمە نایەیتەوە لونا؟

لونا: نا نەخێر ئەمەوێت کەمێك پیاسە بکەم لە دەرەوە

کووك: بەتەنھا؟
بەڵام نابێت ھۆبی ھیۆنگ وتی تۆ لەگەڵ خۆمان ببەینەوە

لونا: کێشە نیە خۆم دواتر قسەی لەگەڵ ئەکەم و پێی ئەڵێم خۆم ئەوەم ویستوە تاوانی ئێوە نەبووە

تایھۆنگ: بۆ ئەمڕۆ پێویستە لەگەڵ ئێمە بێیتەوە
کاتێکی تر کە ھیۆنگ لێرە بوو ئەوکات بڕۆ

لونا: *ئەوە چیبوو! من بەو شێوەیە بیستم یان کەمێك جدی و توڕە ئەو قسەیەی کرد؟* ئــێ...بەڵام

تایھۆنگ: دەی کوڕینە ئەڕۆین
ھەروەھا تۆش...لونا!

بەبێ وتنی ھیچ شتێك ھاتمەوە ماڵەوە لەگەڵیان
ئای خوایە ئێستا ئەوە چیبوو بۆچی بەو شێوەیە قسەی کرد!
نەمتوانی ھیچی تر بڵێم گوێڕایەڵی قسەکەی بووم
نەوەك تایھۆنگ توڕە ببێت
ئاھ تایھۆنگ من کچێکی گوێڕایەڵ و ئاقڵم ھەموو کات بەقسەی تۆ ئەکەم بەس پێی نازانی و وەك ئەمڕۆ لەمن توڕە ئەبیت
ھیوادارم دوبارەی نەکەیتەوە
چونکە من دڵیشم ناسکە دواتر دەست ئەکەم بە گریان

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now