Part 34

433 69 106
                                    

IN KOREA

Taehyung's POV

ئاھ  بەئاگا ھاتم دوای ئەوەی شەو زۆر درەنگ خەوتم
سەیری کاتژمێرم کرد 11:00 بوو
زۆر درەنگە بەڵام ھۆکارەکەی دیارە،
توند باوەشم داوە لە بەتانیەکەی لونا ئەگەر ئەڵێن لەبەر چی!
چونکە من لەو کاتەوەی لونا ڕۆشتوە لە ژوورەکەی ئەخەوم
ئەوە زیاتر ئارامم ئەکاتەوە
لەبەر ئەوەی ئەم ژوورە بۆنی لونای گرتووە
دڵ و مێشکم ئاسوودە ئەبێت کاتێك دێمە ئێرە و لە شوێنەکەی ئەخەوم، بۆنی لە ھەموو شوێنێکە
زۆر بیری ئەکەم تاسەی بیرکردنەکەم بەھۆی ئەمانە کەم ئەکەمەوە
بە بۆن کردنی بێدەکەی و جلەکانی، مانەوە لە ژوورەکەی
وە ھەر شتێك کە پەیوەندی بە لوناوە ھەبێت
ڕۆژانە بۆ چەند خولەکێك کانتۆرەکەی ئەکەمەوە
سەیری جلەکانی ئەکەم و لە ئامێزیان ئەگرم
داوام لە جێسیکا کردووە کە ئێرە پاك نەکاتەوە تا ئەوکاتەی لونا یەتەوە، ئەمەوێت بۆن و ھەبوونی لەم ژوورە ھەر بمێنێتەوە

ھەستام و ڕۆشتمە گەرماوەکەی و خۆم شوشت
بەڵێ من گەرماوەکەشی بەکار ئەھێنم
بەڕادەیەك ھۆگری بووم ھەر شتێك پەیوەست بێت بە لوناوە من خۆشمەوێت و ئەیپارێزم،
لە گەرماو ھاتمە دەرەوە قژم وشك کردەوە
پاشان ڕۆشتمەوە بۆ ماڵەکە
بەرەو ژوورەکەم ئەڕۆشتم کاتێك کوڕەکانم لە ھۆڵەکە بینی

جین: تایھۆنگ بۆچی ئەوەندە درەنگ ھاتیت؟
ئەمڕۆ پشوومانە پلانی ئەوەمان ھەیە بڕۆینە دەرەوە
تۆش لەگەڵ ئێمە وەرە

تایھۆنگ: ھیۆنگ من شەوی ڕابردوو درەنگ خەوتم ھەر لەبەر ئەوەش درەنگ بەئاگا ھاتم
وە من حەزم بەوە نیە لە ماڵ دەربچم ئێوە بڕۆن کاتی خۆش بەسەر ببەن

ھۆبی: ئەمە واتا چی تایھۆنگ!
واتا ئەگەر لونا لێرە نەبێت تۆ تەنانەت لەگەڵ ئێمەش دەرناچیت و کات بەسەر نابەیت؟!

یوونگی: ھەرکات کارەکانت تەواو ئەکەیت و پشوو ئەدەیت ئەڕۆیتە ژوورەکەی لونا و لەگەڵ ئێمە دانانیشیت
تایھۆنگ بەو شێوەیە نابێت

تایھۆنگ: نا ھیۆنگ ئێوە بە ھەڵە.....

جیمین: تۆ ئەمڕۆ لەگەڵ ئێمە یەیت تایھۆنگ

کووك: ناڕەزاییمان ناوێت

تایھۆنگ: ئاھ باشە

ئەوەم وت و ڕۆشتمە سەرەوە بۆ ژوورەکەم تاوەکو خۆم بگۆڕم
پانتۆڵێکی ڕەشی پانم لەبەر کرد لەگەڵ بلوسێکی قاوەیی کاڵی پان
پاشان ڕۆشتمە خوارەوە شتێك بخۆم
داوام لە جێسیکا کرد شیرێکی گەرمم بۆ ئامادە بکات
تاوەکو بیخۆمەوە لە بری نانی بەیانی
بۆی ھێنام و لە چێشتخانە دەستم کرد بە خواردنەوەی

Jimin's POV

من نازانم خەمبار بم یانییش ئاسایی وەریگرم ئەم بارودۆخەی ئێستای تایھۆنگ، لەو کاتەوەی لونا ڕۆشتووە بووە بە کەسێکی سارد زۆر بە کەمیش کات لەگەڵ ئێمە بەسەر ئەبات
لە کۆمپانیا بارودۆخی باشە لەگەڵ ئێمە
بەڵام کاتێك ئەگەڕێینەوە ماڵەوە دوای ئەنجامدانی کارەکانی
ئەڕواتە ژوورەکەی لونا تەواوی کاتەکە لەوێ بەسەر ئەبات
من شەوێك ڕۆشتمە لای تاوەکو بزانم چیدەکات
بینیم کە یەکێك لە جلەکانی لونای بە دەستەوەیە و لەسەر بێدەکەی خەوتووە، ڕاستە ئەمە شتێکی خراپ نییە
بەڵام ئەو ھیچ گرنگی بە خۆی نادات تەنھا بیر لە لونا ئەکاتەوە
دڵنیام ئەگەر بزانێت بارودۆخی بەو شێوەیەیە
ھەر زوو ئەگەڕێتەوە، ھۆکارەکەشی ئەوەیە کە من تاوەکو ئێستا ھیچم بۆ لونا باس نەکردووە

We're Together ♥︎Where stories live. Discover now