Part 30

479 66 3
                                    

Luna's POV

بەیانی کاتژمێر 6:00 بەئاگا ھاتم
ھەرچۆن بێت توانیم خۆم لە باوەشی تایھۆنگ بھێنمە دەرەوە
بە ھێمنی پێخەفەکەم دایاوە پیایا تاوەکو سەرمای نەبێت
پاشان ڕۆشتمە گەرماو
کاتێك تەواو بووم لە دەرگاکەوە سەیرم کرد ھێشتا تایھۆنگ
بەئاگا نەھاتووە و خەوتووە ھەر بۆیە بە ڕۆبی گەرماوەکەوە ھاتمە دەرەوە و ڕۆتینی خۆمم ئەنجامدا

Taehyng's POV

چاوەکانم کردەوە بینیم لونا لە باوەشم نیە و ڕۆشتووە
ترسام کات درەنگ بوبێت و نەمتوانیبێت پێش گەشتەکەی بیبینم
بەڵام کاتێك کەمێك سەرم بەرز کردەوە بینیم لە بەردەمم وەستاوە و پشتی لە منە، تەنھا ڕۆبێکی گەرماوی لەبەرە
تاوەکو سەرووی ڕانەکانی بوو، کەمەریشی بەستبوو
ئەمە وایکردبوو زیاتر ھۆت و سەرنجڕاکێش بێت
یەکەم جار بوو بەو شێوەیە بیبینم!
بەڵام سوێند ئەخۆم ئەوە مێشك و دڵم بۆ خۆی ئەبات
قژەکانی ھێشتا تەڕە و لەسەر شانەکانیەتی،
ناتوانم بووەستم لە سەیرکردنی ئەمەوێت بڕۆم و لە باوەشی بگرم
ھەرچەندە ھەستی بەوە نەکردووە کەمن بە ئاگام
ئاھ ھەست ئەکەم ڕووی سوڕاند
بە پەلە خۆم بە شێوەیەك نیشاندا کە خەوتووم

لونا: نازانم ئاخۆ ئامێری وشك کەرەوە بەکار بھێنم یاخود نا
تایھۆنگ ھێشتا بە ئاگا نەھاتووە دواتر بێزاری ئەکەم

ھەستم کرد ڕۆشت بۆ لای دۆڵابی نزیك گەرماوەکەی
ئامێری وشك کەرەوەکەی ھێنا پاشان ڕۆشتە بەردەم ئاوێنەکەی
لەوە زیاتر خۆم نەگرت ھەستام و ڕۆشتمە نزیکی
تێبینی منی نەکرد لەبەر ئەوەی سەرقاڵی ئەو ئامێرەی دەستی بوو
لە دواوە لە باوەشم گرت و دەستم لە کەمەری ئاڵاند و سەرم بردە لای قژە تەڕەکەی، بەڵام ھەستم کرد کەمێك ترساندم

لونا: تـ تایھۆنگ تۆ بەئاگا ھاتیت؟

تایھۆنگ: ھــم بەڵێ بەیبی
تۆ بەم جلانەوە زۆر جوان بوویت
بۆچی پێشتر من بەم شێوەیە تۆم نەبینیوە؟

زیاتر نوساندم بە خۆمەوە و قژیم لەسەر شانی لابرد
دەستم کرد بە ماچکردنی ملی
دوبارە ھەستم بەوە کرد کەمێك ترساندم
لێی دوور کەوتمەوە و دەستەکانم لابرد

لونا: تایھۆنگ بۆچی وەستایت؟

تایھۆنگ: ھەستم کرد تۆ حەز بەو نزیك بونەوە و دەست لێدانانەم ناکەیت منیش تاوەکو تۆ نەتەوێت زیاتر نزیك نابمەوە لێت لونا

کاتێك ئەوەم وت پشتم لێی کرد
ھەستم بە دەستەکانی کرد لەسەر سینگم کە لە دواوە باوەشی لێدام

لونا: من ھەموو شتێكم ئەوێت کە لەلایەن تۆوە بێت

ڕووم وەرگێڕا و چاوەکانم نوقومی چاوەکانی بوو
دەستیم ڕاکێشا نزیکی خۆمم کردەوە، دەستێکم لە کەمەری ئاڵاند
و دەستەکەی ترم خستە ناو قژە نەرم و خاوەکەیەوە
سەریم لە خۆم نزیك کردەوە، دەستم کرد بە ماچکردنی لێوە پڕ و نەرمەکانی، وەڵامی ماچەکانی ئەدامەوە و ھەردوو دەستی لە ملم ئاڵاند، زیاتر یەکتریمان کێش ئەکرد و لەیەکتر نزیك ئەبووینەوە
ماچکردنەکانمان قوڵتر ئەبۆیەوە، نزیکم کردەوە لە بێدەکە
تاوەکو لەسەری پاڵبکەوێت منیش ڕۆشتمە سەرەوەی و ماچەکەم زیاتر درێژ کردەوە، ھێواش ھێواش ئەھاتمە خوارەوە بۆ ماچکردنی ملی چەند نیشانەیەکم لەسەری بەجێ ھێشت
دواتر چومە سەر ماچکردنی شانەکانی
چێژم لە ھەر بەشێکی جەستە نەرم و ھۆتەکەی ئەبینی
بە ھەمان شێوە چەند نیشانەیەکم بەجێ ھێشت و گەڕامەوە سەر ماچکردنی لێوەکانی تاوەکو بە شێوەیەك نەمان ئەتوانی بە باشی ھەناسە بدەین، ھەروەھا لێوەکانی بەھۆی ماچکردنە قوڵ و بەھێزەکانم ئازاریان پێی گەیشت
بەڵام دواتر وەستام تاوەکو لەوە زیاتر ئازار بەو دوو گێلاسە سوورە نەگات،
لە تەنیشتی ڕاکشام و ھەردووکمان سەیری بەشی سەرەوەی ژوورەکەمان ئەکرد

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now