Part 2

762 127 36
                                    

Luna POV
ئەمڕۆش وەك ڕۆژەکانی ترھەستام لە خەو دڵم خۆش بوو چونکە ئەمڕۆ قوتابخانە نیە، ئەبێت کاتژمێر چەند بێت بۆچی زڕ دایکم بانگم ناکات!
ئای خوایە کاتژمێر ٩یە، بە خێرایی ڕۆشتم و گەرماوێکم کرد و جلەکانم لەبەر کرد ڕۆشتمە خوارەوە بەڵام زڕ دایکم لەماڵ نەبوو
ئەبێت ڕۆشتبێت بۆ کوێ!
بەھەرحاڵ ئەوە باشترە بۆمن بە ئاسودەیی نانی بەیانی دەخۆم
ئاھ ئەمەوێت ئەمڕۆ کیژان ببینم و بچینە دەرەوە کاتێکی خۆش بەسەر ببەین، کەواتە کارەکانی ماڵەوە ھەمووی تەواو ئەکەم
پێش ئەوەی زڕدایکم بێتەوە
کەمێك دڵی نەرم ئەکەم ھەتا بھێڵێت بڕۆم
(ئێستا ناتوانم بڵێم لەبەر وانەکانم دەچم وەك پێشتر کە ئەچوم بۆ سەر کار)
* * *
ھەموو کارەکانی ماڵەوەم تەواو کرد و دانیشتم پشویەك بدەم
دوای چەند خولەکێك گوێم لە دەنگی دەرگای ماڵەوە بوو کرایەوە
زڕ دایکم ھاتەوە،
ئەوە شتێکی باشە ئەمڕۆ ھیچ توڕە دیار نیە ئەتوانم قسەی لەگەڵ بکەم
لونا: بەخێر بێیتەوە
د.لونا: سوپاس، یارمەتیم بدە ھەندێك خواردنم کڕیوە بیانھێنە ژورەوە
لونا: زۆر باشە،
کەلوپەلەکانم ھێنایە ژورەوە و ڕۆشتم تاکو قسەی لەگەڵ بکەم
لونا: د دایکە! ھەموو کاررکانی ماڵەوەم تەواو کردووە
د.لونا: ئـــێ؟
لونا: ڕێگام بدە ئەمڕۆ بچم کیژانی ھاوڕێم ببینم، بەڵام ئەگەر ڕێگا نادەیت ئەوا ناڕۆم
د.لونا: ئێستا کاتی خوانی نیوەڕۆیە خواردنەکە ئامادە بکە دواتر قسەی لێوە ئەکەین*کەمێك بە توڕەیی وتی*
لونا: باشە بەسەرچاو
دوای خوانی نیوەڕۆ لونا چێشتخانەکەی پاك کردەوە و قاپەکانی شۆرد، وە کارەکانی بە باشی تەواو کرد
چاوەڕێی ئەوە بوو زڕدایکی وەڵامی باتەوە
دوای ئەوەی ماوەیەك چاوەڕوان بوو ھەستی کرد کە ناھێڵێت بڕوات، ویستی بڕواتە ژورەکەی..
د.لونا: ئەتوانی بڕۆیت
لونا: بەڕاست! زۆر سوپاس* بە دڵێکی خۆشەوە وتی*
د.لونا: بەڵام زوو بگەڕێوە پێش ئەوەی باوکت بگەڕێتەوە
لونا: باشە خەمت نەبێت
لونا بە خیرایی چووە ژورەکەی و زۆر دڵی خۆش بوو
جلەکانی لەبەر کردو ڕۆشت بەرەو ماڵی کیژان
لە دەرگای ماڵی کیژانی ئەدا و دایکی دەرگاکەی لێ کردەوە
د.کیژان: لونا کچە جوانەکەم سڵاو*بە زەردەخەنە*
لونا: سڵاو خانمەکەم،🥰ھاتوم کیژان ببینم لە ماڵەوەیە وایە؟
د.کیژان:بەڵێ گیانەکەم، کیژان کچم وەرە لونا ھاتووە
دواتر کیژان ھات لونا وتی کە ھاتوم ئەمڕۆ بەیەکەوە بەسەر بەرین
کیژان ڕازی بوو بەیەکەوە بە دڵخۆشیەوە لە ماڵ چونە دەرەوە و ماڵ ئاواییان لە دایکی کیژان کرد


لونا: حەز دەکەیت بچینە کوێ
کیژان: ئمم.. پارك باشە ھەم ئایسکریم ئەخۆین
لونا: زۆر باشە
گەیشتنە پارك کیژان ڕۆشت تاوەکو ئایسکریم بھێنێت و پێکەوە بیخۆن وە لوناش لەسەر کورسیەکی ناو پارکەکە دانیشتبوو چاوەرێی دەکرد
؟؟؟: سڵاو کچی جوان
لونا: سەری سوڕما کاتێك ئەو کەسەی بەردەمی بینی
بە خێرایی چوە باوەشی و بەزۆر فرمێسکەکانی خۆیان ڕاگرتبوو تاوەکو نەیەنە خوارەوە
باوەڕ ناکەم تۆ ئەبینم جان لونا وتی
جان: بۆچی! چاوەڕێی ئەوە نەبووی براکەت بێتەوە لات*بە کەمێك لوتبەرزی وتی*
(جان برای ڕاستی لونا نیە باڵام ھاوڕێی منداڵیەتی و بەیەکەوە گەورە بوون ھەرلەبەر ئەمەش وەك برای وایە)
لونا: بەڵام ئەوە ماوەیەکی زۆرە یەکترمان نەبینیوە دوای ئەوەی ٢ ساڵە لەگەڵ دایکت ئەم شارەتان بەجێ ھێشت، وە تۆ بیری منت نەدەکرد؟*بە توڕەیی پرسیاری لێکرد*
جان: ئمم وابزانم بیرم کردووی* بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانەوە وتی*
لونا: ئاھ بەڵێ ئەبوایە چاوەڕوانی ئەوە بکەم لە گەمژەیەکی بێ دڵ
جان: یاا باشە توڕە مەبە جوانکیلە بەڕاستی بیرم ئەکردی ھەر بۆیە گەڕامەوە تاوەکو تۆ ببینم
کاتێك خەریکی قسەکردن بوون کیژان گەڕایەوە
کیژان:لونـــ... جـــان! کوڕە ئەوە تۆیت*یەکتریان لە باوەش گرت*
بیرم دەکردی ماوەیەکی زۆرە نەمبینیویت
جان: منیش بیرم دەکردی کیژان
لونا: دەی دەی واز لەیەکتر بھێنن، جان واتا چی گەڕایتەوە؟
جان: لەگەڵ دایکم بڕیارمان داوە بگەڕێینەوە ئێرە چونکە خوشکی دایکم لێرە دەژی ھەر وەك خۆت دەزانی
لونا: ئاھ بەڕاستی ئەوە شتێکی زۆر باشە زۆر دڵخۆشم بە گەڕانەوەت، وە..لە ماڵەکەی خۆتان ئەمێننەوە وایە؟
(واتا ئەو ماڵەی کە پێشتر لێی ژیاون)
جان: بەڵێ لونا ھەر لەوێ دەمێنینەوە
دایکم زۆری حەز بەو ماڵەیە
چونکە یادەوەری باوکمە
کیژان: ئەوە زۆر باشە جان منیش زۆر دڵخۆشم بە گەڕانەوەت،
کەواتە ئیتر ھەموو کات بەیەکەوە ئەبین
کارە خراپەکان چاوەڕێمانە*بە دڵخۆشیەوە وتی*
لونا،جان: بەڵــــــێێێ*بە دڵخۆشی و کەمێك دەنگی بەرزەوە*

دوای بەسەربردنی کاتێکی خۆش بەیەکەوە گەڕانەوە ماڵەوە
جان لەگەڵ لونا گەڕایەوە
بۆ ئەوەی چاوی بە دایك و باوکی لونا بکەوێت
جان: لونا
لونا: بەڵێ
جان: دایك و باوکت نەگۆڕاون، واتا ھەر بەو شێوەیەی پێشوو مامەڵەت لەگەڵ دەکەن؟
لونا: ھاھ..جان گیانەکەم چاوەڕوانی ئەوە مەبە دایك و باوکم مامەڵەیان لەگەڵ من بگۆڕن، وە ئێستەش ھەر وەك خۆیانن
جان: ھیوام دەخواست کە لەگەڵت باش بن چونکە ئەوە شتێکی ناخۆشە بۆمن کاتێك تۆ ببینم خەم بخۆیت، وە لونا تۆ شایەنی ئەمانە نیت تۆ کەسێکی باشیت و دڵێکی پاك و جوانت ھەیە
بەڵام نازانم بۆچی ئەوەی ھەموو کەس لە تۆدا دەیبینێت
دایك و باوکت نایبینن!
لونا: جان ھەموو کەس نا ئەوە تۆیت ئەتوانیت بە باشی ڕۆحم و دڵم بخوێنیتەوە، ئەوە ھەر تۆیت کە یارمەتی منت داوە بەرگەی ھەموو شتێك بگرم وەك ھێزێك ھەموو کات لەپشتی منیت
تاکە کەس کە بتوانم لە دڵەوە متمانەی پێ بکەم تۆیت جان
وە دوبارە سوپاس کە گەڕایتەوە لام
زۆر پێویستم بە کەسێك بوو وەك تۆ لەمن تێبگات
بەڵام ھەندێك شت ھەیە ئەبێت قسەی لەسەر بکەم لەگەڵ تۆ
جان: *دەستەکانی لونای گرت*من ھەموو کات لە پشتت دەبم لونا
ئەوە بزانە ھیچ برایەك ناتوانێ واز لە خوشکی خۆی بھێنێت
ئەگەر ئێمە لە یەك خوێنیش نەبین
دڵنیابە ڕۆحمان تێکەڵ بە یەکترە،
وە ھەرشتێك ھەیە بۆ وتن من ئامادەم قسەی لەسەر بکەین
لونا: *فرمێسك لە چاوەکانی ھاتنە خوارەوە و جانی لە باوەش گرت* سوپـــاس

گەڕانەوە ماڵەوە دایك و باوکی لونا بەخێرھاتنەوەیان لە جان کرد
لەبەر ئەوەی لە منداڵیەوە جان ئەناسن بۆیە وەك کوڕی خۆیان
خۆشیان ئەوێت
بۆ خوانی ئێوارە لە ماڵی لونا مایەوە و گەڕانەوەی خۆی و دایکی
بە خێزانی لونا وت
دوای خوانی ئێوارە لونا داوای لە جان کرد
کەمێك قسە بکەن
لونا زۆر شڵەژابوو نەی ئەزانی چۆن باسی ڕۆشتنەکەی بکات
چونکە ئەزانێ ھەرگیز شتێکی لەو شێوەیەی بەدڵ نابێت
جان: لونا شتێك بووە؟، کەمێك شڵەژاو دیاریت؟
لونا: ج جان..منن...من دەمەوێت ئێرە بەجێ بھێڵم
جان: چی؟ *خۆی بۆ ڕانەگیرا دەستی کرد بە پێکەنین*
تۆ ئەزانی چی ئەڵێیت لونا؟!
لونا: جان ئەمە گاڵتە نیە! وە من بە ڕاستی ئەو قسەیە ئەکەم
جان:......
.
.
.
.
.
End Part 2
ئایا جان ڕازی ئەبێت لونا بڕوات؟

ھیوادارم بە دڵتان بووبێت💜
ڤۆت لەبیر نەکەن گوڵینە
😻💜

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now