Luna's POVئەمڕۆ قوتابخانەم زوو تەواو بوو
ئەوە زۆر باشە بۆمن ئەتوانم بچمە ماڵەوە و ئامادەكاری بۆ ئاھەنگەکە بکەین
بەڕاستی زۆر بە پەرۆش و شڵەژاوم
نازانم ئەبێت منیش بە تەواوی خۆم ئامادە بکەم و ھەوڵ بدەم ئەو شەوە جیاواز و تایبەت دەربکەوم
ئاھ ئەوە ماندووکەر ئەبێت
بەڵام چێژی خۆی ھەیە کەواتە ھەر کە گەیشتم ئەڕۆمە لای کیژان و قسەی لەسەر ئەکەین*لە ماڵەوە*
جلەکانی قوتابخانەم دانا و شتێکی ترم لەبەر کرد کە بەو شێوەیە بوو
ھودیەکی خوری قاوەیی ، پانتۆڵێکی سکینی بێجیپاشان ڕۆشتم بۆ ماڵەوە بینیم کیژان زۆر بە جوانی لە باوەشی جانە و سەرقاڵی قسە کردنن
ئەو دیمەنەیان ھێندە جوان بوو دڵم نەھات لێیان تێکبەم
بەڕاستی لە ناخی دڵمەوە ھیوای خۆشبەختی و ژیانێکی دوور و درێژیان بۆ ئەخوازم، ئەوان یەکتریان زۆر خۆشەوێت
ئەمەوێت زوو منداڵە کیوت و جوانەکەیان ببینمنزیك بوومەوە و منیش لەگەڵیان دانیشتم
لونا: سڵاو دوو خۆشەویستە جوانەکە
کیژان: گیانەکەم ھاتیتەوە
جان: بەخێربێیتەوە لونا
لونا: سوپاس، ئێوە زۆر جوانن بەم شێوەیە
دڵخۆشم کە بەو شێوەیە ئەتانبینمکیژان: ئێمەش زۆر دڵخۆش ئەبین پێش گەڕانەوە تۆ و تایھۆنگ بەو شێوەیە ببینین
جان: ئـێ لونا ئەمڕۆ وانەی زۆرت نەبوو کە بەو شێوەیە زوو ھاتیتەوە
جان ویستی باسەکە بگۆڕێ چونکە لونا خەمبار بوو بەو قسەیەی کیژان، ھەروەھا کیژان ئەوەی نەزانیبوو کە شەوی ڕابردوو لە نێوان لونا و تایھۆنگ ڕویدابوو
لونا: وانەکانم بۆ ئەمڕۆ زۆر نەبوو
وە مامۆستای بیرکاری لە قوتابخانە نەبوو دەرسەکەمان ڕۆشت
ھاتمەوە تاوەکو بزانم ئێوە ئەمڕۆ ناڕۆن بۆ سەیرکردنی جل و بەرگ؟کیژان: شتێکی باشە، ئێمەش چاوەڕوانی ئەوە بووین لەگەڵ تۆ بڕۆین کەواتە با خۆمان ئامادە بکەین و بڕۆین
لونا: من ئامادەم لە دەرەوە چاوەڕێ ئەکەم و بە یەکێك لە شۆفێرەکان ئەڵێم بمانگەیەنێت
جان: کەواتە کیژان با بڕۆین و خۆمان ئامادە بکەین
جان و کیژان ڕۆشتن خۆیان ئامادە بکەن
زەردەخەنە ھاتە سەر لێوەکانم کاتێك بەو شێوەیە دەستی یەکیان گرت و ڕۆشتن، ئاخر ئەوانە زۆر جوانن
YOU ARE READING
We're Together ♥︎
Mystery / Thrillerکچێك دوای بوونی بە ئاڕمی ھەموو خەونی ئەوەیە بگات بە bts و بیانبینێت دوای زۆر ناخۆشی! ئایا ئەتوانێ خەونەکەی بەدی بێنێت؟ ئەکەوێتە خۆشەویستی لەگەڵ کێ؟ ژیان و خەونەکەی بەرەو کوێ ئەیبات؟ خوێنەر بە♥︎ 𝟸𝟶𝟸𝟶