Luna's POV
ڕۆژێکی نوێ دووبارە دەستی پێکردەوە
دڵخۆشیەکانم لە ڕادە بەدەرن
بیھێنە بەرچاوت لە باوەشی ئەو کەسە بیت کە لە قوڵایی دڵتەوە خۆشت ئەوێت، بەیانیان پێش ھەموو کەس ڕووخسارە جوانەکەی ببینی، بە بەیانی باشێك کە لە دەنگە قوڵ و تایبەتەکەی ئەیبیستیت گوێیەکانت بکرێتەوە
ئێستا ئێمە بەو شێوەیە کە زۆر لە یەکتر نزیك بووینەتەوە وەك دوو منداڵی لاسار ھەڵسوکەوت ئەکەین
زۆر بە سەیری خەوتووین، دەستێكم خستۆتە سەر سینگی تایھیۆنگ و دەستەکەی ترم لە لایەکەی تری سیسەمەکەیە
بە ھەمان شێوە تایھیۆنگیش دەستی لە ژێر پشتمدایە و دەستەکەی تری لە ژێر سەری، قاچەکانیشمان لەیەك ئاڵاندووە
ئەوە بەیانییەکم بیر ئەخاتەوە کاتێك تایھیۆنگ دەستی لە کەمەرم ئاڵاندبوو سەریشی لەسەر پشتم دانابوو پاشانیش خەوتبوو
ھەرکات بیرم ئەکەوێتەوە پێئەکەنم
بەڵام ناکرێت ئەوە سەیر بێت چونکە باسەکە لەسەر من و تایھیۆنگەھەستامەوە ڕۆشتمە گەرماو، قاچەکانم کەمێك ئەلەرزین
تایھیۆنگ کاتێك ئەبێت بە شەو، حەزی بۆ ئەوە ھەیە لەگەڵم بێت ئەگۆڕێت بۆ کەسێکی تر وەك ئەوەی تایھیۆنگ نەبێت
نەرم و نیان نییە لەگەڵم چێژ لەوە ئەبینێت لەگەڵ ھەر بەیەکەوە بوونێکمان ئازار و ناڵەکانمان زیاتر بێت
بەڵام لە ھەندێك باردا ئەوەش کاری خۆی ئەکاتگەرماوم تەواو کرد ھاتمە دەرەوە
تایھیۆنگ ھەستابوو لە خەو لەسەر بێدەکەم دانیشتبوولونا: بەیانیت باش ئازیزم
تایھیۆنگ: بەیانی باش سوویت بەیبی
دەستی بۆ درێژ کردم ڕۆشتم لەسەر قاچەکانی دانیشتم
دەستم لەسەر شانی دانا نزیك بوومەوە ماچێکی بچووکم لەسەر لێوەکانی بەجێ ھێشت
سەری خستە لای مل و قژمەوە بۆنی ئەکردمتایھیۆنگ: ھــم ئەڵێیت چی ئەوەی شەو دووبارە بکەینەوە؟
لونا: یاا نەخێر درەنگ ئەکەوین بۆ سەر کار
تایھیۆنگ: بەڵام من تۆم ئەوێت
بۆنت شێتم ئەکات لونا!لونا: کەواتە پێویستە ھەستم
ویستم ھەستم لەسەر قاچەکانی
بەڵام ھەر زوو کەمەرمی گرت ڕێگەی نەداتایھیۆنگ: ناتوانیت بڕۆیت
بە دەنگێکی کەمێك لەرزیوو وتی
ھەستم بەوە کرد پێی ناخۆش بوولونا: باشە ئازیزم ناڕۆم
بەڵام تۆ ئەزانیت پێویستە خواردن بۆ کوڕەکان ئەمادە بکەم
وە دواتریش بڕۆینە کۆمپانیاتایھیۆنگ: ئاھ کۆمپانیا بێزارم ئەکات
چونکە لەوێ ناتوانم بەپێی پێویست لە نزیکت بم
YOU ARE READING
We're Together ♥︎
Mystery / Thrillerکچێك دوای بوونی بە ئاڕمی ھەموو خەونی ئەوەیە بگات بە bts و بیانبینێت دوای زۆر ناخۆشی! ئایا ئەتوانێ خەونەکەی بەدی بێنێت؟ ئەکەوێتە خۆشەویستی لەگەڵ کێ؟ ژیان و خەونەکەی بەرەو کوێ ئەیبات؟ خوێنەر بە♥︎ 𝟸𝟶𝟸𝟶