Part 3

682 116 14
                                    

جان: واتای چییە؟ ئەڕۆیت بۆ کوێ؟ وە لەگەڵ کێ؟
لونا: بۆ کۆریای باشوور ھەر خۆم بەتەنھا
جان: لونا! دیسان bts؟بەڵام تۆ چۆن ئەو کارە ئەکەیت تکایە وەرەوە ھۆش خۆت خێزانەکەت بزانن باش نابێت
لونا: بەڵێ جان دیسان مەبەستم ئەوانە ئەوە چی ھەڵەی تێدایە! ھەم ئەو بڕیارە خۆم بەتەنھا داومە
وە ھەر خۆشم ئەزانم
ئەموت تا ئەو کاتەی ئەڕۆم ناھێڵم بزانیت
بەڵام ویژدانم ڕێگەی نەدام
جان تکایە وەك ھەمووکات پاڵپشتم بە
ناتوانم تۆ بەجێ بھێڵم ئەگەر ناڕازی بیت و
دڵت لەمن شکابێت
جان: ناتوانی من بەجێ بھێڵیت؟! ئەوە واتای ئەوەیە ھەرچی بڵێم تۆ ھەر ئەڕۆیت؟
لونا: جان ئەوە بۆمن زۆر باشترە
سەیرکە خۆت ژیانم ئەبینی ئەزانی چۆنە
ئایا من ھەر لێرە بمێنمەوە دڵخۆش ئەبم!
تاکە دڵسۆزی من لەم خێزانە دایکم بوو
کە ئەو نەما دڵسۆزیم لە باوکی ڕاستەقینەشم
نەبینی*لەو کاتەیا فرمێسك لە چاوەکانی ھاتنە خوارەوە*جان تکایە تۆ ھاوڕێ و برا وە باشترین کەسی منیت ڕێگە بدە بۆ یەکەم جار خۆم بڕیار لەسەر ژیانی خۆم بدەم
تەنھا تۆم ھەیە بتوانم دڵمی بۆ بکەمەوە
پاڵپشتم بە بۆ ئەوەی ئەو خەونەی ھەمە
پێی بگەم و دڵم خۆش بێت
*جان لونای لە باوەش گرت*
ماوەیەك بە بێدەنگی مانەوە جان بیری لە قسەکانی
لونا ئەکردەوە ئەیزانی کە ھەموو قسەکانی ڕاستن
بەڵام چۆن ڕێگە بدات ئازیزترین کەسی بڕوات!
ئەی ئەگەر شتێکی بەسەر ھات
دواتر چۆن لە خۆی خۆش ئەبێت کە ڕێگەی داوە بڕوات؟

جان: لونا گیانەکەم
لونا: بەڵێ جان
جان: ئەوە کۆتا بڕیاری تۆیە؟
لونا: ئھــم
جان: باشە کەواتە دڵت چی ئەوێت ئەوە بکە
دوای خەونەکانت بکەوە
ڕێگە نادەم من ببم بە بەربەست بۆتۆ
ئەگەر تۆ ئەوە بە باش ئەزانیت بۆ ژیانی خۆت
کەواتە مەترسە و بە بوێریەوە بیکە
لەپشتت ئەبم دڵنیابە
کەی منت ویست لەلات ئەبم
لونا: جان*دەستی کرد بە گریان دوبارە*
تــۆ بەڕاستی ناوازەیت تۆ باشترینی
ئەمزانی..ئەمزانی دڵم ناشکێنی ڕازی ئەبیت
تکایە ھەموو کات بۆمن بمێنە و لەلام بە
جان: بە دڵنیاییەوە لەلات ئەبم ھەموو کات
گەمژە بچوکەکە*جان ئەمەی وت بۆ ئەوەی لونا کەمێك پێبکەنێت*
لونا: *زەردەخەنەی کرد*شــێت..تۆ گەمژەی ڕاستەقینەیت

دوای ماوەیەك قسە کردن
کات درەنگ بوو بۆیە جان گەڕایەوە ماڵەوە
لونا تەواوی کاتەکە دڵی خۆش بوو
دوای ئەوەی جانی بەڕێ کرد ڕۆشت و کارەکانی ماڵەوەی تەواو کرد نەوەك زڕ دایکی دوبارە توڕە بێتەوە، دوای تەواو بوونی کارەکانی
چووە ژوررکەی بیری لە قسەکانی جان ئەکردەوە

Luna POV
ئاھ خوایە زۆر سوپاس ھەموو شتێك ئاسانە بۆمن ئێستا، جان چ جۆرە مرۆڤێکی تۆ
کە قسەی دڵم بۆتۆ باس ئەکەم تەواو ئاسودە ئەبم
سوپاسی خوا ئەکەم تۆم ناسیوە ھەموو کات
باشترینی منیت
کەواتە لونا داھاتویەکی زۆر جوان چاوەڕێتە
ئەتوانم ھەر کات بمەوێ bts ببینم
چونکە ئەمەوێ لەوێ کار بکەم
ئەوە شتێکی باشە زۆر باش خۆم فێری ماکیاژ کردن کردووە ھەروەھا خواردن ئامادە کردنیش بە تەواوی ئەزانم ھەر کارێك بمەوێ ئەتوانم بیکەم
من کوڕەکانم زۆر خۆشەوێ خۆزگە ئەمتوانی ببم بە نزیکترین ھاوڕێیان بەڵام..
ئاھ بەڵام نزیكترین ھاوڕێی کیم تایھیۆنگ نا!
بەڵکو...زۆر زیاتر لەوە
لونا گەمژە ئەوە تەنھا لە خەیاڵەکانت بوونی ھەیە
کیم تایھیۆنگ تۆی خۆشبوێ!
ئۆففف ناتوانم لە مێشکم دەریکەم
ھەرچۆن بێت ئێستا ئەخەوم
تکایە لونا بیر مەکەوە و بە ئارامی بخەوە

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now