Part 13

594 90 14
                                    

جین: وەرە ژورەوە لونا

لونا: *دەرگاکەی کردەوە و ڕۆشتە ژوورەوە پاشان لەدوای خۆی دەرگاکەی داخست* کاتت ھەیە کەمێك قسە بکەین ئوپا؟

جین: بەڵێ گیانەکەم کاتم ھەیە وەرە *دەستی جوڵاند بەمانای ئەوەی بێت و لەسەر بێدەکە لە تەنیشتی دابنیشێت*

لونا: *ڕۆشت و لە تەنیشتی جین دانیشت بەڵام ھیچی نەوت*

جین: چی ڕویداوە لونا! تۆ باشیت؟

لونا: لەڕاستیدا ئوپا من باش نیم
بیری ھاوڕێکانم کردووە بە تایبەت ئەم ماوەیە زۆر دڵم بۆیان تەنگ بووە ئەترسم شتێکی خراپ ڕویدابێت

جین: *لونای لەباوەش گرت*
بۆچی بەو شێوەیە بیر ئەکەیتەوە لونا!
ڕەنگە بە پێچەوانەوە زۆریش دڵخۆش بن
تەنھا لەبەر ئەوەی بیرت کردوون مانای ئەوە نییە باش نەبن
ھەروەھا ئێمە ھەین لەگەڵ تۆین
من ھەموو کات لای تۆم و لەگەڵتم نامەوێت تۆ بە خەمباری ببینم

لونا: تۆ ھەر خۆت جێگای ھەموو کەست گرتۆتەوە بۆمن ئوپا
ڕێگەی ئەوەت بەمن دا بتوانم دڵی خۆمت بۆ بکەمەوە
ئەو سۆز و میھرەبانیەی باوکم کە لێی بێ بەش بووم ئەتوانم لە تۆ و نامجوون ئوپا بیبینم، ناتوانم ھەرگیز چاکەی ئێوە بدەمەوە
بەڵام....
ھەندێك کات دڵتەنگ ئەبم و ئەڵێم خۆزگە منیش وەك ھەر مرۆڤێکی ئەم دوونیایە بمتوانیایە لەگەڵ دایك و باوکم بژیم
ھەموو ڕۆژ ھاوڕێکانم ببینم و لە باوەشیان بگرم
تەمەنێکیان لەگەڵ بەسەر ببەم
ھەرچەندە بە تەواوی سوپاس گوزارم کە ئێوەم ھەیە
باشترینن بۆ من، ھیچ کات ناھێڵن دڵتەنگ بم
یارمەتیم ئەدەن و زەردوخەنە ئەخەنە سەر لێوەکانم
ئوپا تکایە ھەموو کات لە نزیك خۆت بمھێڵەوە
ھەرگیز من تەنھا مەکەن چونکە من لە ئێوە زیاتر کەسم نیە!
*فرمێسك ئەھاتە خوارەوە لە چاوەکانی کاتێك قسەی ئەکرد*

جین: سویت بەیبی من ئەمشەو زۆر سۆزدار بووە
ئەو فرمێسکە بەنرخانەت بەفیڕۆ مەدە ھەرگیز *فرمێسکەکانی بە دەست بۆ ئەسڕی* تۆ شایەنی ئەمە نیت لونا
ھەروەھا بێ خەم بە لەوەی ھەموو کات لەگەڵ تۆ ئەبم
چۆن ئەکرێت کەسێكی وەك تۆ لەبیر بکەم
لونا تۆ نەك تەنھا بۆ من بەڵکو بۆ ھەر یەکێك لە کوڕەکان گرنگی تایبەتی خۆت ھەیە، ئێمە ھەموومان تۆمان زۆر خۆشەوێت ئەوە بزانە، لوە کاتەوەی ھاتویت بۆ ئەم ماڵە من تۆ وەك منداڵی خۆم ئەبینم چەند گرنگی بە خۆم و کوڕەکان بدەم دوو ئەوەندەش بۆ تۆیە.

لونا: ئاھ...ئوپا من تۆم زۆر خۆشەوێت
ئەزانم ھەموو کات تۆ و کوڕەکان لەگەڵ من ئەبن
تەنھا ئەمشەو دڵم تەنگ بوو
حەزم کرد قسە لەگەڵ تۆ بکەم چونکە ھەرکات خەمێكم ھەبێت کە بۆ تۆی باس بکەم زۆر ئاسودە ئەبم
دڵم بەتاڵ ئەبێتەوە لە خەم و خۆشی ڕووم تێ ئەکات
زۆر سوپاس ئوپا

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now