Part 7

663 109 13
                                    

Luna's POV
دەستم کرد بە ئامادەکردنی خواردنەکان
زۆر بە وریایی و بە تەرکیزەوە ئامادەم ئەکردن
نەوەك لە یەکەم جارەوە ھەڵەیەك بکەم
پێویستە خۆشترین خواردن بێت و ھەمووان بەدڵیان بێت
ئەگەر ئەڵێن لونا چۆن فێری خواردنی کۆری بووە
من حەزم بە خواردنە کۆریەکانە، لەبەر ئەوەش ئەم چەند ساڵەی
کۆتایی زۆر باش خۆم فێری ھەموو خواردنە کۆریەکان کرد
بە دڵنیاییەوە بەبێ ئەوەی زڕدایکم بزانێت
ئەگەر بیزانیایە زۆر خراپ ئەبوو
ئێستا زۆر باشم لە دروستکردنیان بەڵام ھێشتا کەمێك شڵەژاوم
ھەرچەندە دڵنیام زۆر باش ئامادەی ئەکەم

ھەموو شتێکم ئامادە کرد و مێزی نان خواردنەکەم بە باشی ڕازاندەوە، لێرە خزمەتکاری زۆری لێیە بەڵام نەمھێشت
ھیچ کەس یارمەتیم بدات ئەمەوێت تەنھا خۆم کارەکان بکەم
لەمەودوا، لە دڵەوە ئەمەوێت ھەموو شتێکیان بۆ بکەم
ئەوان زۆر باشن لەگەڵم کەواتە ئەبێت منیش زۆر باش بم

ڕۆشتم بۆ ھۆڵەکە تاوەکو بانگیان بکەم بۆ نان خواردن. کەسی لێ نەبووھەموان لە ژورەکانی خۆیان بوون
من بە باشی نەم ئەزانی ژورەکان ھی کێیە
لە دەرگای یەکێك لە ژورەکانم دا بەڵام نەمزانی ھی کام لە کوڕەکانە

تایھۆنگ: فەرموو

لونا: *ئای خوایە ئەوە دەنگی تایھۆنگە!
چۆن بتوانم بچمە ژورەوە،
بەڵام ناشتوانم بگەڕێمەوە ئەبێت بڕۆمە ژورەوە*

دەرگاکەم کردەوە و ڕۆشتمە ژورەوە
بینیم تایھۆنگ لەسەر بێدەکەی دانیشتووە
مۆبایلەکەشی لە دەست بوو
سەری بەرز کردەوە وەك نیشانەی پرسیارێك کە بۆچی ھاتوم!

لونا: ئێ..ھاتم تاوەکو پێت بڵێم کە..خواردن ئامادەیە

تایھۆنگ: باشە... کەمێکی تر یەم، لونا

لونا: باشە..کەواتە من ئەڕۆم

*وەڵامی قسەی کۆتایی نەدامەوە و دوبارە سەری خستەوە سەر مۆبایلەکەی، منیش ڕۆشتمە دەرەوە و دوای خۆم دەرگاکەم داخست،
بەڵام بەڕاستی ئەو زۆر خۆش ناوم ئەھێنێت
بەو دەنگە قوڵ و پیاوانەیەی.
تا ئێستا بەو شێوەیە حەزم بە ناوەکەی خۆم نەکردووە
وتنی ناوەکەم لە دەمی ئەو بە چێژە
ھیوام وایە ھەموو کات گوێم لە ناوەکەم بێت بە دەنگی تایھۆنگ
جگە لەوەش
ژوری نوستنی تایھۆنگ زۆر جوان و ناوازەیە
زیاتر ھەرسێ ڕەنگی ڕەش و ڕەساسی و کرێمی تێدایە دیکۆرات و دیزاینی ژورەکە، بەڵام ئەوەندەی من تێبینیم کرد
ڕەنگی ڕەساسی زیاتر زاڵە بەسەر ڕەنگەکانی تر
ھەروەھا بۆنی ئەو ژورە
خوایە ئەوە چیبوو! خۆشترین بۆن بوو
بۆنێکی سوك وە فێنك و پیاوانە
بەڕاستی ئەو کوڕە ھەر خۆی نا، ھەموو شتەکانی چواردەوریشی تایبەت و سەرنجڕاکێشە
ئاھ لونا کیم تایھۆنگ تەنھا بە یەك ڕۆژ توانی بەو شێوەیە
کاریگەری لەسەرت بەجێ بھێڵێت!

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now