Part 6

657 119 12
                                    

*لەبەردەم دەرگای ژورەکە چاوەڕوان بووم
تاوەکو ھۆبی بێت و بەیەکەوە بڕۆین ھەرچەندە ئەمتوانی بڕۆم،
چونکە ئەبوایە بڕۆمە ماڵەکەی bts ئەو کارانەی پێم وتراوە ئەنجامی بدەم بەڵام حەزم ئەکرد لەگەڵ ھۆبی بڕۆم
دڵم زۆر ئاسودەیە لەگەڵی ئەمەوێ زیاتر بیبینم و کاتی زیاتر لەگەڵی بەسەر ببەم
ھەر بۆیە ئەگەر زۆریش بخایەنێت چاوەڕوانیەکەم
ھەر لێرە ئەبم و ناڕۆم*

چەند خولەکێك لونا چاوەڕوان بوو تا لە کۆتاییا ھۆبی ھات

ھۆبی: ئاا لونا تکایە ببورە کارەکەم زۆری خایاند،
ماوەیەکی زۆرە وەستاوی*کاتێك ئەڕۆشتن قسەیان ئەکرد*

لونا: کێشە نیە ھۆبی*زەردەخەنەی بۆ کرد*
چەند خولەکێکی کەمە چاوەڕێم

ھۆبی: زۆرباشە، بێگومان وەك وتم لەگەڵ من یەیتەوە ماڵەوە
چونکە تۆ کارەکانت لەوێیە
وە ئەمەوێ بە کوڕەکانت بناسێنم
دڵنیام ئەوانیش وەك من تۆیان زۆر بەدڵ ئەبێت

لونا: ھیوادارم وابێت، بەڵام نابم بە ئەرك بۆتۆ؟

ھۆبی: یااا لونا ئەوە تۆ چی ئەڵێیت
نەخێر ھەرگیز، خۆشحاڵم ئەکەیت ئەگەر لەگەڵ من بێیت

لونا: کەواتە باشە ھۆبی، زۆر سوپاس

ھۆبی زەردەخەنەیەکی جوانی بۆ لونا کرد پاشان بەیەکەوە گەڕانەوە بۆ ئەو ماڵەی کە ھۆبی و ھەروەھا کوڕەکانی لێ ئەژین،

*ماڵێکی گەورە بوو وە لە شوێنێکی دڵڕفێن دروست کرابوو
ماڵەکە نزیك بوو لە دارستانەوە
وە دیزاینی دروست کردنی ماڵەکە وای کردبوو زیاتر تێکەڵ بێت
لەگەڵ ناوچەکە و دیمەنێکی ناوازەی ھەبێت
لەبەر ئەوەی من و ھۆبی نزیکی ئێوارە گەڕاینەوە
تێبینی ئەوەم کرد کە ئەتوانم زۆر بە جوانی لە دیمەنی خۆرئاوا بوون بڕوانم و ھەستێکی تایبەتم بداتێ
چونکە من زۆر حەز بە بینینی دیمەنی جوانی خۆرئاوا بوون ئەکەم کاتێك ئەو ڕەنگە جوانانە و خۆرەکە تێکەڵ بە یەکتری ئەبن
جگە لەمانەش بەھۆی چڕی دارەکان دەنگی ناو دارستانەکە ئەبیسترا لەگەڵ جریوەی چۆلەکەکان
وە ئەو ھەوا پاك و سازگارەی کە سییەکانی دوبارە ئەژیاندەوە،
ئاھ ئێرە بەھەشتێکی تەواوە من حەز بە مانەوە ئەکەم لێرە
لە نزیك کوڕەکان و ئەم دیمەنە دڵڕفێنە*

*لەگەڵ ھۆبی گەیشتینە ماڵەکە
لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین بەیەکەوە،سەیری شوێنەکەم کرد بە تەواوی
ڕوکاری دەرەوەی ماڵەکە و باخچەکە زۆر جوانە
ھەروەھا حەوزێکی بچوك
لەبەردەم دەرگای چونە ژورەوەکەیە
وە شوێنەکەش پاسەوانێکی زۆری لێیە
ڕاستی ماڵەکە وەك کۆشکێك وایە، کۆشکی ناو فیلمەکانی دیزنی
من زۆرم حەز بەوانەبوو ئێستا بە ڕاستی لەپێش چاومە
ھۆبی پێی وتم کە لەگەڵی بچمە ژورەوە و منی لە بیرکردنەوەکانم دەرھێنا جگە لەوەش ھەرکات قسەم لەگەڵ بکات
زۆر جوان زەردەخەنەم بۆ ئەکات، ئەو زۆر شیرینە
بەیەکەوە چوینە ژورەوە و خزمەتکارەکانی ماڵەکە بەرەو ئێمە ھاتن
بەخێر ھاتنەوەیان لە ھۆبی کرد و ئەویش پرسیاری کوڕەکانی لە یەکێك لە خزمەتکارەکان کرد
ئەویش وتی کە ھەموان لەماڵن جگە لە بەڕێز جین*

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now