Part 36

523 68 14
                                    

دوای بڕینی نۆ کاتژمێر لەناو فڕۆکە
کاتژمێر دەی بەیانی گەیشتینە کۆریا، بەبێ ئەوەی ھیچ یەکێك لە ئێمە بخەوێت و پشوو بدات
تەواوی ڕێگاکە من خەمبار بووم، مێشکم ئاڵۆز بوو
ھەستم دەکرد ئوپا بە ھەمان شێوەیە، زۆر خەمی منی بوو ھەر لەبەر ئەمەش نەخەوت،
کارەکانی فڕۆکەخانە تەواو بوو، من و ئوپا بە جیا ھاتینە دەرەوە لە فڕۆکەخانە چونکە ڕۆژنامەنووسی زۆری لێبوو
دوور لە چاوی کامێرەکان یەکترمان بینیەوە و بەڕێکەوتینەوە بۆ ماڵەوە، پاش نیو خولەك لە ڕێ کردن
لە کۆتاییدا گەیشتینەوە ماڵە ئاسوودە و جوانەکەمان
ئەو کەل و پەلانەی کە پێم بوو دامگرت لەگەڵ خۆم
ھەر لەو کاتەش پاسەوانەکان و خزمەتکارەکان ھاتنە لامان و بەخێرھاتنەوەیان کردین

جێسیکا: بەخێربێنەوە بەڕێزم
ھیوادارم گەشتێکی باش بووبێت

نامجوون&لونا: سوپاس جێسیکا

کەل و پەلەکانی من یەکێك لە خزمەتکارەکان بردیە ژوورەکەم

نامجوون: لونا کوڕەکان ئێستا لە کۆمپانیان و لە ماڵەوە نین
تۆ بڕۆ ژوورەکەت پشوو بدە گیانەکەم

لونا: باشە ئوپا
ھیچت پێویست نییە؟

نامجوون: تەنھا خەمبار مەبە

زەردەخەنەیەکی پڕ ھێزی دا پێم
ئاخۆ ئەکرێ بەو شێوەیە بیبینم و بەقسەی نەکەم!

لونا: خەمت نەبێت ئوپا

ڕۆشتە ژوورەوە و منیش بەوە ژوورەکەی خۆم ڕۆشتم
کاتێك دەرگاکەم کردەوە بینیم ھێشتا خزمەتکارەکە لەوێیە
ھەندێك جلی بەدەستەوە بوو

لونا: چی دەکەیت؟ ئەمانە..ھی تایھیۆنگە؟

خزمەتکار: بەڵێ ھی بەڕێز تایھیۆنگە
دەمەوێت لێرە لایان بدەم

لونا: نا نەخێر ئەوانە مەبە با ھەر لێرەبن

خزمەتکار: بەڵام ئەوە فەرمانی خۆیەتی

لونا: کێشە نییە من چارەسەری دەکەم

جلەکانی دانا و ویستی بڕوا بەڵام وەستاندم

لونا: تایھیۆنگ و کوڕەکان لە کۆمپانیان وایە؟

خزمەتکار: بەڕێز تایھیۆنگ ئەمڕۆ مۆڵەتی وەرگرت بڕواتەوە لای خێزانەکەی تاوەکو شەو ئەمێنێتەوە، ئەوانی تریش لە کۆمپانیان

لونا: زۆر باشە سوپاس ئەتوانی بڕۆیت

ئەو ڕۆشت و منیش جلەکانیم ھەڵگرت
بینیم کە ھەندێك لە جلە خەوەکانیەتی، بۆنیم ئەکرد
من بیری بۆنیم کردووە، تامەزرۆی لەباوەش گرتنیم
تاوەکو شەو چۆن بتوانم ئارام بگرم و نەیبینم
خۆشبەختانە کە جلەکانی لێرەیە ئەتوانم لە نەبوونی ئەو بۆنیان بکەم و لە ئامێزیان بگرم،
بەڕاستی بیری ژوورەکەشم زۆر کردبوو
ئەو ژوورەی جگە لە ڕۆژانی خۆش ھیچ یادگاریەکی ناخۆشم تێیدا بەڕێ نەکرد، ھیوادارم لەمەو دواش تەنھا یادگاری خۆشم ھەبێت تیایدا، دۆڵابەکەم کردەوە تاوەکو دەستێك جل بۆ خۆم دەربکەم
بەڵام سەیر ئەوە بوو کە لێرەش ھەندێك جلی تایھیۆنگی لێیە
باشە ھۆکارەکەی چییە؟
ئاخۆ تایھیۆنگ لێرە مابێتەوە ماوەی ئەم ھەفتەیە؟!
نــا باوەڕ ناکەم!
بەھەرحاڵ کێشە نابێت دڵم خۆشە کە جلەکانی لێرە ئەبینم
سەیرێکی جلەکانم کرد پیچامەیەکی ڕەساسیم ھێنا
لەگەڵ ھوودیەکی سپی
پاشان ڕۆشتم بۆ گەرماو، کەمێك دڵم ئاسوودەیە
بە تەواوی بیرم لە ڕووداوەکە ئەکردەوە
چونکە بەھۆی شپرزەییم ھەندێكم لەبیر کرد کە چی ڕوویدا
بەڵام من ئەوکات بوێر بووم!
توانیم ئەو چەپەڵە لە خۆم دوور بخەمەوە نەھێڵم دەستم بۆ ببات
من ئەوە نەك لەبەر خۆم بەڵکو لەبەر تایھیۆنگ کردم
ئای خوایە!
سەیری من بکە لەو کاتەش تەنھا بیرم لای تایھیۆنگ بوو نەك خۆم
خۆشبەختانە من ڕێگریم کرد
تەنھا ئەوەی من لێی ئەترسم ئەوەیە تایھیۆنگ بزانێت و دواتر شتێکی خراپ ئەنجام بدات، ئەوەی پێویست بوو نامجوون ئوپا کردی، نامھەوێت کێشەکە زیاتر گەورە ببێت

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now